29/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ساختهكارێكی پاسپۆرت و ڤیزا ده‌ستگیر كرا
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سكالاَ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرا سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پاره و پاسپۆرت له هاوولاَتیان به ناوی وه‌رگرتنی ڤیزا بۆیان و دواتر خۆی لێیان ون ده‌كرد، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا.
له‌وباره‌یه‌وه ڕائید كاروان شێخ عهبدوكهریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی سكالاَ له چه‌ند هاوولاَتییهك سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تباره كه كاری ساخته و ته‌زویری له‌گه‌ڵ كردوون، تواندرا دوای دوو رۆژ له چاودێریكردنی تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پاسپۆرتێكی هاوولاَتیانیشدا گیراوه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بووه.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تبار ( م م ع ) ته‌مه‌ن ( ٣٤ ) ساڵ، دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، كه به ناوی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی بۆ گه‌شتوگوزار به فێڵ پاره‌ی له هاوولاَتیان وه‌رگرتووه به ناوی وه‌رگرتنی ڤیزا و دواتر هه‌ندێك له ڤیزاكان ته‌زویر بووه و خۆی لییان ون كردووه و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆریشی بردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونیشی كرده‌وه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
گوتیشی: داواكارین هه‌ر هاوولاَتییهك به‌م جۆره فێڵی لێ كراوه، بۆ تۆماركردنی سكالاَ له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی حدیاب بكات له عه‌ینكاوه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر