29/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی كارەبا :ئەم هاوینە 22 بۆ 23 كاتژمێر كارەبای بەردەوام دابین دەكەین
دیار تاهیر بابان بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی كارەبا و گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە هاوینی ئەمساڵدا بارودۆخی كارەبا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو باشتر دەبێت چونكە بارودۆخەكە زۆر باش بووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی بەهار خواست لە سەر كارەبا كەمتر بووە بۆیە دەستمان بە چاككردنەوەی تۆرباینەكان كردوە و ئامادەكاریەكانمان بۆ هاوین دەست پێكردوە.
ئاماژەی بە دەستبەكاربوونی پرۆژەیەكی تری بەرهەمهێنانی كارەبا كرد و گوتی: لە سەرەتای مانگی 6 لە پرۆژەی هەزار مێگاواتی خورمەڵە هەولێر 600 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت و دەچێتەوە نێو تۆری گشتی، ئەوەش شتێكی دڵخۆشكەرە چونكە بەرهەمی كارەبا زۆر زیاد دەبێت و هاوكاریەكی باش دەبێت بۆ زیادبوونی بەشە كارەبا لە وەرزی هاویندا، چونكە ئەمساڵ هاوین خواست لە سەر كارەبا زیاتر دەبێت، ئەو 600 مێگاواتەش دەتوانێت ئەو خواستە پڕ بكاتەوە