28/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ: داوا لە هێزەکانی پێشمەرگەو دەکات بە ئازادانە دەنگ بدەن و هیچ ترسێكیان نەبێت.
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری هه‌ولێر، داوا لە هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دەکات بە ئازادانە دەنگ بدەن و هیچ ترسێكیان نەبێت.
پارێزه‌ر زانا رۆستایی، سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بازنه‌ی هه‌ولێر، داوا لە هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دەکات بە ئازادانە دەنگ بدەن و دڵنیابن وەرگرتنی کۆپیەک لە کارتی دەنگدانیان و وەرگرتنی ژمارەی سەر کارتەکەیان لەلایەن حیزبەکانیانەوە هەوڵێکە بۆ ترساندن و هیچ شتێکیان پێ ناکرێت.
شایانی باسە لە چەند رۆژی رابوردوودا پارتی و یەکێەتی کۆپی کارتی دەنگدانیان لە مونتەسیبە کانی خۆیان وەرگرتوە بۆ ترساندینیان ئەوەش مانای نەبونی متمانەیە بەو هێزانە و هەوڵێکی شکست خواردوە بۆ فشار خستنە سەر ئیرادەی ئازادانەیان.