على باپير: ده‌نگ نه‌دان  سەرپێچییە لە ئەركێكی شەرعی
30/04/2014 نوسەر: bzavpress

على باپير: ده‌نگ نه‌دان سەرپێچییە لە ئەركێكی شەرعی

م. على باپير ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ هاوسەرەكەی لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی شاری هەولێر دەنگیدا.

دوای ده‌نگدانی، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: پەیامم ئەوەیە، خەڵك و جەماوەری كوردستان بچن دەنگ بدەن، چونكە دەنگدان شایەتیدانە، ئه‌وان قەوارە سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان ده‌كه‌نه‌ نوێنەری خۆیان.

 وتیشی"ئەگەر خەڵك و جەماوەر بە جۆش و خرۆشەوە نەچن و دەنگ نەدەن، دوو سەرپێچییە. یەكەم، سەرپێچییە لە ئەركێكی شەرعی، كە ئەگەر نەچێت كەمتەرخەمی كردووە، دووەم دەرفەت دەكرێتەوە بۆ ئەوەی یاری بە دەنگەكان بكرێت و بە ناحەق پڕ دەكرێتەوە".

ئاماژه‌شيى به‌وه‌كرد: ئه‌مڕۆ رۆژی بڕیاری گه‌له‌، هه‌موو هێزه‌كان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بڕیاری گه‌ل بن، هه‌ر هێزێك بڵێت دودڵم له‌و بڕه‌ی گه‌ل كارێكی باش ناكات.