30/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سكای نیوز: گۆڕان هه‌ژمونی پارتی و یه‌كێتی تێك ده‌شكێنێت
سایتی سکای نیوز ئاماژە بە رۆڵی گرنگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات لە شکاندنی هه‌ژمونی یه‌كێتی و پارتی و وەرگرتنی یه‌كێك له گرنگترین پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا کە ئەویش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
سایتی سكای نیوزی ئیماراتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی یه‌كێك له به‌رزترین پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌و قۆرخكاریه‌ی هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری له پایه‌كانی هه‌رێمدا رابردودا هه‌بوه، تێك بشكێنێت كه له سه‌ره‌تای نهوەدهكانهوه به‌ده‌ستیانه‌وه بوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گۆڕان هه‌روا نه‌هاتوه، به‌ڵكو له رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه بو كه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كه‌شه‌ش مانگ پێش ئێستادا ئه‌نجامدراو توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ردو پارتی یه‌كێتی و پارتی دا به‌ده‌ستبهێنێت و چه‌ند پۆستێكی گه‌وره له ناو هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاساداناندا به‌ده‌ستبهێنێت كه گرنگترینیان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه.