29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دووبه‌ره‌کی, تێگه‌یشتن لێی – هۆکاره‌کانی – ڕێگاچاره بۆ خۆپاراستن لیی .
ِ
دانانی شێخ : د. ناصر عبدالکریم العقل
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه, لقمان أمین
پێشه‌کی
إن الحمد لله ، نحمده ونستعينه ، ونستغفره ونتوب إليه ، ونعوذ به من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، القائل : وأن هذا صراطي مستقيمًا فاتبعوه ولا تتبعوا السبل فتفرق بكم عن سبيله [ الأنعام : 153 ] ، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله - - الذي حذر أمته مما وقعت فيه الأمم من الابتداع والافتراق ، بقوله : (( لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرًا بشبر ، وذراعًا بذراع ، حتى لو دخلوا جحر ضبٍّ لدخلتموه )) ( )
بابه‌تێکی زۆرگرنگه بۆ موسڵمانان و به‌تایبه‌تیش بانگخوازان و زانایانی ئیسلام، که ده‌بێت بایه‌خ وگرنگی پێبده‌ن و بڵاوی بکه‌نه‌وه، هه‌موو موسڵمانێك پێویستی به‌و زانسته شه‌رعییه هه‌یه که ئه‌ویش باسی ) دووبه‌ره‌کی و تێگه‌یشتن لێی و هۆکاره‌کانی ، ڕێگای خۆپاراستن له‌ودووبه‌ره‌کی یه‌و ، ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له دووبه‌ره‌کی و جیاوازی که تـێـوه‌ی نه‌گـلـێـین به نه‌فامی(.
به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که داهێنراو له‌دیندا زۆربووه و ملی درێژکردۆته‌وه له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا ، هه‌واونه‌فس زۆربوه‌و زاڵ بووه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ، وپیسی ودووڕوویی زۆربوه ، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زانیاری و زانست و هۆکاره‌کانیشی زۆربوه به‌ڵام هه‌واونه‌فسیش زۆرتربووه که‌هیچ به‌ره‌که‌تێکی بۆخاوه‌نه‌که‌ی تیادانی یه و سودی لێنابینن چونکه یان وه‌ریانگردوه له شوێنێکه‌وه که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاست‌و ڕۆشنی نی یه که نه له کیتابی (قورئان) نه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه وه‌ریان گردوه و نه له وته‌ی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه نه له کیتابی ئیمامه به‌رزه‌کان و زانابه‌ڕێزه‌کان که خه‌ڵکی ده‌بێت شوێنکه‌وتویانبێت، پابه‌ندی زانست و زانیاری یه‌کانیان بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی که زانست و زانیاری زۆربوه‌و هۆکاره‌کانیشی ئاسانکراوه بۆخه‌ڵکی که نیعمه‌تێکی گه‌وره‌و به‌نرخه بۆ خه‌ڵکی که بتوانن خۆیان فێربکه‌ن و تێبگه‌یه‌نن ، به‌ڵام ئه‌م نیعمه‌ته‌باشو چاك وپاکه خه‌ڵکانێکی زۆر به‌هه‌ڵه به‌کاری ده‌هێنن و بوه‌به‌هۆی زه‌ره‌رپێگه‌یاندنیان چونکه یان ئه‌وه‌یه که له سه‌رچاوه‌ی پاك وباشه‌وه وه‌ریناگرن یان ئه‌وه‌یه که خێراده‌که‌ن بۆفێربونی زانست و زانیاریه‌کان و و سودی لێوه‌رناگرن و ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی باش خۆیان فێربکه‌ن ، ئه‌م هۆکارانه‌ش له‌وزانستانه‌یه که هیچ سودێك به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت و پێغهمبهرپهنایبردوهبۆخوای گه‌وره که له‌وجۆره‌کارانه بیپارێزێت
چونکه زانست وه‌رده‌گیرێت له خه‌ڵکانی خاوه‌ن زانسته‌وه نه‌ك له هۆکاری زانسته‌وه هه‌ربۆیه به‌ره‌که‌ت له زانست و زانیاری ئێستادانه‌ماوه که یه‌کێك له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه که جیاوازی بیروڕاوبۆچون زۆربوه‌و موسڵمان ناتوانێت بزانێت کامیان ڕاست و دروسته‌و هه‌ربۆیه فێربونی ئه‌وزانسته‌ی که خه‌لكی فێرده‌بن که‌مینه‌یه‌کیان سودمه‌نده‌و سود ده‌گه‌یه‌نێت و ڕاوبۆچونی جیاواز زۆر زۆربوه‌له دیندا و باسه‌که‌مان لێره‌دا ده‌که‌ین به‌وباسه‌ی که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و به‌ش به‌ش بونه‌وه‌ی موسڵمانان و تێگه‌یشتن له‌و ناکۆکیانه‌و هۆکاره‌کانی و هۆکاری خۆپاراستن له‌ومه‌ترسی یه .
باسه‌که‌مان لێره‌دا له‌پێنج باس ئاماده ده‌که‌ین :
باسی یه‌که‌م : تێگه‌یشتن له جیاوازی و به‌ش به‌ش بونه‌وه
له‌زمانه‌وانیدا به‌مانای : جیاوازی و ده‌رکه‌وتن وبه‌ش به‌ش بونه‌وه‌و دابڕان دێت ، هه‌روه‌ها له پۆل پۆل بونه‌وه‌وه‌دێت و پشك ولێكدابڕان وده‌رچون له بنه‌ڕه‌ت و لاڕێگردن و جیابونه‌وه‌و ده‌رچون له کۆمه‌ڵ .
له‌ماناکه‌شیدا : به‌مانای جیابونه‌وه له سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌زۆربه‌یزۆری بنه‌ماکانی دین و کۆمه‌ڵدا ، ئه‌گه‌رچی جیابونه‌وه‌که له بنه‌ما بیروباوه‌ڕییه‌کاندا بێت یاخود له ده‌قه‌زانستی یه‌کان که په‌یوه‌ستن به به‌شه‌کانه‌وه‌و یاخود په‌یوه‌ستبێت به سودوقازانجی ئومه‌ت و کۆمه‌لگای گه‌وره‌و یاخود ئه‌وانه‌ی که دیاریمانکردهه‌موی به‌یه‌که‌وه‌بێت .
له ابو هوره‌یره‌وه له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی اللە علیەوسلم ده‌گێڕێته‌وه فه‌رمویه‌تی : { من خرج من الطاعة وفارق الجماعة فمات ، مات ميتة جاهلية ومن قاتل تحت راية عمية يغضب لعصبة أو يدعو إلى عصبة أو ينصر عصبة فقتل فقتلته جاهلية ، ومن خرج على أمتي يضرب برها وفاجرها ولا يتحاشى من مؤمنها ، ولا يفي لذي عهدًا عهده فليس مني ولست منه } واتا: هه‌رکه‌سێك ده‌ربچێت له فه‌رمانی گه‌وره‌و فه‌رمانڕه‌واکان و جیابوه‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و بمرێت، که‌مرد له‌سه‌ر نه‌فامی ده‌مرێت و هه‌رکه‌سێك له‌ژێر ئاڵایه‌کی گومڕایی‌و کوێرانه‌دا شه‌ڕبکات و توڕه‌بێت بۆ کۆمه‌لێكی تایبه‌تی گومڕایی و بانگه‌شه‌بکات بۆ کۆمه‌ڵێك و سه‌رخه‌ریان بێت بکوژرێت ئه‌وا کوشتنه‌که‌ی و مردنه‌که‌ی به‌نه‌فامی مردوه ، هه‌رکه‌سێکیش ده‌رچێت له ناوئومه‌ته‌که‌م و له‌باش وخراپیان بدات و خۆی له ئیمانداران نه‌پارێزێت و وه‌فای نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانیان له‌گه‌ڵدا به‌ستون و په‌یمانه‌که‌یان بشکێنێت ئه‌وه له‌من نی یه‌و منیش له‌و به‌ریم ، والله اعلم .رواه مسلم .
پێچه‌وانه‌کردنی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌بنه‌ماکانی دیندا خۆجیاکردنه‌وه‌یه و خۆجیاکردنه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵی موسڵمانانه ، پێچه‌وانه‌کردنی کۆڕای زانایانیش به‌هه‌مان شێوه خۆجیاکردنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵی موسڵمانان ، پێچه‌وانیکردنی کۆمه‌ڵی موسڵمانان و ئیمام و سه‌رکرده موسڵمانه‌که‌یان به‌هه‌مان شێوه خۆجیاکردنه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان له‌کاتێكدا ئه‌وه قازانجی کۆمه‌لگای تیادایه و خۆجیاکردنه‌وه‌یه .
ده‌رچونیش له کۆمه‌ڵگای مۆسڵمانان و گوێڕایه‌ڵی نه‌کردنیان خۆجیاکردنه‌وه‌یه چونکه خۆجیاده‌که‌یته‌وه له‌کۆمه‌لگای موسڵمانان .
هه‌روه‌ها هه‌موو کوفرکردنێکی گه‌وره به خۆجیاکردنه‌وه ده‌ژمێردرێت له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌ك به کوفر ناژمێردرێت .
مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که هه‌رکاروکرده‌وه‌یه‌ك که له‌بیروباوه‌ڕدا وببێته‌هۆی ده‌رچون له بنه‌ماکانی دین ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌وا خۆجیاکردنه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ش کوفربێت ئه‌وا خۆجیاکردنه‌وه‌و خۆدابڕانه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان ، به‌ڵام مه‌رج نی یه که هه‌موو خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌ك ببێت به‌کوفر و به‌کوفر بژمێردرێت ، به‌مانای ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار یاخود هه‌ندێك که‌س له کۆمه‌لێك خۆیان جیابکه‌نه‌وه و خۆیان دابڕن له‌وان ئه‌وه مه‌رج نی یه که خۆجیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی موسڵمانان بێت و به‌کوفریش هه‌ژمار ناکرێت ، هه‌روه‌کو خه‌وارجه‌کان له‌کۆمه‌ڵی موسڵمانان خۆیان جیاکرده‌وه‌و خۆیان دابڕان و به‌شمشێرو چه‌ك به‌رانبه‌ریانیان گرتنه‌وه وخۆیان جیاکرده‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و ئیمامی موسڵمانانیان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌کافریانیان دانه‌ناون .
