29/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سزای له‌سێداره‌دان بۆ رابه‌رى ئیخوان موسلمین ده‌رچوو
دادگای تاوانه‌كانی میسر رۆژى دووشه‌ممه سزای له‌سێداره دانى به‌سه‌ر ٦٨٣ كادیر و لایه‌نگری ئیخوان موسلمیندا سه‌پاند و له نێویشیاندا محه‌ممه‌د به‌دیعی رابه‌ری ئیخوان هه‌یه و سزای ٣٧ كه‌س له‌وان له لایه‌ن موفتییه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه. پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌كه عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدولڕه‌حیم رایگه‌یاند، دادگا په‌ڕاوی ٦٨٣ تۆمه‌تباری سه‌ر به ئیخوانی ناردووه بۆ به‌رده‌ست موفتی به مه‌به‌ستی په‌سندكرانی سزای له‌داردانیان، له ئاكامی به‌كارهێنای هێزی له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر له لایه‌ن سوپای میسره‌وه بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی خۆپیشاندانی ئیخوانه‌كان له گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی به سه‌دان كه‌س كوژران. ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی میسر خوێنی رژاوی ئیخوانییه‌كانی رابیعه و كوژرانی ژماره‌یه‌ك پۆلیسیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی باڵای ئیخوان.