27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوایڕیشهكێشكردنی به‌عس ... یاسایه‌كی دی بۆ ریشه‌كێشكردنی تایهفهگهرییش له عێراق دا پێویسته
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له پهرلهمانو ناوه‌نده باڵاده‌سته‌كانی به‌غداوه باسی جێبه‌جێكردنی یاسای ریشه‌كێشكردنی (به‌عس) دهكرێتو ته‌نانه‌ت ده‌زگاو لیژنه‌و ده‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌شی بۆ دانرابوو، دیاره هه‌ر شتێك له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا كه كرا به یاسا‌و لیژنه‌و ده‌سته‌و دامودهزگاشی بۆ دانرا ئیدی به جێگهیاندنو په‌یڕه‌وكردنی ئه‌مجۆره یاسایه ده‌بێت به مه‌حاڵ یان به شتێك له ئهستهمو خه‌یاڵ، وێڕای ئه‌و رهشبینیو بهدبینیهش كه له ئه‌نجامی بهجێنهگهیاندنیهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌م لایه‌نه باڵادهستكراوو ده‌سه‌ڵات پێدراوانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر ساحه‌ی عێراق هێنده له به‌عسیه‌كان ترسابوونو نیگه‌رانیشیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه لێنیشتبوو كه تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌یان هه‌رله خانه‌ی ئه‌و ترسه‌دا ماون، هه‌رچه‌نده به‌ڕای من ڕیشه‌كێشكردنی رژێم‌و سیاسه‌تێكی پێشوو به‌وه ده‌بێت كه ئه‌لته‌رناتیڤێكی ته‌واوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو بگیرێتهبهرو سیاسهتو ستراتیژ‌و نه‌خشه‌و پلانێكی نوێ بۆ حوكمی وڵات‌و به‌خته‌وه‌ركردنی گه‌لانی عێراق داڕێژرێتو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێنده سهرقاڵبوونایه به‌مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به یاساكراوی به‌عس كه هێنده‌ی تر سیمای شه‌رعیه‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێشوو ده‌به‌خشێته‌وه.
پاشان ئه‌گه‌ر به وردی‌و چاوی دادپه‌روه‌ریه‌وه بۆ بارودۆخی حوكمڕانی ئه‌مڕۆی عێراق بڕوانین ده‌بینین كه نه‌ك وه‌ك سیاسه‌ته ده‌مارگیرو تاكڕهوانهكهی به‌عسی پێشوو، به‌ڵكو ده‌یان هاوشێوه‌ی دهمارگیریو لایه‌نی تۆتالیتاری‌و مهزههبیو تایه‌فه‌گه‌ریی چنگی ره‌شیان له سینه‌ی عێراقیه‌كان گیركردووهو ئه‌گه‌ر چاوێك به خۆیان‌و ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته نائاساییهكانیاندا نهگێڕنهوهو، هه‌ر به‌ده‌ستی خۆشیان سیاسه‌تی ناته‌ندروستی ده‌مارگیریی مهزههبیو ته‌عه‌سسوبی جاهیلی ڕیشه‌كێش نه‌كه‌ن، ئه‌وا نه‌ك یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیان بۆ سه‌ر ناگرێت، به‌ڵكو جارێكیدی به‌ده‌ستی خۆیان به‌عسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به هاوبه‌شی حوكم‌و ده‌وڵه‌تیان، وه‌ك چۆن عه‌ره‌به قه‌ومییه‌كان له دوای (8)ی شوباتی ساڵی (1963)ه‌وه به‌عسیه‌كانیان كرد به شهریكو هاوبه‌شی ته‌واوی حوكمیانو سه‌ره‌ڕای بهركهناركردنهوهیانو گرتن‌و زیندانیكردنی (سه‌دام) و (احمد حسن بكر)و سه‌ركرده دیاره‌كانی تریان، به‌ڵام له‌دواییداو له ساڵی (1968)دا به‌سه‌ر عه‌ره‌به قهومیهكانیاندا زاڵبوونهوهو بۆ ماوه‌ی سی و پێنج ساڵی‌تر حوكمی عێراقیان سه‌نده‌وه‌و به ڕای هه‌موو دنیاش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كاری لانهبردایه به هه‌موو ئه‌م تایه‌فه‌و مهزههبو حیزب‌و مهرجهعیهتو پارته هه‌مه‌جۆرانه هه‌رگیز نهدهڕوخێنرا.