26/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌رده‌م ئه‌زموونی حكومداریدا
هه‌رپارت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی یه‌كێك له‌هه‌ره ئامانجه گرنگه‌كانی گه‌یشتنه به كورسی ده‌سه‌ڵات، گونجاوترین وه‌سیله‌ش بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات له ئێستادا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسییه له په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌وه یه‌كێكه له‌ئامانجه دورونزیكه‌كانی.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بڕیاری نه‌داوه به‌رده‌وام ئۆپۆزسیۆن بێت، هه‌روه‌ك چۆن بڕیاریشی نه‌داوه به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له حكومه‌تدا به‌شداربێت، به‌ڵكو هه‌ڵوێسته‌كان به‌پێی بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌گۆڕێت، پاش چوار ساڵ له ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆن بوون له گه‌ڵ فشاری جۆراوجۆردا، توانی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌وقۆناغه تێپه‌ڕێنێت، تێگه‌یشتن له گرفتی هاوڵاتیان و داواكارییه‌كانیان له ماوه‌ی چوار ساَلی رابردوودا به‌رچاوروونی زۆری پێمان به‌خشیوه، كه ده‌توانرێت له ماوه‌ی به‌شداری له حوكمداریدا سودیان لێوه‌ربگیرێت كه ئێستا له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بڕیاری به‌شداری داوه، ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نها هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی نییه، به‌ڵكو پاش راوێژ به كه‌سانی دڵسۆز له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و ئه‌نجامدانی راپرسی له‌ناو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵدا، دواجار كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه بڕیاری به‌شداریداوه، ئه‌م بڕیاره‌ش نه په‌له‌یه‌و نه دره‌نگ وه‌خت، چونكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداربوون یان نه‌بوونی نه‌به‌ستووه به هه‌ڵوێستی هیچ لایه‌كه‌وه‌و له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆ بووه‌و نه‌یویستوه پاشكۆی هیچ كه‌س و لایه‌نێك بێت، به‌رده‌وامی له به‌شداربوونییشی په‌یوه‌سته به‌پابه‌ندی هه‌موو لایه‌ك به‌ومه‌رجانه، بۆیه به‌شداربوون له‌م حكومه‌ته‌دا له ئێستادا هه‌ڵه نییه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتێكه‌و له ئه‌نجامی خه‌باتی دڵسۆزانه‌ی هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌ده‌ستهاتوه و شانازیشی پێوه ده‌كات، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره كه رۆیشتونه‌ته به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و متمانه‌یان به‌كۆمه‌ڵ به‌خشیوه، خوایار بێت وه‌ك چۆن سه‌ربه‌رزانه قۆناغی ئۆپۆزسیۆنبوونمان تێپه‌ڕاند، هه‌رواش ده‌توانین حكومه‌تداریش بكه‌ین.
به‌شداربوون له حكومه‌تدا عه‌یبه نییه، شێوازی به‌شداریه‌كه‌یه متمانه لای جه‌ماوه‌ر دروستده‌كات، یان بێ هیواده‌بن.
كۆمه‌ڵ بڕیاری نه‌داوه كاتێك به‌شدار ده‌بێت له‌حكومه‌تدا، ئیتر گوێ به‌خه‌می هاوڵاتیان نه‌دات و خۆی بكاته كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت، له هه‌ر كوێ بێت ئه‌وه هه‌ر له به‌ره‌ی گه‌لدا ده‌بێت.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تاوه نه‌یویستوه به‌شێك بێت له گرفت له‌به‌رده‌م پێكهاتنی حكومه‌تدا، به‌ڵام به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن داواكاری و مه‌رجی خۆی هه‌بووه، له‌وانه‌یه شایانی زورتر بووبێت، به‌ڵام له‌مه‌یاندا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستووه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و نه‌یویستووه ئه‌و ببێته هۆكاری دواخستنی پێكهاتنه‌كه‌و هیوادارم دۆستانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوڵاتیان له‌و راستیه گه‌یشتبن.
حاڵه‌تی دووه‌م كه هه‌ندێ قسه‌وباسی لێره‌و له‌وێ هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌ویش شێوازی دیاریكردنی وه‌زیره‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌یه كه ده‌كرێنه وه‌زیرو به چ میكانیزمێك دیاریده‌كرێن، له‌و رووه‌وه هه‌ندێ پێشنیار ده‌كرێت له گه‌ڵ چه‌نده‌ها ره‌خنه له‌لایه‌ن برایان و خوشكانه‌وه، كه جگه له دڵسۆزی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیچی تری لێناخوێنرێته‌وه.