باسی دووه‌م : جیاوازی نێوان بیروڕاجیاوازی و دووبه‌ره‌کی یان خۆجیاکردنه‌وه
جیاوازیکردن له‌نێوان بیروڕاجیاوازی و خۆجیاکردنه‌وه یاخود دووبه‌ره‌کی { الاختلاف والافتراق } زۆرگرنگه که بیزانین ، ئه‌هلی زانست و زانیاری و بانگخوازه‌کان ده‌بێت زۆر بایه‌خی پێبده‌ن ، چونکه زۆرینه‌ی بانگخوازه‌کان و قوتابیانی زانستی شه‌رعی و خه‌ڵکی به‌زۆری جیاوازی ناکه‌ن له‌نێوان ڕاوبۆچونی جیاواز‌و خۆجیاکردنه‌وه و دووبه‌ره‌کی ، لێره‌دا هه‌ندێ که‌س ڕیزبه‌ندیه‌ك دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر حوکمه‌کانی خۆجیاکردنه‌وه‌و و دووبه‌ره‌کی ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و نه‌زانینه له بنه‌ماکانی خۆجیاکردنه‌وه‌و دووبه‌ره‌کی .
ئه‌مه‌ش که‌ی دروست ده‌بێت ؟
چۆن دروست ده‌بێت ؟
کێش دادوه‌ری ده‌کات له‌سه‌رئه‌وه‌ی که که‌سێك یاخود کۆمه‌ڵێك که جیابونه‌ته‌وه‌و خۆیان جیاکردۆته‌وه له‌کۆمه‌ڵی موسڵمانان ؟
لێره‌دا ده‌بێت هه‌ندێك نمونه بهێنینه‌وه بۆ جیاوازیکردن له‌نێوان ڕاوبۆچونی جیاواز و خۆجیاکردنه‌وه و پێنج نمونه‌ی دیاری باس ده‌که‌م بۆ جیاوازیکردن له‌نێوان ئه‌و دوو باسه‌دا :
جیاوازی یه‌که‌م : خۆجیاکردنه‌وه‌و دووبه‌ره‌کی گه‌وره‌ترین به‌شی ڕاوبۆچونی جیاوازه ، به‌ڵکو ئه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی ڕاجیاوازییه که بیروبۆچونی جیاواز کاره‌کان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی که خۆجیابکه‌نه‌وه‌و دووبه‌ره‌کی دروست ببێت ، و له‌وانه‌شه زۆرجار نه‌گه‌یه‌ته ئه‌و خۆجیاکردنه‌وه‌یه ، خۆجیاکردنه‌وه جیاوازیه‌و به‌زیاده‌شه‌وه به‌ڵام هه‌موو ڕاوبۆچونكێکی جیاواز خۆجیاکردنه‌وه‌نـیه هه‌رله‌سه‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازی دووه‌م دروست ده‌بێت .
جیاوازی دووه‌م : ئه‌وه‌یه که هه‌موو ڕاوبۆچونیکی جیاواز دووبه‌ره‌کی و خۆجیاکردنه‌وه نی یه ، به‌ڵکو دووبه‌ره‌کی هۆی جیاوازی ڕاوبۆچونه ، زۆرینه‌ی ئه‌وباسانه‌ی که خه‌ڵکی بیروبۆچونی جیاوازی له‌سه‌ری هه‌یه له باسه ڕاوبۆچونه‌کانن که له سه‌ره‌تاوه ڕاوبۆچونی جیاوازی له‌سه‌ره که‌نابێت حوکمی کوفری بدرێت به‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که ڕاوبۆچونیان جیاوازه و نابێت حوکمی ئه‌وه‌ش بدرێت به‌سه‌ریاندا که بوترێت ئه‌وانه دووبه‌ره‌کیان ناوه‌ته‌وه‌و ده‌رچونه له‌کۆمه‌ڵگای موسڵمانان و ده‌رچونه له سوننه‌ت .
جیاوازی سێ هه‌م : دووبه‌ره‌کی و خۆجیاکردنه‌وه نابێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر باسی بنه‌ما گه‌وره‌کان نه‌بێت ، مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که بنه‌مان که جێگای ڕاجیاوازی هه‌ڵناگرێت که سابتکراوه به ده‌قێکی ڕونوئاشکراویاخود به کۆده‌نگی زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ری ، یاخود کرابێت به به‌رنامه‌یه‌كی کرداری له‌ناو کۆمه‌ڵی موسڵمانان و ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت که هیچ ناکۆکی یه‌کیان له‌سه‌ری نییه ، هه‌رچیه‌ك به‌وشێوه‌یه‌بێت ئه‌وا بنه‌مایه‌وهه‌رکه‌سێکیش پێچه‌وانه‌ی بکات وئه‌وا خۆی جیاکردۆته‌وه له‌کۆمه‌لی موسڵمانان ، به‌ڵام هه‌ر‌شتێکیش وانه‌بێت و له‌خوارئه‌وشتانه‌وه‌بێت ئه‌وا ده‌چێته ده‌روازه‌ی ڕاوبۆچونی جیاواز .
جیاوازی ڕاوبۆچون ده‌بێت کاتێك که له بنه‌ما سه‌ره‌کی یه‌کان و بنه‌ڕه‌ته‌کانی دیندا نه‌بێت هه‌رشتێك وابوو دروسته جیاوازی بیروڕای تیادا دروستبێت ، خۆهیلاكکردن ( الاجتهاد ) بۆدۆزینه‌وه‌ی بۆچونێك له باسێكدا له‌لایه‌ن زانایانه‌وه وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها رووپۆشکردنیش ده‌گرێته‌وه له‌لایه‌ن بێژه‌ره‌که‌یه‌وه ، وله‌هه‌مانکاتیشدا نه‌زانین و به‌زۆر پێکردن ولێکدانه‌وی هه‌ڵه‌ش هه‌ر له‌وشتانه‌یه (التأویل )، ئه‌وه‌ش هه‌ر له ده‌رگای هه‌وڵدانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کردنو ڕێگادۆزینه‌وه‌یه‌و به‌شه‌کانێتی ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه که له‌هه‌ندێك بنه‌ماکاندا به‌ربه‌ست هه‌بێت بۆ که‌سه‌که له‌لای زاناکانی دین ، به‌شه‌کانیش هه‌ندێكجار له‌وانه‌یه ببێت له‌هه‌ندێك باسی بیروباوه‌ڕدا که کۆده‌نگی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی هه‌یه و بۆچونی جیاوازهه‌یه له‌سه‌ر به‌شه‌کانی وه‌کو کۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر بونی شه‌وڕه‌وی و به‌ره‌زبونه‌وه‌ی پێغه‌مبه بۆ ئاسمان (السراء والمعراج ) به‌ڵام بیروبۆچونی جیاوازهه‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم که خوای گه‌وره‌ی بینیبێت ، ئایا بینینه‌که‌ی به‌چاوی سه‌ری بینیویه‌تی یان به‌چاوی دڵ بوه .
جیوازی چواره‌م :جیاوازی بیروڕا له‌وانه‌یه له‌ئه‌نجامی خۆهیلاککردنێك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك ( الاجتهاد ) و نیه‌تپاکی خاوه‌نه‌که‌ی که پاداشتی باشه‌ی له‌سه‌روه‌رده‌گرێت و چونکه خۆیهیلاککردوه‌و به‌دوای هه‌قدا گه‌ڕاوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی که پێکابێتی ئه‌وا دووجار پاداشتی چاکه‌ی بۆده‌نوسرێت و ئه‌وه‌شی نه‌یپێکا له هه‌وڵ و تێکۆشانه‌که‌یدا ئه‌وا جارێك پاداشتی چاکه‌ی هه‌ربۆده‌نوسرێت ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه که ئه‌وکه‌سه‌ی به‌داواچونی بۆ باسێك کردبێت و خۆی هیلاککردبێت بۆگه‌ڕان به‌دوای هه‌قدا ئه‌وا له‌وانه‌یه سوپاسگوزاریش بکرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی یه وه و ئه‌گه‌رچی نه‌یشپێکابێت له باسه‌که‌یدا چونکه هه‌وڵی خۆی بۆداوه و خۆی بۆ ماندوکردوه ، به‌ڵام کاتێك که گه‌یشته ئه‌وئه‌ندازه‌یه‌یه‌ی که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی بنـێـته‌وه ئه‌وا په‌سه‌ند نی یه و ناڕه‌وایه و وه‌رناگیرێت ، له‌کاتێکدا که دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نی یه بکرێت له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵوتێکۆشانێکی زانایه‌ك که به‌دوای هه‌قدا گه‌ڕاوه‌و نه‌یشیپێکابێت ، و ناشکرێت دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی بنرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی هه‌وڵ وتێکۆشانه‌که نییه‌تی پاك بوبێت و مه‌به‌ستی باشه‌بوبێت و پاداشتی چاکه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وکاره وه‌رناگرێت و ناپه‌سه‌نده‌و تاوانباریش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌هه‌موو کاتێکدا له‌وکاتانه‌دا ته‌نها ده‌رئه‌نجامی داهێنانێکی (بیدعة ) دروستکراوو شوێنکه‌وتنی هه‌واونه‌فسی خۆیه‌تی ، یاخود چاولێکه‌رییه‌کی کوێرانه‌یه و یاخود نه‌فامی یه‌کی سه‌پێنراوی ته‌واوه .
جیاوازی پێنجه‌م :ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ره ، وهه‌موجۆرێکی پارچه‌پارچه‌بونه‌وبه‌هیلاك بردنه ، به‌ڵام جیاوازی بیروڕا وانی یه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رنی یه ، جیاوازی بیروڕا هه‌رچه‌نده به‌ربڵاوبێت ده‌رفه‌تی هه‌وڵوتێکۆشانی تیادا هه‌یه و اجتیهادی تیادا ده‌کرێت ، یاخود ئه‌وکه‌سه‌ی که بیروبۆچونی جیاواز و پێچه‌وانه ده‌ڵێت و هه‌رچیه‌ك بێت بیروبۆچونه‌که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت که بیروبۆچونێکی جیاواز‌و نامۆی وه‌رگردبێت و یاخود له نه‌فامی یه‌وه و نه‌یزانیبێت بۆچونه ڕاسته‌که کامه‌یه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتبێت ، یاخود له‌وانه‌یه زۆری لێکرابێت که ئه‌و بۆچونه هه‌ڵبگرێت و بیگه‌یه‌نێت که پاساوی هه‌یه بۆ ئه‌وکاره‌ی که ئه‌نجامی ده‌دات و که‌سیش به هۆکارو پاساوه‌که‌ی نه‌زانێت ، یاخود به لێکـدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه بێت که ئه‌وه‌ش ده‌رناکه‌وێت تاوه‌کو به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێنه‌گات و بۆی ڕون نه‌کرێته‌وه به‌باشی .
