25/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یەحیا نەوزەر جاف : یەکەم کارم لغاوکردنی ئاسایش ئەبێت
پاش ئهوهی ههفتهی رابردوو یەحیا نەوزەر جاف کاندیدی ژمارە پەنجا ٥٠ ی لیستی یەکگرتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگهیاندبوو كه ئاسایشی سێلمانی بەدوامەوەیە هاتووەتە شوقەکانی برایەتی و پرسیاری بەندەیان کردووە.
له بهرامبهریشدا ئاسایشی سلێمانی رونكردنهوهیهكی دا ئهو ههواڵهی رهتكردهوه.
ئهمرۆ جارێكی تر یهحیا نهوزهر له پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیاند،
ئاسایشی سلێمانی بۆ تەنگاو بوە؟
ئەمرۆ بۆ دوەم جار ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتەکەمان
لەو ساتەوەی دروشمی هەڵگرتنی زوڵمی سەر گەنجانی دیندار و ئیسلامی و ، کردنەوەی دەرگای هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەم بە روی گەنجانی ئیسلامیدا هەڵگرتوە، ئاسایشی سلێمانی کێچ کەوتۆتە کەوڵی
پاش ئەوەی هەینی رابردو هەڵیانکوتایە سەر ئەو مزگەوتەی من تا مانگێ لەمەوبەر مامۆستای قورئان بوم تیایدا، ئەمرۆش بۆ دوەم هەینی لە هەمان کاتدا رۆشتونەتەوە سەر مزگەوتەکە
پاش جاری یەکەم، ئاسایشی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبو کە ئەوان ئامانجیان من نەبوە، مادەم بو بە دو جار، کەواتە تەنها ئامانجی ئەوان سوکایەتی بە مزگەوت و تەحەدا کردنی ئێمەی ئیسلامیە
ئەوان پێمان ئەڵێن ئەوەتا بە بەرچاوتانەوە هەڵئکەوتینە سەر مزگەوتەکان و ئێوەش ناتوانن هیچ بکەن، ئێمەش پێیان ئەڵێین پشت بەخوا لە ٣٠ ی نیسان و بە دەنگی جەماوەری ئیسلامخواز کۆتایی بەو دیاردە بۆگەنە ئەهێنین
بەڵێن دوبارە ئەکەمەوە بۆ هەمو دەنگددەرانی ئیسلامی کە لە حاڵەتی دەرچونمدا یەکەم کارم لغاوکردنی ئاسایش ئەبێت کە جارێکی تر رێگە بە خۆی نەدا پەلاماری مزگەوتەکانمان بدا کە بۆ ئێمەی موسوڵمان و شەرەف و کەرامەتن
بەرەو ٣٠ ی نیسان، بەرەو هەڵگرتنی زوڵمی سەر ئیسلامیەکان، بەرەو پارێزگایەک کە ئاسایش هی هەمومان بێ.
ك.ر