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌سه‌رجه‌م پێكهاته نهتهوهییو ئاینی‌و كه‌مینه‌كانی دیكه‌وه‌و له‌م قۆناغه ترسناكهیدا زیاتر ئاتاجی به هاوكاری‌و ههماههنگیو تهباییو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه، نه‌ك لایه‌نێكی له خۆگۆڕاوی ئیئتیلافێك یاخود هاوپه‌یمانێتییه‌كی پێكهاتوو له چه‌ند لایه‌نێكی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست وا بزانێت ده‌توانێت ته‌حه‌ككوم له‌م وڵاته بكهنو سه‌رجه‌م نه‌یاران‌و ڕكهبهرانیان له‌نێوبه‌رن یان سست‌و لاواز‌و سڕیانبكهن..
(له‌كوێوه په‌یدابوون)
ئه‌م لایه‌نه باڵاده‌ستانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رتاپای عێراق كه خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو براوه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌زانن، بێ ئه‌وه‌ی بێشه‌رمانه دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێن كه له‌سه‌ر پشتی تانك‌و تۆپ‌و زرێپۆشه‌كانی ئه‌و زلهێزه‌ی تا دوێنێ به ئیمپریالیزمیان داده‌نا، هاتنه‌وه نێو خۆی عێراق‌و به وته‌و ئامۆژگاریه‌كانی (پۆڵ بریمه‌ر) مانگ به مانگ ئه‌نجومه‌نی حوكمیان تازهدهكردهوهو هه‌ر مانگه‌و یه‌كێكیان تاقیدهكرایهوه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم‌و له‌سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌درا ، ئێستا ڕۆژانه له وته‌و لێدوانه ئاگرینهكانیاندا ركهبهرانو لایه‌نه بچووك‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تر به ئاژاوه‌گێڕو كرێ گرته‌و تیرۆریست‌و ئه‌ڵقه له‌گوێ داده‌نێن، هه‌رچه‌نده دان به بارودۆخی تایهفهگهرییو مه‌زهه‌بگه‌رایی خۆشیان دادهنێنو وای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن گوایه تا ساڵانی (2006-2007) ئه‌و بارودۆخه‌یان له ئارادابووه‌و ئیدی له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (مالیكی)یه‌وه ئاسۆی عێراق له ته‌مومژی تایه‌فه‌گه‌ریی پاكبۆتهوهو به‌و ئاگره كه‌سی تریان له‌و ساڵه‌وه نه‌سووتاندووه، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیددیعایانهیاندا چالاكی‌و جموجوڵی رێكخراوه دینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانیان له باشوور‌و ناوهڕاستو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری عێراقیشدا هه‌ر به‌رده‌وامه، ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س له رۆڵه‌كانی هه‌ردوو پێكهاته عه‌ره‌بییه سه‌ره‌كییه‌كه (شیعه‌وسوننه) به‌ده‌ستی یه‌كدی ده‌كوژرێن، یان ڕاو ده‌نرێن، یان زیندانی‌و بێسهرو شوێن ده‌كرێن.
هه‌تا ئه‌مڕۆش ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه زیاتر باڵی شیعه‌كان به‌سه‌ریاندا زاڵه سه‌رقاڵی سیخوڕی‌و ڕاوه‌دونانی چالاكوانه سوننیه‌كانی نێو گه‌ڕه‌كه سوننیه‌كانی به‌غدان، ته‌نانه‌ت زیان به خانه‌ی عیبادهتو مزگهوتهكانیشیان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌مجۆره پڕۆسه به‌ناو ئاسایشپارێزانه به به‌رچاوی چاودێرانی ئهمریكاو بیانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، دیاره له‌كاردانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م پڕۆسه ئهمنیو موخابهراتیانهدا لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كان، یان هه‌ندێك لایه‌نی ههلپهرستو نێردراوی ئه‌ملاولا كرده‌وه‌كانی توندوتیژیو ته‌قینه‌وه‌و تۆڵه‌ی كوێرانه به‌رامبه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه حكومیه‌كان‌و ده‌زگا ئهمنییهكانو ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش ئهنجامدهدهنو له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌ندین كه‌سی بێ دیفاع‌و بێتاوانو مه‌ده‌نیش ده‌بێته قوربانی مه‌رامه‌كانی هه‌ردوولا، هه‌ر له گه‌رمه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵتهزێنانهشدا له هه‌ردوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كی ڕكه‌به‌ری یهكدییهوهو له‌سه‌ر ئاستی باڵا‌و لێپرسراوه پایهدارهكانیانهوه چه‌ندین وته‌و لێدوانی توند به‌رامبه‌ر یه‌كتر گوترایه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاوا به‌ڕای خۆیان گوایه بوێرانه به‌رامبه‌ر لایه‌نی ڕكهبهریان توندترین وته ده‌ڵێنه‌وه هه‌ر ته‌نها ئه‌وانه نین كه رۆڵیان له جهنگو ململانێ خوێناوییه‌كانی ساڵانی رابردوودا هه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هۆی نیگهرانیو دڵه‌ڕاوكێیه هه‌ر ئه‌مجۆره كه‌سانه سه‌رله‌نوێ بێشه‌رمانه‌و بهڕههاییو بێ گوێدانه سیفه‌تی دیپلۆماسی‌و سیاسهتوانیو لۆژیكی ژیربێژیو رێزی تهباییو پێكه‌وه‌ژیان هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشتییه‌كی داهاتوو ناهێڵنه‌وه‌و كه‌شوهه‌وای گرژی‌و ناته‌بایی به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ناخی پڕ له كینه‌ی تایه‌فه‌گه‌رێتی خۆیان‌و پشتبه‌ستن به ده‌وڵه‌تانی هاوسێو هاومه‌زهه‌ب كه گوایه سه‌ریان ده‌خات به‌سه‌ر به‌ره‌ی دژ‌و ڕكه‌به‌ری نێوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا.
كه‌وابوو چیدی ڕیشه‌كێش بكرێت؟!
كه‌واته ئه‌وانه‌ی یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عسیان ده‌ركردبوو كه ڕووی به‌عسی عهفلهقیان سپیكردۆتهوه، هه‌ر خۆیان شایانی ئه‌وه نین كه ئه‌و گیانی تایهفهگهریو مه‌زهه‌بگه‌راییه یان ڕیشه‌كێش بكرێت؟! ئه‌گه‌ر ڕاشكاوانه یاسایه‌كی تایبه‌ت به ڕیشه‌كێشكردنی دیارده‌ی تایهفهگهریو تیرهگهریو ته‌نانه‌ت نهتهوهچێتیش له عێراقدا دهربكرێتو كاری پێبكرێت ئه‌وا هه‌مووان ئاسووده‌و ئارام دهژینو هیچ كه‌سێك چیدی له‌سه‌ر وته‌و لێدوانێك هه‌ڵناكوتێته سه‌ر باره‌گاو ده‌زگایه‌كی دی، وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه له‌مێژه ئه‌م ده‌ردو پهتایانهیان له‌نێو خۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا بنبڕكردووه، له زۆر ڕووه‌وه پێشكهوتوونو بهرههمو به‌خششی ڕۆژانه‌شیان له زیادبووندایه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌مڕۆ له عێراقدا سه‌رنجی كه‌ناڵه فه‌زاییه مه‌زهه‌بییه‌كانی سه‌ر به لیست‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق بدات، به‌تایبه‌تیش له بۆنه‌و موناسه‌به دینی‌و مهزههبییهكانیاندا كه چه‌نده هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌زهه‌بی تر‌و لایه‌نگرانیان‌و ته‌نانه‌ت هێرشی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌ناو زانا‌و مهرجهعیهتیانهوه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم)و چه‌ندین وته‌و تاوانی ناڕه‌وایان دوادهخهنو مێژووی پاكی ئیسلام‌و سیره‌تی هاوه‌ڵانیش ده‌شێوێنن.
ئه‌مجۆره كه‌ناڵانه رۆژانه ترس‌و بیم‌و نیگهرانیو هه‌ستی توندڕهویو ئاژاوه‌گێڕیی په‌خشده‌كه‌ن، چه‌ندین سروود‌و گۆرانی تازه‌یان به‌سه‌ر مهزههبو سه‌ركرده مهزههبییهكانیاندا گوتووه، جگه له خستنه‌گه‌ڕی چه‌ندین قه‌ڵه‌می نامۆ له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه بێشومارهكانیانهوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆشكردنی ئاگری فیتنه‌و ناكۆكی، نه‌خاسمه له بۆنه‌و موناسه‌به دینی‌و مهزههبییهكانیاندا، جگه له جهنجاڵكردنو وهڕسكردنی كووچه‌و كۆڵانه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها بڵندگۆ له‌سه‌ربانی مزگهوتو شوێنه دینییهكانو ماڵانی ههڵسوڕاوانیانو جاڕسكردنی هاوڵاتیانی خاوه‌ن مه‌زهه‌بی جیاواز‌و زویركردنیان.
( ده‌ره‌نجامی ترسناكتر )
له‌لایه‌كیتره‌وه به‌هۆی ئه‌م كه‌شوهه‌وا ناسازه‌ی نێو خۆی عێراق به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری باكوریشدا چه‌نده‌ها گرووپ‌و ده‌سته‌ی چه‌كداری نه‌ناسراو بارودۆخه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه‌و عێراقیان كردووه به مه‌یدانێكی كراوه‌ی جهنگو چه‌نده‌ها چهكو ته‌قه‌مه‌نیشی تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و توانیویشیانه په‌ره به نائارمیو ناجێگیریی بارودۆخی وڵات بده‌ن، سه‌یر له‌وه‌دایه زۆربه‌ی به‌شدارانی لایه‌نه نادیاره ئاژاوه‌گێڕه‌كان له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ش نین‌و هه‌ندێكجار به شانه نووستووه‌كان (الخلایا النائمه) ناو دهبرێنو به‌گوێره‌ی پله‌ی بهرزیو نزمی ته‌رمۆمه‌تری گه‌رمی پێوی عێراق له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، یان ده‌خه‌ونه‌وه.
له كۆتایدا من له‌و بڕوایه‌دام پێده‌چێت له ساڵانی ئاینده‌دا ده‌سته‌یه‌كی ڕۆشنبیری گه‌وره‌و به‌رفراوان له‌سه‌رجه‌م تایهفهگهرو مهزههبو لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌كان پێكبێن بۆ راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی تێكۆشهرو تێگه‌یشتووی تایبه‌ت به ڕیشه‌كێشكردنی هه‌ستی تایهفهگهرێتیو له‌ناوبردنی ده‌مارگرژیی (تعصب)ی نه‌فامی تایه‌فه‌گه‌رێتی سیاسی‌و پابه‌ندبوونی ته‌واو ته‌نها به بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی پهرلهمانو حكومه‌ت نه‌ك به حیزب‌و مهرجهعو دیوانی وهقفهكانو سه‌ركرده ڕهمزهكانو گرووپه هه‌لپه‌رسته باڵاده‌سته‌كان. وه‌لێ ئه‌فسوس، تا ئه‌وكاته داخۆ چه‌ند هه‌زار قوربانیی تر له‌م پێناوه‌دا تۆماربكرێت