ئاگادری له هه‌ندێك هه‌ڵه
هه‌ربه‌هۆی جیاوازی نێوان بیروڕای جیاواز‌و ناکۆکی یه‌وه ده‌بێت ئاگاداری بده‌ین له‌سه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵه که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رده‌مه تێیوه‌ی گلاون و به‌تایبه‌تی ئه‌وکه‌سانه‌ی که فه‌رمان ده‌که‌ن به‌چاکه‌و نه‌هی ده‌که‌ن له خراپه ، یاخود بانگه‌وازی دینی خوا ده‌که‌ن و ، له‌گه‌ڵ لاوازی زانیاریاندا له دینی خوا گه‌وره ، و که‌می تێگه‌یشتنیان له دین و یاخود که‌می ئه‌زمونیان له‌وکارانه‌دا یاخود که‌مته‌رخه‌میان و هه‌ڵخزانیان له‌ڕوانگه‌ی دینه‌وه‌و تایبه‌تمه‌ندتریبکه‌م هه‌ندێك له ڕێبه‌ری بانگخوازه‌ئیسلامی یه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا .
له‌و هه‌ڵانه‌ش :
هه‌ڵه‌ی یه‌که‌م : هاشاکردن له‌وه‌ی که بڵێن له‌ناو ئومه‌تی ئیسلامی‌دا دووبه‌ره‌کی نی یه ، هه‌ندێك که‌س بنیاتی قسه‌کردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌ر صلی اللە علیەوسلم ده‌که‌ن له له‌مه‌ودواه‌فراوانی باسی فه‌رموده‌که ده‌که‌ین ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که که‌سانه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ن که نییه‌تیان باشه به‌ئومه‌ته‌که‌و نایانه‌وێ شتێك بڵێن که ببێته هۆی لۆمه‌کردنی ئومه‌تی ئیسلامی و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی له‌گه‌ڵ ئومه‌تی ئیسلامی‌دا به ڕوکه‌شی له‌سه‌رده‌قه‌کان بکات و هاشا له فه‌رموده‌ی دووبه‌ره‌کی ده‌کات و یاخود لێکـدانه‌وه‌یه‌کی تری بۆده‌کات یاخود لێکدانه‌وه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌بات که دووبه‌ره‌کی و به‌ش به‌ش بونه‌وه‌ی ئومه‌ته‌که دستنیشان ده‌کات به‌وانه‌ی که له دین ده‌رچونه‌و له ئومه‌تی ئیسلامی جیابونه‌ته‌وه یان چه‌ند کۆمه‌ڵێك ده‌ست نیشان ده‌کات که ئه‌وانه موسلمان نین ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵهاتنی پێغه‌مبه‌ره صلی اللە علیەوسلم ، به‌ڵکو هه‌واڵهاتنی قورئان و سوننه‌ت به‌ڕونی باسی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که به‌ش به‌ش بونه‌وه‌ی ئومه‌ته‌که ڕووده‌دات ئومه‌تی ئیسلامیش دووبه‌ره‌کی و به‌ش به‌ش بونه‌وه‌ی تیادایه به‌ئاشکراوڕوونی ، دووبه‌ره‌کیش له به‌ڵاکانه ، هه‌قیش ده‌رناکه‌وێت تاوه‌کو دژه‌که‌ی ده‌رنه‌که‌وێت خوای گه‌وره‌ش هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه‌و نوسیویه‌تی که که‌مینه‌یه‌کی که‌م ده‌مێننه‌وه‌و له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ق ، له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمودانه‌ش وتنی ئه‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی له‌ناو ئومه‌تی ئیسلامدا هه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌وه‌ش نابێته گومانی خراپ پێ‌بردن به ئومه‌ته‌که به‌ڵکو ئه‌وه له کارانه‌یه که ده‌که‌وینه (امرالواقع ) ه‌وه بارودۆخی ڕێڕه‌وی ژیانه‌وه که ده‌بێت دانی پیادا بنه‌ین و هه‌واڵه‌هاتوه‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌ڕاست دابنه‌ین و هه‌روه‌کو هه‌واڵی بۆمان هاتوه ، وه بونی دووبه‌ره‌کی له ئومه‌ته‌که‌دا مانای ئه‌وه‌نیه که ته‌سلیمبین به ئه‌مری واقع و یاخود ده‌مدرێژی ئه‌وه‌بکه‌ین بڵێین که هه‌روه‌کو دووبه‌ره‌کی ڕاسته‌و هه‌یه ده‌بێت ئێمه‌ش به‌شه‌رعی دابنه‌ین و بهێڵێـین که بکه‌وینه دووبه‌ره‌کی یه‌وه و به‌دوای ڕاستی دۆزینه‌وه‌دا نه‌گه‌ڕێت و ته‌سلیمی قه‌ده‌ربین که‌چۆن نوسراوه‌و ده‌بێت ئه‌ویش له‌گه‌لیدا بڕوات و بڵێت ئاسایی یه چونکه ئه‌وخه‌به‌رانه‌ڕاستن و هه‌رده‌بێت کۆمه‌ڵێك بکه‌ونه ئه‌و دووبه‌ره‌کی یه‌وه خۆی به‌که‌سێك له‌وانه هه‌ژمارده‌بکات ، به‌ڵکو ڕودانی فه‌رمانی ژیان که چۆنه و هه‌روایه ده‌بێت ببێته هۆیه‌ك بۆئه‌وه‌ی که زیاتر بگه‌ڕێت به‌دوای ڕاستی یه‌کانداو خۆی له خراپه‌کان بپارێزێت و خۆی له ڕێگه‌وڕچکه‌کانی به‌دووربگرێت ، ده‌بێت بزانین که هه‌ق هه‌رده‌بێت و دیاریکراوه له په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ره‌دا صلی اللە علیەوسلم یه‌و له په‌یڕه‌وی هاوه‌ڵه‌کانیدا و پیاوچاکانی پێشونانی ئه‌م ئومه‌تته یه.
هه‌ڵه‌ی دووه‌م : ئه‌وه‌یه که باڵکێشانی دووبه‌ره‌کی درێژده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی وابێت که چۆن دووبه‌ره‌کی ده‌بێت و ئه‌مرێکی واقیعی یه‌و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که ئومه‌ته‌که کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌و ده‌که‌ونه ئه‌وڕاستی یه‌وه‌و ئه‌وکه‌سه‌ش ته‌سلیم ببێت به‌و کارانه‌و ڕازی بێت به‌وکارانه‌ی که دووبه‌ره‌کین و به‌بۆچونی خۆی شه‌رعیه بۆ بانگخوازه‌کان که بکه‌ونه ئه‌وهه‌ڵانه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌بێت ڕازیبن به‌وکاره گومڕاییانه به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ، وموسڵمان تاوانبارنابێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رکۆمه‌ڵێکدابێت و هه‌رکۆمه‌ڵێکی به‌دڵبێت ئه‌گه‌رچی له ئه‌هلی هه‌واونه‌فسیشبن له‌گه‌ڵیاندابێت ئاسایی بێت له‌لای و که هه‌وڵیشیان بۆبدات بۆ کۆبونه‌وه‌یان و زیادکردنیان له‌سه‌ر ئه‌و ئیشوکاره ناشه‌رعیانه‌ی که تێوه‌ی گلاون .
ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌ی ناهه‌ق و به‌تاڵه و پۆشینی به‌رگێکی ناهه‌قه به‌سه‌رموسڵماناندا ، ئه‌وه‌ش نابێت که هه‌واڵێكی هاتوو ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی دروست ببێت و ڕازیبونبێت به (بدعة ) دروستکراوه‌کان و داهێنانه ناڕه‌واکان ، یاخود ببێته‌هۆی ڕازیبونی به دروستبونی هه‌واونه‌فس و ناڕه‌وایی ، چونکه هه‌واڵهاتنی دووبه‌ره‌کی کاتێك که هاتوه بۆنه‌هیکردن و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رهاتوه واتێبگه‌ن که دین هه‌رده‌بێت تاریك‌و دوکه‌ڵاویبێت و به‌باشی نه‌توانین بیدۆزینه‌وه بکه‌وینه سه‌ر ڕێگای هه‌ق وڕه‌وان ، ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌یه‌کی نادروست و ناڕه‌وایه به‌ڵکو ئه‌وجۆره بیروبۆچونانه شه‌یتانیه بۆسه‌رمرۆڤ چونکه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم که ئه‌و هه‌واڵه‌ی داوه باسی ئه‌وه‌شی کردوه که کۆمه‌ڵێك به‌رده‌وام هه‌رده‌مێنن له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ق و دروست ئاشکران و سه‌رکه‌وتون فه‌رمان ده‌که‌ن به‌چاکه‌ونه‌هی ده‌که‌ن له خراپه ئه‌وکۆمه‌ڵه‌ش ده‌بێت به به‌ڵگه به‌سه‌ر هه‌موو که‌سێکه‌وه و هه‌رکه‌سێکیش مه‌به‌ستی گردنی ڕێگای ڕاست بێت ئه‌وا ڕێگای ڕاستی پێده‌دۆزێته‌وه و شوێنی ڕێنمایی یه‌کانی ده‌که‌ون هه‌رکه‌سێك بیه‌وێت که هه‌ق بێت و شوێنکه‌وتوی خێروسوننه‌ت بێت ، که‌واته به‌ڵگه‌که به‌رده‌وام و ئاشکراوڕونه و هه‌قیش بێگومان هه‌رسه‌رکه‌وتوده‌بێت ناشکرێت و نابیت که شاراوه‌بێت له خاوه‌ن بینایی یه‌کان و ئه‌وانه‌ی که به‌دوای هه‌ق ده‌که‌ون و هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن و هه‌رکه‌سێکیش له‌خوابترسێت خوای گه‌وره ده‌روازه‌ی بۆ واڵاده‌کات ﭽ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥﮦ ﭼ الطلاق: ٣،٢ که‌واته هه‌روه‌کو هه‌ق ڕونوئاشکرایه و سوننه‌ت به‌رده‌وامه‌و ڕونه نابێت که بانگخوازان و خه‌ڵکی ساده‌ش ته‌سلیمبن و ڕازیبن به‌وه‌ی که له ڕێگای سوننه‌ت لابده‌ن هه‌رچه‌نده که شوێنکه‌وتوانی که‌مبێت و شوێنکه‌وتوانی ناهه‌ق وناڕه‌وا و دروستکراوه ناڕه‌وانه‌کان (بدعة) ئه‌گه‌رهه‌رچه‌نده شوێنکه‌وتوه‌کانی زۆربن ، بێگومان کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتو وڕزگاربوو یه‌کێکه له حه‌فتاوسێ کۆمه‌ڵ که ڕزگاریان نابێت – جاتێبگه خوێنه‌ری به‌ڕێز خوای گه‌وره بتپارێزێت ، جالێره‌وه هه‌رکه‌سێك ڕازیبێت به دروستکراوه‌ناڕه‌واکان و هه‌واونه‌فس که بڵێن ئه‌وه ئه‌مری واقیعه و ئه‌وه‌ش به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ڕه‌وانی یه به‌ڵکو ئه‌وه به‌رگـپۆشینی ناڕه‌وایه(تلبیس) به‌باڵای موسڵماناندا و به‌دیهێنانی باتیله‌و ڕێگری یه له ڕاستی و هه‌ق و ڕێگردنه‌به‌ری ناهه‌قه‌و ڕێگای گومڕایانه ، داواکارین له خوای گه‌وره که بمانپارێزێت له‌و ناڕه‌وایی یه .
