27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کێشه‌ی پاسپۆرتی کچانی چین دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری له کۆریای باشور
زۆرێک له سه‌نته‌ره جوانکارییه‌کانی کۆریای باشور بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پاسپۆرتی كچانی چین دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌هۆی گۆرانی ته‌واوه‌تی روخساریانه‌وه. گه‌یشتون به‌رێگه‌چاره‌ی گونجاو.
به‌پێی راپۆرته‌کانی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی چاینا)ی چین زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌دانی کۆریای باشور ئه‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌دا له فرۆکه‌خانه ڕوبه‌روی کێشه ئه‌بنه‌وه .
به‌م هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌کانی جوانکاری ته‌واوی زانیاریه‌کانی پاسپۆرته‌کان له‌به‌ڵگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌دا تۆمارئهکهن.
به‌م هۆیه‌وه ساڵی رابردو 22 ئافره‌تی چینی به‌هۆی گۆڕانی ته‌واوه‌تی روخساریانه‌وه له‌کاتی گه‌رانه‌وه بۆ چین توشی کیشه‌و گرفت بوونه‌وه، ده‌سه‌لاتدارانی چین دوای رێگه‌پێدانیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ولات داوای گۆڕینی وێنه‌ی سه‌ر پاسپۆرته‌کان ئه‌که‌ن.
شایانی باسه کۆریای باشور له‌ریزبه‌ندی یه‌که‌می ولاتانی جوانکاریدایه، و له‌م وڵاته‌دا له 77 که‌س یه‌کێکیان نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ئه‌نجام ئه‌دات.
به‌پێی لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ساڵی ڕابردو له‌کۆریای باکور 15 ملیۆن که‌س له وڵاته جیاجیاکانی جیهانه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریان ئه‌نجامداوه.
م.ح