28/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسهرگیریهكی سیاسی له ناو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به‌رێز (خاتو گوڵشان كه‌مال عه‌لی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوی كرد به (وائیل وائیلی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران .
خاتو گوڵشان كه‌مال عه‌لی :
له دایكبوی (1963) خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و به ره‌گه‌ز توركانه و به مه‌زهه‌ب سوننیه و سه‌رپۆش به‌سه‌ر نه‌بو
ده‌رچوی به‌شی مێژوی زانكۆی موصڵه له ساڵی (1985-1986)
پێشوتر خێزاندار بووه و خاوه‌نی دوو مناڵه به‌ڵام له هاوسه‌ری پێشوی جیابۆته‌وه
وه له‌سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی (پۆڵ بریمه‌ر)ی ئه‌مریكی به‌رپرسی كاروباری ئافره‌تان بووه له ئه‌نجومه‌نی حوكم له نوسینگه‌ی (سونگول چاپوك)
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كانی گه‌ره‌كی ئه‌عزه‌میه له شاری به‌غدا كه گه‌وره‌ترین گه‌ره‌كی سوننه نیشینه‌كانه له به‌غدا
وه هه‌ر له‌سه‌ر به‌شی توركمانه‌كان هاتۆته كۆمیسیۆن و بۆماوه‌یه‌كی زۆر وه‌كو كارمه‌ند ئیشی كردووه و ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی (په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌ریه‌كان)ی كۆمیسیۆن بووه
ئه‌ندامی راگه‌یاندكاری په‌یمانگای دیموكراسی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی ئافره‌ته
چالاكوانی كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیه له نه‌جه‌ف
له (2/10/2010) له به‌شی توركمانه‌كان بووه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران
وائیل وائیلی:
ناوی ته‌واوی : وائیل موحه‌مه‌د عه‌بد عه‌لی وائیلیه و ناسراوه به وائیل وائیلی
خێزانداره و به‌مه‌زهه‌ب شیعه‌یه
ساڵی (1988-1989) به‌شی یاسای زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه
ماجستێری له زانسته سیاسیه‌كاندا له زانكۆی لوبنانی ئیسلامی وه‌رگرتووه
چوار ساڵ كاری پارێزه‌ری كردووه
له 2004 بۆ 2012 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌جه‌ف بووه
2010 بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هۆڵه‌ندا بووه
له 2005 ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری عێراق بووه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی یاسای پارێزگاكان ژماره (21)ی ساڵی 2008 بووه
گوڵشان له دواین سه‌ردانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاراندا سه‌ردانی سیستانی مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌كانی عێراقیان كرد و هه‌ر له‌وێش بریاریدا باڵاپۆشی بكات و حیجاب بپۆشێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و راستوخۆ له‌ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدایه ، تایبه‌ته به ئه‌نجامدان و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به ته‌وافوق له نێوان كوتله گه‌وره‌كانی عێراقدا دابهكراون و سه‌رۆكه‌كه‌ی (سه‌ربه‌ست مسته‌فا ره‌شید)ه له پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران :
(سه‌ربه‌ست مسته‌فا ره‌شید) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له به‌شی كورد پارتی
(گاتع زهوبێعی) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له به‌شی سونی له پارێزگای ئه‌نبار / فه‌له‌وجه
(میقداد شه‌ریفی) سه‌رۆكی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌شی شیعه و له كوتله‌ی مالیكی
(صه‌فا ئیبراهیم جاسم موسه‌وی) ناسراو به صه‌فا موسه‌وی وته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆن شیعه
(گوڵشان كه‌مال عه‌لی) سونی و له به‌شی توركمانه‌كان
(سیروان ئه‌حمه‌د ره‌شید) كورد له به‌شی یه‌كیتی نیشتیمانی
(موحسین جه‌باری حه‌سه‌ن موسه‌وی) ناسراو به موحسین موسه‌وی له به‌شی شیعه
(دادوه‌ر سرور عه‌بد جهنتوش) ناسراو به سرور هیتاوی له به‌شی سونه‌كان له ئه‌نبار
(وائیل موحه‌مه‌د عه‌بد عه‌لی وائیلی) ناسراو به وائیل وائیلی له كوتله‌ی عه‌مار حه‌كیم
تۆ بڵێیت ئه‌و زه‌واجه له ئێستادا بۆچی و له‌پای چی بێت؟
ء.س