هه‌ڵه‌ی سێ هه‌م : هه‌ڵه‌یه‌کیتر له‌وهه‌ڵانه‌ی که له‌بیروڕای جیاوازدا هه‌ندێك وه‌سفی ئه‌وانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی بۆچونی ئه‌وانیان هه‌یه زۆربه‌په‌له‌وخێرایی وه‌سفی ئه‌وانه‌ی که بۆچونیان جیاوازه به ده‌رچوله‌دین ده‌که‌ن یاخود ده‌ڵێن ئه‌وانه خۆیانجیاکردۆته‌وه له‌کۆمه‌ڵی موسڵمانان ، یاخود ده‌رچووله‌دین ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌له‌کردنی یه‌وه‌یه له ده‌ربڕینی بڕیاره‌کانی و حوکمی شه‌رعی هه‌ڵه ده‌دات به‌سه‌ر خه‌ڵکێکیتردا به‌بێ ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ما و یاسا شه‌رعی یه‌کان که چی ده‌بێته هۆی ده‌رچونی و چی ده‌بێته هۆی ڕێگریکردنی له‌ده‌رچون له‌دیندا ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یڕه‌وی ئیمام وزاناکانی دین چونکه ئه‌وه‌ش مه‌رجی خۆی هه‌یه وه‌کو مه‌رجه‌کانی ده‌رچون له‌دین و بنه‌ما و یاسای خۆی هه‌یه بۆ به‌کافردانانی خه‌ڵکێك ، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شداوان که بیدعه‌یه‌ك ده‌که‌ن و له‌هه‌ندێ شت‌دا ده‌که‌ونه دوای هه‌واونه‌فسی خۆیان ، حوکمدان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا به کافربونیان یان به به‌ریبونیان له‌دین وموسڵمانان و یان هیجره‌تکردنیان و قسه‌نه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا و ئه‌وجۆره‌کارانه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته ، بێئه‌وه‌ی که ئیقامه حوجه‌یانبکه‌یت و به‌ته‌واوی بۆیان ڕوونبکه‌یته‌وه و ناشێت و دروست نی یه ، مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که نابێت هه‌رکه‌سێك شتێکی بینی له‌که‌سێك که بیدعه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات یاخود پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایکرد که وه‌سفی بکات به‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵی موسڵمانان جیابۆته‌وه ، چونکه خه‌ڵکی هه‌یه حوکمه‌کان نازانێت و نه‌زانیش بیانوی هه‌یه پاساوی به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌تاوه‌کو ده‌زانێت و ، خه‌ڵکیش هه‌یه که زۆری به‌سه‌ره‌وه‌یه له بارودۆخێکی تایبه‌تدایه‌و یان له‌شوێنێکی تایبه‌تدایه هه‌روه‌کو له ووڵاتانی ئیسلامیداهه‌یه‌و به‌رچاوه که موسڵمانان زۆریان لێده‌که‌ن و زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌یه و ، بۆنمونه نه‌هێشتنی دانانی ڕیش و نوێژکردن به جه‌ماعه‌ت یان کوفرکردن که‌له‌ڕوی شه‌رعه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نی یه ، و زۆریان لێده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه‌و ئه‌گه‌ر بێگوێیشیان بکه‌ن ئه‌وا یان ده‌یان کوژن یان به‌ناوێکی به‌دناوه‌وه تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و زیندانیان ده‌که‌ن و ئه‌شکه‌نجه‌وئازاری زۆریان ده‌ده‌ن و له‌زۆر جێگاهه‌یه و گه‌یشتۆته ئه‌وئه‌ندازه‌یه‌ی که له‌وانه‌یه هه‌تکیان بکه‌ن و ده‌ست درێژیبکه‌نه سه‌رناموسیان و له‌وجۆره‌شتانه .
که‌واته به‌ربه‌سته‌کان ده‌بێت بدرێت به گوێی ئه‌وکه‌سه‌ی بڕیارده‌دات و دادوه‌ری ده‌کات له هه‌رحوکمێکدابێت ، و له‌وانه‌شه ئه‌وه‌ی که بیدعه‌یه‌ك ده‌کات و هه‌واونه‌فسی خۆی به‌کارده‌هێنێت لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی کردبێت بۆ ئه‌وکاره و به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی پێنه‌گه‌یشتوه که‌واته ده‌بێت ئیقامه‌حوجه‌ی خه‌ڵکی بکرێت ، له‌وانه‌یه هه‌ندێکمان خه‌ڵکانێك ببینن که کارێکی بیدعه‌یی ئه‌نجام ده‌دات که له‌ناوخه‌ڵکیدا باوه وابزانین که ئه‌وکاره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات کارێکی خۆجیاکردنه‌وه‌یه له ئومه‌تی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی موسڵمانان ، بۆنمونه ئه‌گه‌رکه‌سێکی ئاسایی و تێنه‌گه‌یشتو کارێکی بیدعه‌یی ئه‌نجامدا ناشێت حوکمی گومڕایی به‌سه‌ردا بدرێت تاوه‌کو کاره‌که‌ی بۆ ڕون نه‌کرێته‌وه و به‌باشی تێ نه‌گات و به‌ڵگه‌بدرێت به‌سه‌ریدا و به‌هێمنی بۆی ڕونبکرێته‌وه و ناشبێت که به‌وانه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت که دووبه‌ره‌کی و خۆی جیاکردۆته‌وه یان بڵێن ئه‌وه له کۆمه‌ڵه گومڕاکانه و موبته‌دیعه و یان له کۆمه‌ڵی موسڵمانان جیابۆته تاوه‌کو به‌ڵگه‌ی ته‌واوودروستی پێنه‌گات و بۆی ڕون نه‌کرێته‌وه که ئه‌وکاره دروست نی یه و پێچه‌وانه‌ی قورئان وسوننه‌ته مه‌گه‌ر بیدعه‌یه‌کی کوفری نه‌بێت لێره‌شدا جێگای ئه‌وه‌مان نی یه که ئه‌وشتانه به‌وردی باس بکه‌ین و ڕونی بکه‌ینه‌وه .
حوکمدان به‌سه‌رخه‌ڵکیدا به‌وه‌ی که بیدعه‌چی یه و خۆی جیابۆته‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان به‌بێ بنه‌ما شه‌رعی یه‌کان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و له ده‌ربڕینی په‌له‌ی حوکمی نادروسته ، ئه‌گه‌رهه‌رکه‌سێك شتێکی له‌وجۆرانه‌ی بینی له خه‌ڵکێك نابێت په‌له‌بکات له ده‌ربڕینی حوکمه‌که‌یداو ده‌بێت ئارامبگرێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بکات که خۆی بگه‌یه‌نێته زانایه‌کی باش و پاساوی ئه‌وه‌شی بۆ دابنات که له‌وانه‌یه نه‌زانێت و یان به‌زۆرپێیکرابێت ویان لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی بۆکاره‌که‌ی خۆی کردوه‌و ده‌بێت نه‌رمونیانبێت له‌گه‌ڵیداو هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رامبه‌ری باشبێت و ڕێنمایی بکات و تێی بگه‌یه‌نێت و به ئارامی و هێمنی هاوکاریبکات چونکه مه‌به‌ست له بانگه‌وازی ئیسلامی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی هیدایه‌ت بدرێت نه‌ك حوکم بدرێت به‌سه‌ریدا و برینداربکرێت .
هه‌ڵه‌ی چواره‌م : ئه‌ونه‌زانی یه‌ی که بیروبۆچونی جیاوازی تیاجێده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی که جیاوازی بیروبۆچون هه‌ڵناگرێت ، بۆ نمونه‌ش له‌وباسه‌دا :
1-هه‌ندێك که‌س هه‌یه‌و هه‌ندێ کاروکرده‌وه واده‌بینێت که هیچ ده‌رفه‌تێکی تیانی یه بۆ جیاوازی بیروڕاو ئه‌وکاره له‌بنه‌مانه‌گۆڕه‌کان ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی عیلم و زانست و قسه‌وباسیان له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌کارانه‌چی یه هیچ گوێنادات به‌قسه‌ی زانایان .
2- له‌وشتانه‌ش ئه‌وه‌یه که جیاوازی نکردن له‌نێوان ئه‌وکارانه‌ی که پێی کافرده‌بێت و ئه‌وکارانه‌ی که پێی کافرنابێت .
3- جیاوازی نه‌کردن له‌نێوان ئه‌و بیدعانه‌ی که گه‌وره‌یه‌و له‌دین پێی ده‌رده‌چێت و ئه‌وانه‌ی که له‌وانه بچوکتروکه‌مترن و له‌دین پێی ده‌رناچێت ، زۆرهه‌ڵه‌هه‌یه که ده‌رده‌که‌وێت له خه‌ڵکانێك و یاخود کۆمه‌ڵانێکی حیزبی و یاخود ڕێکخراوه‌کان و که خه‌ڵکانێك حوکمی کافربونیان یان گومڕایی بونیان یان ده‌رچو له کۆمه‌ڵگای موسڵمانان ده‌ده‌ن به‌سه‌ریاندا و له‌ڕاستیشدا که وانیه ، هه‌ندێك که‌سی واهه‌ن که ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌ك له‌دیندابزانێت که خاوه‌نه‌که‌ی پێی کافرده‌بێت هه‌روه‌کو ئه‌گه‌ر که‌سێك بڵێت قورئان دروستکراوی خوایه‌و ئه‌و حوکمه ده‌دات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌و قسه‌یه‌ده‌که‌ن و بێ ئه‌وه‌ی که هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بکات بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی بۆچی وایان وتوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی که یاساکانی به‌کافردانان وردبکاته‌وه‌و بیزانێت گوێ نه‌دان به وه‌ی که بزانێت یاسای به‌کافربون چۆنه‌وچی یه وچیه وڕێگره‌کان له‌کافربونچیه ، به‌هه‌مان شێوه له هه‌موو کاروڕه‌فتاره‌کانیتردا به‌بێ ئه‌وه‌ی که جیاوازی بکات له‌نێوان بنه‌مای حوکمدان به‌سه‌رتاكه که‌سی دیاریکراوه ئه‌وه‌ش کارێکی پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت و په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعـه‌تـدا .
