27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌لارێدانی بردنی كورد له به‌ر ژه‌وه‌ندی كێدایه ؟
به‌شی دووه‌م
ئایینه‌كانی ئێرانی و زه‌رده‌شتیه‌ت به تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر بیرتان بێت له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه ئایینی پێغه‌مبه‌ران به گشتی ئاینی یه‌كخواپه‌رستی و (توحید ) بووه ،هه‌ر له (نوح) ه‌وه هه‌تا (ئیبراهیم ) و(موسی ) و(عیسی ) و دوایینیان (محمد)سه‌لامیان له‌سه‌ر بێت .بیگومان ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی ئێران و ئاینه‌كانی ئێرانیه‌كان له‌سه‌رده‌مه‌كانی رابردوودا ،ئه‌وا ده‌بینین مێژوونوسه‌كان باسیان له چه‌ندین ئایینی كۆنی ئێرانی كردوه، وه تێشیاندا ئاینی (ئهزدائی)و (زه‌رده‌شتی )و (مانه‌وی ) و (مه‌زده‌كی ).وە باسیشیان له‌وه كردووە كه ماده‌كان له‌سه‌ر ئاینی (ئهزدائی ) بوون ،ئه‌مه ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به‌وه كرد كه ماده‌كان له باپیرانی كورد بووبن، یان تیره‌و تائیفه‌یه‌ك و بنه‌ماله‌یه‌ك بووبن له كورد .وه ئه‌گه‌ر باپیرانی كورد بگه‌رێنه‌وه سه‌ر گروپی گه‌لانی ئاری،ئه‌وا ڵێدەچێت له‌سه‌رده‌مه زۆر كۆنه‌كاندا كورده‌كان له شوێنكه‌وتوانی ئاینیی (میسرا) بووبن وه‌ك گه‌لانی ئاری نه‌ژاد له‌و كاتدا.وەده‌ڵێن ئاینی میسرایی له هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایندا له ئاینه‌كانی دیكه نزیكتر بووه له یه‌كخواپه‌رستیه‌وه كه له شێوازی (ئهزدائی) یشدا ده‌ركه‌وتوه .وه ده‌ڵێن ئاینی( ئهزدائی )یش ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئاینی میسرائی كۆن . كه وا بوو به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی گواستمانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ساغ ده‌بێته‌وه كه ماده‌كان له‌سه‌ر ئاینی ئهزدائی بوون به‌ر له زه‌رده‌شت و ئایینی زه‌رده‌شتی. وه بۆ زانین ئاینی ئهزدائی ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ماده‌كانیش بووه .لێره‌دا نامه‌وێ باسی ناوی ئه‌ێلی زه‌رده‌شت و مێژووی له دایكبوونی و شوێنی له دایكبوون و هه‌مو ئه‌و گێرانەوانەبكەم لەو بارەیەوە،چونكه چه‌ند گێڕانەوەیەکی جیاوازمان له‌وه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون . یەکێ له گێرانه‌وه كان بەنموونە وه‌رده‌گرین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووە كەزەردەشت له باشووری ده‌ریاچه‌ی (ڕه‌زائیه ) له دایك بووه ، وەهەندێك پێیان وایه هاوچەرخی پاشای ئه‌خمینی دارا (داریوش ) ی یه‌كه‌م( ٥٥٢_٤٨٠ پ. ز ) بووه. مێژوونووسان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ماده‌كان و پیاوانی ئاینی له میدیادا ئاین و بانگه‌وازی زه‌رده‌شتیان ره‌ت كرده‌وه‌و به دژی وه‌ستان و ناچاریان كرد تابه رهو رۆژهه‌ڵات رووه‌و (به‌ڵخ ) هه‌ڵهات و رۆیشت ، وه له‌وێ خێزانی پاشایانی ئه‌خمینی باوه‌ریان پیی هیناو هەرلهوێش ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی. وه دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی ماد كۆرشی دووه‌م ئاینی زەردەشتی وه‌ك ئاینێكی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی ناساند، وهزۆرێكیش له پیاوانی ئاینی ماد له دوای ئه‌وه چوونه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی، جا به زۆرلێكردن، یان به خۆشی خۆیان . وه ئه‌م ئایینه ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی فارسی بوو تا ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی هات و وڵاتی فارسی داگیر كرد و ئاوێستای سووتاندوئایینهكهی كپ كرده‌وه . وه جارێكی دیكه ساسانیه‌كان له ماوه ی حكومڕانی خۆیاندا له نێوان ساڵانی (٢٢٦_٥٦١ز) ئایینی زەردەشتیان ژیانده‌وه‌و كردیان به ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندیان به‌سه‌ر فارس و كوردیشدا ، وه كوردیش به ناچاری ملكه‌چی بوون تا هاتنی سوپای موسڵمانان و رووخاندنی ده‌وڵه‌تی