29/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیزیا سزای له‌سێداره‌دان بۆ (86) هاوڵاتی ئێرانی ده‌رده‌كات
باڵیۆزی ئێران له مالیزیا رایگه‌یاند که (86) ده‌ستگیر کراوی ئێران له‌لایه‌ن حکومه‌تی مالیزیاوه، به تۆمه‌تی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکراوه .
''مورته‌زا جاویدان'' باڵیۆزی ئێران له مالیزیا رایگه‌یاندکه زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه ئێرانیانه‌ی له مالیزیان، بازرگان و خوێندکاری زانکۆ و که‌سایه‌تی رۆشنبیرن و ووتی :''زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ناوبانگی ئێرانیان زراندوه له مالیزیا به داخه‌وه ئه‌و چینه خوێنده‌وار و رۆشنبیرانه‌ن '' .
جاویدان ئاشکراشیکرد :" ئێستاکه نزیکه‌ی (221) ده‌ستگیرکراوی ئێرانی له مالیزیا بوونیان هه‌یه و له ناویاندا (31) ژنیش هه‌یه و زۆربه‌ی تاوانباران به که‌یسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ستگیر کراون'' .