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت جیاوازی ده‌که‌ن له نێوان حوکمدان به‌کوفر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکدا ، هه‌روه‌ها بۆ فاسق بون بیدعه‌کردن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ،جیاوازیش ده‌که‌ن له نێوان حوکمدان به‌سه‌ر تاکه که‌سی دیاریکراودا ، له‌وانه‌یه که حوکمبده‌ین به‌سه‌ر کرده‌وه‌یه‌کدا یان ڕاه‌فتارێکدا که کوفری یه و قسه‌و ووته‌یه‌ك که کوفری یه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که هه‌رکه‌سێك ئه‌وکردارو ڕه‌فتاره‌و ووته‌یه‌ی ووت ئه‌وه کافره و له‌دین ده‌رچوه ، زۆر له خه‌ڵکان هه‌ن که ئه‌و جیاوازی یه ناکه‌ن و نایزانن و حوکمه‌که وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ پابه‌ندیه‌کیان هه‌بێت بۆ یاساوده‌ستوره‌کانی کافربون ، له‌کاتێکدا که کافربون نابێت ودروست نابێت تاوه‌کو نه‌چه‌سپێت ئه‌وکوفره و به‌ڵگه‌ی ته‌واودروست ی بۆ ڕوون نه‌کرێته‌وه به‌مه‌رجێکیش که هیچ ڕێگریی یه‌ك نه‌بێت له به‌رده‌م ئه‌وکه‌سه‌دا که پاساوی هه‌بێت ، ئه‌و ڕێگریانه‌ش وه‌کو ، نه‌زانین و به‌زۆرپێکردن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و ئه‌م باسانه‌ش شوێن و ساتی زۆری ده‌وێت و چاوپێکه‌وتنی خه‌ڵکی شاره‌زاوزۆری پێویسته و دانیشتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدرێت و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدابکرێت و وئامۆژگارییان بکرێت ، که‌واته یان حوکمی کوفری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دابده‌ین که ئه‌وکاروکرده‌وانه‌یان لێده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته مه‌گه‌ر له‌وکارانه‌دا نه‌بێت که گه‌وره‌ن و له‌دیندا ناسراوه‌به زه‌روره‌ت و ناچاری ،هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێك ئینکاریبکات له‌وه‌ی که شایه‌تومانی لااله‌الاالله محمد رسول الله بڵێت ،ئه‌وکاره ئاشکرایه له‌دیندا که پێویسته به‌کافری دابنه‌یت و کافربونی ئاشکرابکه‌یت ، یان که‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم ئه‌وه‌ش هه‌رده‌بێت که خاوه‌نه‌که‌ی به‌کافردابنرێت و زه‌روره که به‌کافری بزانیت ، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تیتر هه‌ن که وردکاری تیادایه‌و وردکاریه‌که‌شی له‌زۆر خه‌ڵکدا دیارنی یه ونازانن ، وهه‌ندێ وته‌ی بیروباوه‌ڕی هه‌یه که له خه‌ڵکه ساده‌که‌وه دیارنی یه و نازانن چۆنه حوکمه‌که‌ی و له‌لای ئه‌وان حوکمیان هه‌روه‌کو باقی سیفه‌ته‌کانیتروایه و له‌وانه‌ش ، باسی قه‌ده‌ر ، باسی خه‌وبینین ، شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاکان ، باسی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر وزۆر باسیتر له‌وجۆرانه که وردکاری یه‌کانی له‌لای خه‌ڵکی ساده زۆر ڕوون نی یه و نایزانن له‌وانه‌یه هه‌ندێك که‌س ووته‌ی کوفری لێوه‌ده‌رچێت و بیڵێت له‌کاتێکدا که خۆی نازانێت ئه‌و ووته‌یه‌ی که ووتویه‌تی کوفری یه و یاخود ده‌ربڕینه‌که‌ی باش نه‌بووه‌و به‌هه‌ڵه ده‌ریبڕیوه ، ئایا ئه‌م که‌سانه ده‌توانین حوکمی کافریان به‌سه‌ردا بده‌ین له‌سه‌ره‌تاوه ؟ بێگومان نه‌خێر .
به‌ڵکو له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌کان که خه‌ڵکی تێی ده‌که‌وێت وبه‌تایبه‌تیش ئه‌وکه‌سانه‌ی که بچوکن له‌دینداو تێنه‌گه‌یشتون له دینی خوا به‌باشی و له ووته‌ی زانایان و وردکاری باس وخواسه‌کان ، ئه‌وکه‌سانه زانیاریان وه‌رگردوه له چه‌ند کیتابێکی که‌مه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی که پێشکه‌شیانکرابێت له لای زانایه‌که‌وه‌و مامۆستایه‌که‌وه بێ ئه‌وه‌ی که ڕه‌چاوی کیتابه‌کان بکه‌ن و شوێنکه‌وته‌یبن به‌ته‌واوی و بێ ئه‌وه‌ی که ڕه‌چاوی بنه‌ماکان بکه‌ن و بنه‌ماکانی که ده‌بن به به‌ڵگه جیاناکه‌نه‌وه له‌وبنه‌مایانه‌ی که ده‌بن به حوکم ، ئه‌وکه‌سانه هه‌ندێکیان ده‌که‌ونه ناو هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌و له‌چه‌ندباسێکی زۆرترسناکدا به‌بێ ئه‌وه‌ی جیوازی بکه‌ن له‌نێوان بنه‌ماو یاساکان و بنه‌ماکان که په‌یڕه‌وبکرێت و جیاوازی نێوان به‌شه‌کان و ڕوداوه‌کان و کاری ناچاری و سه‌پێنراوبه‌سه‌رداو .
حوکمه‌کانی کوفری وبه‌کافردانان و بارودۆخه‌کانی مانای ئه‌وه‌نی یه که هه‌رکه‌سێك ئه‌وه‌ی لێوه‌ده‌رکه‌وت کافربێت ، مه‌رج نی یه که بیزانێت و یاخود باوه‌ڕی وابێت ، هه‌روه‌ها باسی (الولا‌ء والبراء ) خۆشه‌ویستی له‌به‌رخاتری خوا‌و ڕق لێبونه‌وه‌وخۆبه‌ریکردن له‌به‌رخاتری خوا هه‌مان حوکمی هه‌یه‌و شێوازی حوکمه‌که‌ی هه‌مان شێوازه ،ناکرێت که حوکمی ڕقلێبونه‌وه‌و خۆشه‌ویستی له‌به‌رخاتری خوا بسه‌پێنین به‌سه‌ر که‌سێکدا که پێچه‌وانه‌ی لێده‌رکه‌وت یاخود به‌وشێوه‌یه‌بوو تاوه‌کو جه‌خت نه‌کرێته‌وه له خاوه‌نه‌که‌ی و تێنه‌گه‌یه‌نرێت به‌ته‌واوی به‌تایبه‌تی له خۆبه‌ریکردندا ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆخوا ئه‌وه بنه‌مایه‌که له هه‌موو موسڵمانێکدا و هه‌رده‌بێت هه‌بێت و ته‌نها نابێت به‌وه حوکم بدرێت به‌سه‌ر که‌سێکدا که خۆشه‌ویستی هه‌بێت بۆ موسڵمانان و چونکه ئه‌وه کارێکه ئه‌رکی هه‌موو موسڵمانێکه که خۆی به‌موسڵمان بناسێنێت تاوه‌کو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وکاره‌ی لێده‌رنه‌که‌وێت و ڕوون نه‌کرێته‌وه و بۆی ڕون نه‌کرێته‌وه .
هه‌روه‌ها بیرنه‌کردنه‌وه له قازانج وزیانه‌کان و یان نه‌زانین له بنه‌ماکانی به‌ده‌ست هێنانی قازانج و دوورخستنه‌وه‌ی زیانه‌کان هۆکارێکی گه‌وره‌یه بۆ که‌وتنه ناوئه‌وهه‌ڵانه‌وه .
باسی سێ یه‌م : بونی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی له‌نێوان ئومه‌تی ئیسلامی‌دا
ئایا دووبه‌ره‌کی له‌ناو ئومه‌تدا هه‌یه ؟ ئایا ڕووده‌دات یان ڕووناداو نابێت ؟
ئه‌مه‌ش شتێکی بێگومانه و بڕاوه‌یه باسه‌که‌ی له‌چه‌ند کارێک‌دا :
یه‌که‌میان : ئه‌وهه‌واڵانه‌ی که له چه‌ندین که‌سه‌وه بۆمان گێڕراوه‌ته‌وه و باسیکراوه که پێغهمبهرفهرمویهتی :{ افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة ، وافترقت النصارى على ثنتين وسبعين فرقة ، وستفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعين فرقة } واتا : یه‌هود بون به حه‌فتاویه‌ك به‌شه‌وه ، و نه‌ساراکان بون به حه‌فتاودوو به‌شه‌وه، ئه‌م ئومه‌تته‌ش ده‌بێت به حه‌فتاوسێ به‌شه‌وه ، ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش زۆربه‌ناوبانگه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌گێڕراوه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێكی زۆر له هاوه‌ڵه‌کان باسیانکردوه ، ئیمامه ڕاستگۆکان ودادوه‌ره‌کان و ئه‌وانه‌ی که سوننه‌کانیان نوسیوه‌ته‌وه .
دووه‌م : هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی که هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێمان داوه که ئه‌م ئومه‌ته ده‌که‌وێته شوێن ئومه‌ته‌کانیتری پێشوو چاولێکه‌ریان ده‌کات به‌کاروکرده‌وه‌یان که فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و کۆده‌نگن له‌سه‌ر ڕاستی فه‌رموده‌که (متفق علیه ) و له سوننه‌نه‌کاندا هاتوه و که صلی اللە علیەوسلم ده‌فه‌رموێت: { لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرًا بشبر ، وذراعًا بذراع ، حتى لو دخلوا جحر ضب تبعتموه } قلنا : يا رسول الله ، اليهود والنصارى ؟! قال : (( فمن )) ( ) ؟! واتا : ده‌بنه شوێنکه‌وته‌ی ئومه‌ته‌کانیتری پێش ئێوه بست به بست و باڵ به‌باڵ ، هه‌تاوه‌کو ئه‌گه‌ر بچنه کونه بزن مژه‌وه به‌دوایاندا ده‌ڕۆن و چاویان لێده‌که‌ن ، وتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌به‌ستت جوله‌که‌و گاوره‌کانه ؟ فه‌رموی کێ هه‌یه جگه له‌وان ؟!
له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت {...... حذو القذة بالقذة } و جگه له چه‌ندین ووته‌یتر هاتوه له‌وباره‌یه‌وه که ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که دووبه‌ره‌کی و به‌ش به‌ش بونه‌وه‌ی زۆر ڕووده‌دات ، ئه‌وهه‌واڵانه‌شی به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن فه‌رموه‌و و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که ئومه‌ته‌که به‌ش به‌ش ده‌بێته‌وه بێگومان ، وڕوداوه‌که هه‌ر ڕووده‌دات و ده‌بێت به به‌ڵا بۆ گیان موسڵمانان و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که ڕودانی به‌ش به‌ش بونه‌وه ته‌نها به‌ڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی که تێده‌که‌ون ، ئه‌وه‌ش هیچ که‌مایه‌تی یه‌ك و زه‌مکردنێکی تیادانی یه بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ، ئه‌وانه‌شی که جیاده‌بنه‌وه ئه‌وانه له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ناژمێردرێن به‌ڵکو ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ئه‌وانه‌ن که له سه‌ر بنه‌ما دروسته‌کان ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌شن که‌له‌سه‌ر ئیسلام ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانه‌شن که خوای گه‌وره ده‌یانکات به به‌ڵگه به‌سه‌ر خه‌ڵکی یه‌وه تاوه‌کو کۆتایی ژیان (آخر الزمان ) .