به‌شبه‌حاڵی خۆم ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌رخه‌مخۆریاندا، به‌ڵام چه‌ند راستییه‌ك هه‌یه پێویست ده‌كات هه‌موومان بیزانین له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ كه متمانه‌یان داوه‌ته سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان وه‌كو هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی له پێشچاو گرتووه‌و به‌بێ راوێژوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه، هیچ هه‌ڵوێستێكی چاره‌ونووسسازی نه‌نواندووه، بێگومان له‌م كاره‌شدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆرگانه‌كان و راوێژیان پێده‌كات.
دووه‌م: وه‌زاره‌ته‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌نده زۆرنین تابتوانێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تی دیاری بكات و دابه‌شی بكات به‌سه‌ركه‌سانی حزبی و ئه‌كادیمی و ته‌كنۆكراتدا.
سێیه‌م: ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، هه‌رچی بن و هه‌ركه‌سبن، ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پاڵێوراوبن بۆ ئه‌وجۆره پۆستانه‌و پێموانیه به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تێك سه‌ختربێت له‌و ئه‌رك و كارانه‌ی كه له رابردودا مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تییه‌كان ئه‌نجامیانداوه.
به‌ڵام ئایا سه‌ركردایه‌تی ئه‌وه ده‌كات، كه پۆسته‌كان ته‌نها به‌وكه‌سانه ده‌دات له‌حزبدا پله‌ی باڵان؟ له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌رقسه‌یه‌ك بكرێت دووره له‌راستیه‌وه، چونكه هێشتا سه‌ركردایه‌تی هیچ باسێكی نه‌كردووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه تا بڕیار بدات.
هه‌ندێ رۆژنامه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ لێره‌و له‌وێ ناوی كه‌سانێكیان هێناوه گوایه كۆمه‌ڵ بڕیاریداوه ئه‌وكه‌سانه بكاته وه‌زیر، به‌تایبه‌ت ناوی كاك (عه‌بدولستار مه‌جید) هێنراوه كه كۆمه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌كاته وه‌زیر له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیه‌و زاوای (مامۆستا عه‌لی باپیره) .. لێره‌دا به ده‌رفه‌تی ده‌زانم و زیاده‌ڕه‌ویش نییه كه بڵێم: ئه‌وپیاوه به‌تواناو دڵسۆزیی خۆی گه‌یشتووه به‌و ئاسته، نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی زاوای مامۆستا عه‌لی باپیره، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه دڵسۆز‌و له‌خۆبردوه‌یه بۆیه بووه‌ته زاوای مامۆستا عه‌لی باپیر، خۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاك عه‌بدولستار دیاری بكات، پێموانییه هه‌ڵه‌ی كردبێت، به‌ڵام كاك عه‌بدولستار له‌وه گه‌وره‌تره پۆستێك وه‌ربگرێت، كه‌جێگه‌ی مشت‌ومڕ بێت و كه‌سانێك هه‌بن نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دابنێن، وه‌ك له‌سه‌ره‌تایشه‌وه باسم كردوه هێشتا سه‌ركردایه‌تی له‌وباره‌یه‌وه بڕیاری نه‌داوه‌و هه‌رهه‌واڵێك له‌ورووه‌وه خه‌یاڵ و پێشبینی كه‌سه‌كانه‌و هیچی تر.
به‌ڵام وه‌كو بۆچوونی خۆم بۆ دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێ قسه‌و قسه‌ڵۆك بۆ دیاریكردنی كه‌سانی شایسته بۆ پۆسته پێشنیاركراوه‌كان، پێشنیارده‌كه‌م كۆمه‌ڵی ئیسلامی له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی (سی ڤی)یه‌وه پۆسته‌كان دیاری بكه‌ن، هه‌ركه‌س مه‌رجه‌كانی تێدابوو ده‌توانێ به‌شداربێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت و ده‌رفه‌ت بداته هه‌موو ئاره‌زوومه‌ندان، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین هه‌موان له ئایینده‌ی حكومداری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداربین و دووربین له هه‌ر گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌ك كه بكرێت.
(والله من ورا‌و القصد)