ساسانی لە خیلافەتی عومه ری كوری خەتتاب خوا لێی رازی بێت . بۆیه ده‌بینین له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی ساسانی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرینه‌ی به خۆشی خۆی موسڵمان بوو ، وه‌باوه‌ڕی به خوای تاك (الله ) دروستكاری هه‌موو شت هێنا و ئایینی ئیسلامی به دڵ و به گیان وه‌رگرت له دوای ئه‌وه‌ی وازی له ئایینی زه‌رده‌شتی و ئاگر په‌رستی و خۆر په‌رستی وهەموو ڵەرستراوێكی دیكه هێنا . به‌مه روون ده‌بێته‌وه كه ئاینی زه‌رده‌شتی كۆرشی دووه‌می ئه‌خمینی بۆ جاری یه‌كه‌م سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر كورددا ، وه بۆجاری دووه‌میش بنەماڵەی ساسانی سەڵاندوویەتی به‌سه‌ری دا . ده‌پرسین ئایا له ئێستادا خێره زه‌رده‌شتیه‌ت و ئاینه ئێرانیه كۆنه كانی دیكه زیندووبكرێنهوهو ببوو ژێنرێنهوه له كاتێكدا كه كورد ئاواتە خوازبوو رزگاری ببێ لێیان ؟؟!! بیگومان ئێمه له‌وه‌دا هاوڕاین له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئاینی ئیسلامله هزر و ئاوه‌ز و دڵی كوردان نزیك بووه،هەربۆیه به خۆشی خۆیان دوای ناسینی باوه‌ریان ڵێ هێناوە. ئه‌مه هۆكارێكه، وه هۆكاری دیكه‌ش هه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد ژێرچه‌پۆك و ژێر ده‌سته‌و پاشكۆ بووه له ده‌وڵه‌تی ساسانی دا له رووی ئاینی و رۆشنبیری و سیاسی یه‌وه.بێگومان له ئیسلامدا زۆر له هیچ كه‌سێ ناكرێ واز له ئاینی خۆی بهێنێت ، وه موسڵمانه فاتحهكانیش ئه‌وه‌یان زۆر چاك زانیوه ،بۆیه شه‌ڕی ئه‌وان له گه‌ل ده‌سه‌لات دارانی زۆردار و سته‌م كار بووه نه‌ك له گه‌ل خه‌لكی ژێرده‌سته‌و سته‌م لێكراو بۆ ناچاركردنیان به وه‌ی واز له ئاینی پێشوویان بهێنن ، وه ئه‌وه راستیه‌كه ده‌بێ هه‌موو كه‌س بیزانیت و قبولی كات ، چونكه خودا فه‌رمویه‌تی ( لاَ إكْراهَ فی ا‌لدین قَد تَبین الرُشُد مِنَ الغَیی ...) ، بۆیه له رۆژی فه‌تح كردن و رزگاركردنی كوردستانیشه‌وه تا ئێستا ده‌بینین كه‌مینه‌یه‌ك له كورد له‌سه‌ر ئاینی یه‌هوودی و نهێرانی ماونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ك له ئێرانیشدا كه‌مینه‌یه‌ك زه‌رده‌شتی له سه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ت ماونه‌ته‌وه ، وه جگه له‌وه هه‌ندێك( كاكه‌یی) و (ئێزیدی )ش له سه‌ر ئاینی پێشووی خۆیان ماونه‌ته‌وه . خوا ئاگاداره به‌سه‌رمانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك زانایان و مامۆستایانی ئایینی بمانزانیبا ئیسلام ئایینێكی عه‌ره‌بی یه‌و هه‌ر بۆ عه‌ره‌ب هاتووه ، وه‌ك ئەوەی یه‌هودیه‌ت و نهێرانیهت بۆ نه‌وه‌كانی ئیسرائیل هاتووه، ئه‌وا بۆ خەڵكمان ئاشكرادەكرد ، به‌ڵام ئێمه لامان روونه كه ئیسلام ئاینێكی ئاسمانی گشتی یه‌و بۆ عه‌ره‌ب و كورد و فارس و تورك و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه هاتووە كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا ده‌ژی ، وه ئاینی راسته‌قینه له لای (الله ) هه‌ر ئیسلامه وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمویه‌تی: (ان ا‌لدین عندا الله الاسلام)، وه ته‌نها به ئیسلامیش رازی ده‌بێت دین و ئاینمان بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی : ورَضَيتُ لَكُم الإسلاَمَ دِينَا ، وه ئه‌وه‌شی ئاینێكی دیكه غه‌یره‌ز ئیسلام بخوازێ ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت و له دوا رۆژیشدا له دۆراوان ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی فهرموییهتی: وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ . جا ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ رزگار و سه‌ركه‌وتوو بین ئه‌وا هه‌ر ئیسلاممان به‌سه‌و پێویستمان به هیچ ئایین و یاسایه‌كی (وچعی) و ده‌ستكرد نییه ،چونكە هەر ئیسلام مایەی تەبایی و برایەتی و یەكبوون و ئاسایشی تاك و كۆمەڵە،هاوڕێ لەگەل ئەوەی مایەی ڕزگاری و سەركەوتن و بەختەوەری یە ئەگەر بەڕاستی موسڵمانی چاك و ڕاستگۆ بین.