که‌واته دووبه‌ره‌کی وبه‌ش به‌ش بونه‌وه هه‌رده‌بێت به‌بێ گومان ، ئه‌وه‌ش هه‌واڵێکی ڕاست و دروسته ئه‌گه‌رچی که به‌رچاویش نه‌بێت و ئه‌وه چه‌سپێنراوه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه له‌چه‌ندین ڕێگاو ووته‌ی جیاجیا‌و زۆردا ، و هه‌واڵه‌که‌ش زۆر دووپات کراوه‌ته‌وه‌و ئاگاداری مه‌ترسی له‌سه‌رهاتوه‌و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که هه‌رڕووده‌دات .
سێ یه‌م :ده‌قه‌کان له قورئان و سوننه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که نه‌که‌وینه شوێنی ڕێچکه‌و هه‌ڵدێره‌کان و ئه‌وه‌ش هه‌واونه‌فس ده‌گرێته‌وه به‌شه جیاوازه‌کان ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : واعتصموا بحبل الله جميعًا ولا تتفرقوا [ آل عمران : 103 ] ، وقال تعالى : ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم [ الأنفال : 46 ] ، وقوله تعالى : ولا تكونوا كالذين تفرقوا واختلفوا من بعد ما جاءتهم البينات [ آل عمران: 105 ]، وقال تعالى : أن أقيموا الدين ولا تتفرقوا فيه [ الشورى: 13 ]، وقوله تعالى : وأن هذا صراطي مستقيمًا فاتبعوه ولا تتبعوا السبل فتفرق بكم عن سبيله [ الأنعام : 153 ] .
پێغهمبهریشئهم ده‌قه‌قورئانیانه‌ی به باشی شی کردۆته‌وه و که هێڵێکی کێساوه‌و چه‌ند هێڵێکیتری له‌و هێڵه سه‌ره‌کی یه‌که‌وه لابه‌لا کێشاوه‌و فه‌رمویه‌تی ئه‌وهێڵه ڕاست‌و گه‌وره‌یه ڕێگای خوای گه‌وره‌یه و هێڵه‌کانیتر که بچوکن له جیابونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ش ڕێچکه‌و ڕێگای شه‌یتانه و هه‌ر ڕێگایه‌کیش شه‌یتانێکی له‌سه‌رو بانگی خه‌ڵکی ده‌که‌ن بۆ ڕیگاکه‌ی خۆیان و ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕێگایانه بگرێت ئه‌وا به‌هه‌ڵدێردا ده‌چێت و به‌ره‌وئاگر ده‌ڕوات .
چواره‌م :هه‌روه‌ها خوای گه‌وره نه‌هی لێمانکردوه که دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ین فه‌رمویه‌تی : ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم [ الأنفال : 46 ]، واتا : دووبه‌ره‌کی مه‌که‌ن و ڕکه‌به‌رایه‌تی یه‌کترمه‌که‌ن ده‌بێته‌هۆی شکستیتان وبۆنتان ده‌ڕوات و خه‌ڵکی بۆنتان ده‌کات ، والله تعالی أعلم ،ڕکه‌به‌رایه‌تی دروست بوه و که‌وتۆته نێوان هه‌ندێك له کۆمه‌ڵه‌کانی موسڵمانانه‌وه و جیاوازی‌و دووبه‌ره‌کی دروست بوه .
پێنجه‌م : هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه له‌وانه‌ی که له ڕێگای ئیمانداران لاده‌ده‌ن و فه‌رمویه‌تی : ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرًا [ النساء : 115 ] ، واتا هه‌رکه‌سێك جیاببێته‌وه‌و ده‌رچێت له‌ڕێگای پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم پاش ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی وه‌رگردو بۆی ڕون بۆوه و نه‌که‌وته شوێن وسه‌رڕێگای ئیمانداران و ئه‌وه‌ی ده‌ده‌ینێ که خۆی هه‌ڵیبژاردوه و ڕێگای ئیماندارانی په‌سه‌ند نه‌کردوه و ده‌یگه‌یه‌نین به دۆزه‌خ و خراپترین ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت له دۆزه‌خدا ، والله تعالی أعلم .
بێگومان ڕێگای ئیمانداران ڕێگای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته .
شه‌شه‌م :هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم ڕیزبه‌ندی حوکمه‌کانی دووبه‌ره‌کی داناوه‌و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ڕووده‌دات ، له‌فه‌رموده‌یه‌کدا که‌ئاگاداری و هۆشداری داوه له‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی نه‌که‌ن وه‌کوصلی اللە علیەوسلم فه‌رمویه‌تی :(( لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث : الثيب الزاني ، والنفس بالنفس ، والتارك لدينه المفارق للجماعة )) ( ) ، واتا : خوێنی موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نابێت بۆکه‌س ئه‌گه‌ر شایه‌تی بدات که هیچ خوایه‌ك وپه‌رستراوێك نی یه به‌حه‌ق ته‌نها الله نه‌بێت و من پێغه‌مبه‌ری خوام مه‌گه‌ر له‌سه‌ر سێ شت نه‌بێت ، پیرێکی خاوه‌ن خێزانێکی زیناکه‌ر ، که‌سێك که‌سێك بکوژێت به‌ناهه‌ق ، ئه‌وه‌ی که دینه‌که‌ی وازلێبهێنێت و جیابێته‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و دووبه‌ره‌کی بکات .
حه‌وته‌م : پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم هه‌واڵی داوه به جیابونه‌وه‌ی ئومه‌ته‌که‌ی ، کاتێك که باسی خه‌وارجه‌کانی کردوه که له‌دین ده‌رده‌چن ، ده‌رچونیش له‌وانه‌یه مانای کافربونیان نه‌بێت یان ده‌رچونیان له میلله‌تی ئیسلام به گشتی ، له‌وانه‌یشه که ده‌رچون مانای ئه‌وه‌بێت که له بنه‌ماکانی ئیسلام ده‌رچوبێتن یاخود له سنوره‌کانیان به‌زاندبێت یان هه‌ندێك له‌وانه‌بێت ، به‌ڵام هه‌ندێجار مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که به‌ته‌واوه‌تی له‌دین ده‌رچوبێتن ،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که له گوێڕایه‌ڵی کۆمه‌ڵی ئیماناداران ده‌رچوبێتن ، یان ده‌رچوبێتن له سوننه‌ته‌کان و ئه‌وه‌ش ڕێگاوڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته که ئه‌وان ئه‌هلی ئیسلامن له ڕاستیدا .
هه‌شته‌م : پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانیکردوه به وه‌ی که هه‌رکه‌سێك له کۆمه‌ڵکاری موسڵمانان جیابۆوه ده‌بێت بکوژرێت ، ئه‌وه‌ش فه‌رمان و حوکمێکی شه‌رعی یه که هه‌ر ڕوده‌دات و ده‌بێت ، و فه‌رمان و حوکمی پێغهمبهریشناکرێت بوترێت ئه‌وه ته‌نها ئه‌گه‌ره‌و مه‌رج نی یه ڕوبدات .
نۆیه‌م : هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ڕونیکردۆته‌وه که هه‌رکه‌سێك بمرێت و خۆی جیاکردبێته‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان ئه‌وا به ( جاهل ) نه‌فامی ده‌مرێت ( ) ، هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی دووبه‌ره‌کی و دووبه‌شی ئه‌شکه‌نجه‌یه ، و به‌شه‌کانی ماڵوێرانی یه و به‌هیلاکبردنه ، زۆر له‌و ووشه‌و مانایانه‌ی که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه که دووبه‌ره‌کی هه‌رده‌بێت وخه‌به‌ردانی ئه‌وباسه‌ش هه‌وانته‌و گاڵته‌کردن نه‌بووه ، به‌ڵکو ڕووده‌دات و به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه و ڕوش نادات تاوه‌کو خه‌ڵکی به‌رچاوڕون نه‌بن له‌باسه‌کان و زانیاریان پێیه به‌وه‌ی که ڕووده‌دات له ده‌قه قورئانی یه‌کان و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر و ڕێگاو ڕێڕه‌وی پیاوچاکان ، و ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڕێن به‌دوای ڕاستی یه‌کاندا جیاوازی ده‌که‌ن له‌نێوان ڕاست و ناڕاستدا و دروست و نادروستدا ، هه‌رکه‌سێكیش هیدایه‌ت وه‌رگرێت ئه‌وا له‌سه‌ر بینایی و زانیاری هیدایه‌ت وه‌رده‌گرێت و ئه‌وه‌شی که گومڕابێت به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر بینایی و زانیاری گومڕایی هه‌ڵده‌بژێرێت ، داواکارین له‌خوای گه‌وره که بمانپارێزێت له گومڕایی و له‌ڕێ ده‌رچون و دووبه‌ره‌کی .
پاشان ئه‌م هه‌موو به‌ڵگانه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی و جیاوازی دروست ده‌بێت و ڕووده‌دات به‌بێ هیچ گومانێك ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌و فیتنه‌یه و سوننه‌تی قه‌ده‌ری خوایی یه و گۆڕانکاریتیاداناکرێت ، جیاوازی و دووبه‌ره‌کی هه‌موی زه‌مکراوه‌و په‌سه‌ند نی یه ، وموسڵمانیش ده‌بێت بیزانێت و بیناسێت و خه‌ڵکه‌که‌شی بناسێت و خۆی لێبه‌دوربگرێت و به‌ئاگابێت که نه‌خزێته ناوی یه‌وه .
