28/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ پارێزگاری شاری هه‌ڵه‌بجه یه‌كگرتووی ئیسلامی سیَ كاندیدی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بووبه پارێزگا, هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان , ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆبردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار‌و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته بۆخۆی بباته‌وه
مه‌ڵبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كاندیدی خۆی دیاریده‌كات و ئاشكرای ده‌كات , بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ كه‌سی دیاری كردووه
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش جگه له (شێخ حه‌سه‌ن) دووكه‌سایه‌تی دیكه كاندیدن كه ئه‌وانیش پارێزه‌ر (به‌كر حمه صدیق) ئه‌ندامی خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی و (زمناكۆ عه‌لی) یه
له‌وباره‌یه‌وه (زمناكۆعهلی) هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ سایتی (بزاڤ پرێس) پشت ڕاستكرده‌وه‌و ئاشكرای كرد كه ئه‌و یه‌كێكه لهوكاندیدانه كه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان وگه‌نجان و لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ڵبژێردراوه, ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هێشتا به‌فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵبژاردنی له‌نێوان ئه‌ندامانیدا نه‌كردووه بۆئه‌و پۆسته , بۆیه كاندیدانی یه‌كگرتو ته‌نها ئه‌و سێ كاندیده نابن
(زمناكۆ عه‌لی) ئه‌وه‌شی بۆ سایتی (بزاڤ پرێس) خستهڕووكه حیزب ههرئهركێكی پێ بسپێرێت ئه‌وا ئه‌و به‌دڵسۆزیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات, هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه پۆستی پارێزگارپێویسته كه‌سانێك بن كه هه‌م پسپۆڕ‌و به‌ئه‌زمون بن هه‌م خه‌ڵكی شاری ههڵهبجهبن,
زمناكۆ پاڵێوراوی یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌نیازی بردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یه‌و له ئاماده‌كاری باشیشدایه بۆبردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته