27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (موحسین جوامێر) رخنه‌ی تود له مسعود بارزانى سه‌رۆكی ماوه بۆ دريژكراوه ئه‌گرێت
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (موحسین جوامێر) له شاری سویده‌وه تایبه‌ت به (بزاڤ پرێس) له‌سه‌ر نه‌بونی زمانی یه‌كگرتوی كوردی رخنه‌ی تود له مسعود بارزانى سه‌رۆكی ماوه بۆ دريژكراوه ئه‌گرێت و تاوانباریان ئه‌كات به نه‌نانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه و ئه‌ڵێت: "هه‌مو لایه‌ك تاوانباره و به‌پێی توانای خۆی به‌رپرسه ، به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ڵاتی ته‌نفیزی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، چونكه هیچ هه‌نگاوێكی به‌جێیان بۆ ئه‌م كێشه ترسناكه نه‌هاویشتووه"
جوامێر وتیشی له پێشودا به‌ڵێنیان پێداین به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌ك نه‌برده‌سه‌ر به‌لكو كاره‌كه‌یان خراپتر كرد "له هه‌ڵبژاردنی پێشودا یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كان كه به‌ئێمه‌یاندا هه‌وڵدان بو بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی زمانی یه‌كگرتوی كوردی ، كه‌چی دوای هه‌ڵبژاردن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چه‌ند كۆنفراسێكی گرێدا و ئاوه‌كه‌ی ته‌واو لێڵتر كرد ، به‌وه‌ی كه ده‌هۆڵ و زۆرنای بۆ شێوه‌زاران لێدا ، ته‌نانه‌ت باسی زمانی یه‌كگرتوی كوردی هه‌رنه‌كرد"