باسی چواره‌م : مێژوی جیاوازی ودووبه‌ره‌کی له ئیسلامدا :
باسکردنی مێژوی جیاوازی و دووبه‌ره‌کی سودمه‌نده چونکه باسی ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه ڕوویداوه په‌ندوه‌رگرتنه و په‌ندی باشی لێوه‌رده‌گیرێت ، وناتوانم به‌وردی و هه‌مووباسی جیاوازی ودووبه‌ره‌کی بکه‌ین ، به‌ڵام له‌هه‌ندێك خاڵدا باسی ده‌که‌ین و و له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵیش ڕاده‌وه‌ستین تاوه‌کو په‌ندی باشی لێوه‌ربگرین ، ده‌بێت ئه‌وبۆچونه هه‌ڵانه ڕاست بکه‌ینه‌وه که به‌هه‌ڵه تێی گه‌یشتوین و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی تێیکه‌وتون له‌م سه‌رده‌مه‌دا :
یه‌که‌م : یه‌که‌م بیروباوه‌ڕی جیابونه‌وه‌و دووبه‌ره‌کی که ده‌رکه‌وت ته‌نها بیروبۆچون بوو لێڵ و نادیاربوو نه‌ده‌بیسترا مه‌گه‌ر به هێواشی و له‌ژێر لێوه‌وه بوبێت ! ئه‌وه‌ش بیروباوه‌ڕی سه‌به‌ئی یه‌کان بوو( بیروباوه‌ڕی شیعه‌گه‌ری که بنه‌ڕه‌تی خه‌وارجه‌کان ) بوو که یه‌که‌م شتێك بوو موسڵمانان بیستیان ، که بیروڕای جیاواز‌و دووبه‌ره‌کی بوو له کابرایه‌که‌وه که زۆر نامۆ‌و ناهه‌مواربوو که ڕاجیاوازی هه‌یه له‌ناوه‌که‌یدا و بڵاوبۆته‌وه به‌وه‌ی که ناوی ابنو سوداء بوو ئه‌ویش ناوی ( عبدالله کوڕی سه‌به‌ئه ) که‌ده‌ریبڕیوه و وه‌سوه‌سه‌ی کرده نێوان موسڵمانانه‌وه و زۆربه‌ی دووڕوه‌کان ئه‌وبیروباوه‌ڕه‌یان هه‌ڵگرد ئه‌وانه‌ی که ته‌ڵه‌که‌یان بۆ ئیسلام ده‌نایه‌وه‌و و ئه‌وانه‌شی که نه‌زان بوون و ته‌مه‌نیان له‌ناو ئیسلامدا که‌م بوو ، و موتورینه‌کان ئه‌وانه‌ی که موسڵمانان ده‌ستیان گردبوو به‌سه‌ر ووڵاته‌که‌یاندا و دینه‌که‌یانیان نه‌هێشتبوو و شانیشینه‌کانیانیان نه‌هێشتبوو و ئه‌وانه‌ی که تازه هاتبونه ناو ئیسلامه‌وه له فارس و عه‌ره‌ب ئه‌وجۆره که‌سانه ، باوه‌شیان گرده‌وه بۆ ووته‌کانی ئیبو سه‌به‌ء له موسڵمانه‌کانیان ده‌شارده‌وه‌و به‌نهێنی مایه‌وه تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی که خه‌وارجه‌کان ده‌رکه‌وتن .
ئه‌مه به‌نسبه‌ت ئه‌و بیروباوه‌ڕو باس وخواسانه‌ی له ده‌رکه‌وت له نێوان کۆمه‌ڵی موسڵماناندا که پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك بنه‌ماکانی ئیسلام و سوننه‌ت بوو .
به‌ڵام یه‌که‌م کۆمه‌ڵ وگروپ که ده‌رکه‌وت له مێژوی ئیسلامدا خه‌وارجه‌کان بوو ، خه‌وارجه‌کانیش دووبه‌ره‌کی یه‌ك بوو له‌کۆمه‌ڵی سه‌به‌ئی یه‌کان ،هه‌ندێ خه‌ڵك واده‌زانن که سه‌به‌ئی یه‌کان کۆمه‌ڵێکن و خه‌وارجه‌کان کۆمه‌ڵێکیترن و ڕاستی یه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌وارجه‌کان ده‌رچه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه پیسه‌ن و بنه‌تۆوه‌که‌یان سه‌به‌ئی یه‌کانه ، هه‌روه‌کو چۆن شیعه‌ش سه‌وزبوی ئه‌و بنه‌تۆوه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وڕه‌گه پیسه گه‌شه‌یانکردوه ، سه‌به‌ئی یه‌کان بونه به‌دووبه‌شی سه‌ره‌کی یه‌وه و ئه‌وانیش خه‌وارج وشیعه‌ن و هه‌رچه‌نده که جیاوازیان هه‌یه له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه و به‌ڵام بنه‌ڕه‌ته‌که‌یان یه‌کن و هه‌موشیان له‌وه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا که ده‌رچون له فه‌رمانڕه‌وایی ئیمامی عوسمانی کوڕی حه‌فان – ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت – و که کوڕی سه‌باء داگیرسێنه‌ری ئاگری ئه‌وفیتنه‌یه‌بوو به بیروباوه‌ڕی وکرده‌وه‌چه‌په‌ڵه‌کانی ، و ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه پیسه‌ی لێوه ده‌رکه‌وت و سه‌ریان هه‌ڵدا که شیعه‌و خه‌وارجه‌کان بوون .
جیاوازی نێوان شیعه‌و خه‌وارجه‌کان ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه جیاوازیانیان کرد له‌سه‌رکرده‌کانیانانه‌وه وه‌کو ابن سه‌باء و هاوشێوه‌کانی بۆئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵی جیاواز‌و دووبه‌ره‌کی بنه‌نه‌وه له ناو موسڵمانان و هه‌ندێکیان به فکرو بۆچونی به‌تاڵ و هه‌ندێكیان به‌ناوه‌ی کۆمه‌ڵێك که خۆشه‌ویستیان هه‌یه بۆ چه‌ند که‌سێك و هه‌ندێك ڕق و دووبه‌ره‌کیان خسته نێوانیانه‌وه ته‌نها بۆمه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ و به‌ش به‌ش ببنه‌وه‌و هه‌روه‌کو ئێستاش له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌مان کردوه دروست بووه‌و هه‌ندێك موسڵمانیانن ناوناوه توند ڕه‌وو هه‌ندێکیتریان میان ڕه‌وو هه‌ندێکێتر به‌ناوی چه‌پ و هه‌ندێك به‌ناوی ڕاست و به‌ش به‌ش و حیزب حیزب و پاشان که مه‌به‌ستی خۆیان پێکا ئوسوڵی و عه‌لمانی و پێشکه‌وتوخوازو کۆنه‌په‌رست و ڕه‌وتی تازه‌و پێشکه‌وتوخواز و ڕه‌وتی ڕه‌سه‌ن و پێشینان و زۆر ناویتر که هیچ بنه‌مایه‌کیان نی یه ، به‌وشێوه‌یه که یاری یه‌که‌یان ده‌ستی پێکردو سه‌ریگرت بۆیان هه‌رهه‌موی له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌بوه‌وهه‌یه ئه‌گه‌رچی بخۆری ئه‌و ئاوه زۆربوه‌و کۆمه‌ڵی جیاجیا دروستبوه یه‌ك سه‌رچاوه‌و چاوگه‌ی هه‌یه و هه‌رهه‌موشیان شێوازێکن له ناڕه‌وایی و ناهه‌ق له‌دیندا .
دووه‌م : شتێکی زۆرگرنگ که ده‌بێت بیزانین ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که له‌نێوان ( صحابة ) دا هیچ کات و ساتێك نه‌بوه که دووبه‌ره‌کی و دابڕان ڕووی دابێت له نێوانیاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ، ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێك شتێك ڕووی دابێت ته‌نها جیاوازی بیروڕابوه‌و کۆتای‌یان پێهێناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که یان کۆده‌نگی کراوه له‌نێوان خۆیاندا و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر بیروڕای کۆمه‌ڵی موسڵمانان و یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆسه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان ( أمیر ) و ئیمامی موسڵمانان ته‌نها ئه‌م شتانه ڕووی داوه له کاتی هاوه‌ڵه‌کاندا هیچ کاتێك هیچ هاوه‌ڵێکی پێغهمبهرخۆی جیانه‌کردۆته‌وه و دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وتۆته نێوانیانه‌وه و که‌سیان خۆیان دانه‌بڕاندوه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و که‌سیان تیانه‌بوه که بیدعه‌یه‌ك بکات و له‌وه‌وه ده‌رکه‌وتبێت و یان داهێنراوێکی تازه‌گه‌ری داهێنابێت له دیندا ، هاوه‌ڵه‌کان ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ربێت ئه‌وان ئیمام و پێشڕه‌وی ئومه‌ته‌که‌بونه‌و موسڵمانان شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وان بونه له ڕێگردنی هیدایه‌ت و سوننه‌ت ، خه‌ڵکانێك هه‌ن که دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی ده‌ده‌نه پاڵ هاوه‌ڵه‌کانی پێغهمبهرئهوانه هه‌مووی درۆ‌و بوهتانه و هیچیتر هه‌روه‌کو هه‌ندێك ده‌ڵێن که سه‌ره‌تای شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ علی کوڕی ابوتالیبه و ئه‌وه زۆردووره له ڕاستی یه‌وه و درۆیه‌کی شاخداره و هه‌ندێك ئه‌ڵێن سه‌ره‌تای ئیشتراکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌بازه‌ڕ ، و سۆفی یه‌کان سه‌ره‌تایان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌هلی سیفه (أهل الصیفة ) ، یان ئه‌ڵێن سه‌ره‌تای جه‌به‌ری یه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌عاوی یه‌ی کوڕی ئه‌بو سوفیان ، قه‌ده‌ری یه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌بوده‌ردا و زۆر شتی‌تر ده‌ده‌نه پاڵ هاوه‌ڵه‌کان له بییدعه‌و خورافیات و هه‌ڵوێستێکی نامۆ ئه‌وشتانه هه‌موی درۆ‌و بوهتانی به‌تاڵ و پوچه و هیچ ڕاستی یه‌کی له‌پشته‌وه نی یه .
پاشان دووبه‌ره‌کی له سه‌رده‌می هاوه‌ڵه‌کاندا نه‌بوو تاوه‌کو پاش ئه‌وه‌ی که عوسمانی کوڕی عه‌فان شه‌هیدکرا ، فیتنه هه‌ڵگیرساو ده‌رکه‌وت له‌سه‌رده‌می ئیمامی علی دا و ئه‌وه‌بوو که خه‌وارجه‌کان ده‌رچون و شیعه‌کان دروست بوون ، به‌ڵکو له سه‌رده‌می هه‌ردوو خه‌لیفه ئه‌بوبه‌کرو عومه‌ردا و تاوه‌کو شه‌هیدکردنی ئیمامی عوسمانیش دووبه‌ره‌کی دروست نه‌بوبوو به‌هیچ جۆرێك هاوه‌ڵه‌کان به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه به‌ره‌نگاریان له دووبه‌ره‌کی ده‌کردو نه‌یانهێشت که هیچ ڕووبدات و هیچ که‌سێکیش گومانی ئه‌وه نابات که هاوه‌ڵه‌کان بێئاگابون یان نه‌یانزانی و ئاگایان له دووبه‌ره‌کی نه‌بوو ئه‌گه‌رچی بۆچون بوبێت یان بیروباوه‌ڕ یان هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاربوبێت ، به‌ڵکو وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دووبه‌ره‌کی به توندترین شێوازی وه‌ستان و توشی به‌ڵاو نه‌هامه‌تی زۆریشهاتن له‌سه‌ر ئه‌وشتانه و به‌باشی خۆیان ڕزگارکرد له‌ده‌ست ئه‌و بیروبۆچونه خراپانه ، به‌ڵام فه‌رمانی خوایی هه‌رده‌بێت ڕووبدات .
سه‌رکرده‌کانی (بدعة) داهێنه‌رو تازه‌گه‌ری یه‌کان له‌دیندا :
درێژه‌یه‌ك له باسی مێژوی دووبه‌ره‌کی دا وامان به‌باش زانی که ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی داهێنراوه‌خراپه‌کان له دیندا ڕه‌چه‌ڵکیان مه‌به‌ستمان ئه‌و سه‌رکردانه‌ن که که داهێنراویان داهێناوه له‌دیندا و دووبه‌ره‌کی لێوه‌ی که‌وتۆته‌وه‌و موسڵمانان به‌ش به‌ش بونه‌وه ، مه‌به‌ستمان ئه‌وکه‌سانه‌یه که خۆیان به زل و گه‌وره‌و موته‌که‌به‌ربون و بونه پێشڕه‌وی داهێنانی دروستکراو له‌دیندا تا ڕژێ دونیا کۆتایی پێدێت و ئه‌وان به‌وکارانه‌یان تاوانبارن و ئه‌وانه‌شی که شوێنکه‌توی ئه‌وان ده‌بن تاوانه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌نوسرێت و بێ ئه‌وه‌ی که له تاوانی خۆیان که‌م بێته‌وه ، و پاشی ئه‌وانیش ده‌روازه‌ی دووبه‌ره‌کی کرایه‌وه‌و گومڕاکان زۆربون لێره‌شدا باسی هه‌ندێکیان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هاوکاریمان بێت .
1- یه‌که‌میان : (ابن السوداء ) ئیبنو سه‌وداء ، ئه‌وه‌ش کوڕی سه‌به‌ئی یه‌هودی یه و که بانگه‌شی موسڵمان بونی خۆی ده‌رخستبوو ، به‌ڕواڵه‌ت و درۆده‌له‌سه‌کانی ، سه‌ره‌تای ووته‌کانی له‌ساڵی ( 34 ) کۆچیدا ده‌رکه‌وت ، و ئه‌مه‌ش داهێنراوه‌کانی خه‌وارج وشیعه ده‌به‌ستێت به‌یه‌که‌وه .
2- پاش ئه‌وه ( معبد الجهني ) موعبه‌دی جوهه‌نی ده‌رکه‌وت که ئه‌و بیدعه‌یه‌ی داهێنا که ده‌یوت هه‌موشتێك قه‌ده‌ری خوایه‌و له‌سه‌رمان نوسراوه ، نزیکه‌ی ساڵی ( 64) کۆچی ، که ئینکاری له زانستی ئه‌زه‌لی خوا‌و ده‌یگه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌ده‌ری کاروکرده‌وه‌کانی مرۆڤ خۆی که به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد و شوێنکه‌وتوانێکی زۆری شوێنکه‌وت ، به‌ڵام بیدعه‌وداهێنراوه‌که‌ی به‌ره‌نگاری یه‌کی زۆری توشبوو له له پیاوچاکانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه‌کانه‌وه‌و سه‌رکرده‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌رامنگاریانیانکرده‌وه ئیبن و عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب بوو .
3- پاشان له‌دوای ئه‌ویش گه‌یلانی دیمه‌شقی هات و ده‌رکه‌وت ، ئه‌ویش لوتبه‌رزی یه‌که‌ی وایلێکرد که زۆرباس وخواس بکات ده‌رباره‌ی قه‌ده‌ر شێواندی ، له‌ساڵی (98) کۆچی دا ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لێکدانه‌وه‌و په‌کخستن ( التأویل والتعطیل ) بۆ هه‌ندێك له ناوه‌کانی خوای تاك وته‌نها و به‌ڵام پێشینه‌پیاوچاکه‌کان به‌رامبه‌ری وه‌ستانه‌وه‌و ڕێگریان لێکرد و یه‌کێك له‌وانه‌ی که وتوێژیکرد له‌گه‌ڵ گه‌یلانی دیمه‌شقیدا خه‌لیفه‌ی ڕێنمایکراو عمری کوڕی عبد العزیزبوو و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی دابه‌سه‌ریدا و به‌به‌ڵگه‌وه هه‌موشته‌کانی بۆڕونکرده‌وه و بێده‌نگبوو باسوخواسی نه‌وروژاند تاوه‌کو ئیمامی عمری کوڕی خه‌تتاب وه‌فاتیکرد پاشان ده‌ستیکرده‌وه به وته‌کانی و ئه‌وه‌ش حاڵی زۆرینه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ن که شوێن نه‌فس وهه‌وای خۆیان ده‌که‌ون و پاشتر له‌ساڵی (105) کۆچیدا پاش ئه‌وه‌ی که داوای تۆبه‌یان لێکرد که تۆبه بکات به‌ڵام ئه‌و لوتبه‌رزیه‌که‌ی نه‌یهێشت و کوشتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆبه‌ینه‌کرد .
4- پاشتریش جه‌عدی کوڕی درهه‌م په‌یدابوو ده‌رکه‌وت که له‌ساڵی ( 124 ) کۆچیدا کوژرا، له‌م باسوخواسانه‌دا ڕۆچوو په‌ره‌یدا به ووته‌کانی قه‌ده‌ریه‌کان و په‌کخسته‌کانو ئه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان ده‌کردو ناوه‌کانی خوایان ده‌شوبهان به دروستکراوه‌کانی خوا فیتنه‌ی هه‌ڵگیرساند له‌نێوان موسڵماناندا و زانایان وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵیداکردو به‌ڵگه‌ی ته‌واویان بۆڕون کرده‌وه‌و داوای تۆبه‌کردنیان لێیکرد به‌ڵام ئه‌ویش تۆبه‌ینه‌کردو نه‌گه‌ڕایه‌وه له قسه‌کانی خۆی ، پاشان به‌زه‌روره‌تیان زانی که بیکوژن بۆئه‌وه‌ی که فیتنه‌که‌ی زۆرترنه‌بێت و، ئه‌وجا خالیدی کوڕی عبدالله قه‌یسه‌ری هه‌روه‌کو ووته‌که‌ی زانراوه‌و به‌ناوبانگه به‌و ووته‌یه‌ی که پاش خوتتبه‌ی نوێژی جه‌ژنان له‌سه‌رمنبه‌ره‌وه ووتی :( قوربانی یه‌کانی خۆتان به‌که‌ن خوای گه‌وره لێتان وه‌ربگرێت ، منیش قوربانی خۆم ده‌که‌م به جه‌عدی کوڕی درهه‌م و ده‌یکه‌م به قوربانی ، چونکه ئه‌و ده‌مکوتی ئه‌وه ده‌که‌ات که خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر ابراهیمی به خۆشه‌ویستی خۆی دانه‌ناوه‌ووقسه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا نه‌کردوه‌و هه‌تا دوای له‌وجۆره قسه پڕوپوچانه‌ی که ده‌یکرد ..... ) پاشان له‌سه‌ر منبه‌ره‌که‌وه دابه‌زی و کوشتی له‌ساڵی (124) یکۆچیدا .
دوای ئه‌وشتانه تاماوه‌یه‌کی زۆر فیتنه‌که کپ بووه‌وه تاوه‌کو هه‌ڵگیرسایه‌وه له‌سه‌رده‌ستی جه‌هه‌می کوڕی سه‌فوان ، ئه‌وه‌ی که یه‌کسانی پێشینه‌کانی ئه‌و سه‌رکرده‌فیتنانه‌ی له‌خۆیدا کۆکرده‌وه‌و گومڕایی یه‌کانیشیانی به‌زیاده‌وه کرده‌بیروباوه‌ڕ ، فیتنه‌ی جه‌هه‌می یه‌کانیش هه‌ر له‌وانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و بیدعه‌کانی جه‌هه‌می و ووته‌کانیانان و لادانیانان و کوفرکردنه‌کانیان ، جه‌هه‌م زۆربه‌ی ووته‌کانی گیلان و جه‌عدی ووته‌وه‌و زیادیشیکرد له‌ڕووی په‌کخستن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یی و ئیرجاء و ئینکارکردنی قسه‌کردنی خوای گه‌وره و ( الاستواء ) چونه سه‌رعه‌رشی خۆی بینینی خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا زۆرشتیتر ، پاشان سه‌فوان کوژرا به‌لێدانی (حد) سنورده‌رکردن .
6- هه‌رله‌وسه‌رده‌مه‌دا که سه‌فوان هه‌بوو ، واسڵی کوڕی عه‌تتا و عه‌مری کوڕی عوبه‌ید په‌یدابوون ، ئه‌وان بنه‌ماکانی موعته‌زیله وقه‌ده‌ریه‌کانیان دامه‌زراند .
پاشان ده‌رگای دووبه‌ره‌کی کرایه‌وه ، ڕافیزه‌کان (شیعة الرافظة ) ده‌ستیاکرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان و بوونه چه‌ندین به‌شه‌وه ، موشه‌بیهه‌کانی شیعه له‌سه‌رده‌ستی داود ئه‌لجه‌واربی و هیشامی کوڕی حه‌که‌م و هیشامی ئه‌لجه‌والیقی سه‌ریان هه‌ڵدا و ئه‌وانه سه‌ری یه‌که‌مینی بنه‌مای موشه‌بیهه‌کان بوون و به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وان ڕافیزه‌کان سه‌رکرده‌ی ڕافیزه‌کان بوون ، پاشان زانایانی که‌لام له کولابی یه‌کان و ئه‌شعه‌ریه‌کان و ماتوریدی یه‌کان هاتن ، پاشتریش سۆفی یه‌کان و فه‌یله‌سوفه‌کان و ئه‌وجا ده‌رگای دووبه‌ره‌کی و جیاوازی بۆ موبته‌دعه‌کان و شوێنکه‌وتوانی هه‌واونه‌فس کرایه‌وه ، پاشماوه‌ی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵ و تاقمه‌کان له‌نێو موسڵماناندا مانه‌وه .
به‌رده‌وام بنه‌ماکانی دووبه‌ره‌کی له‌نێوان موسڵماناندا ماوه‌ته‌وه تاوه‌کو ئه‌م ڕۆژه‌ی که تیایدا ده‌ژین ، به‌ڵکوبه‌رده‌وام ئه‌و بیدعه‌و ڕوداوه‌کان زیاد ده‌که‌نو ده‌درێنه‌پاڵ دووبه‌ره‌کی و دووبه‌ره‌کی یه که به‌گوێره‌ی هه‌واونه‌فس وبیدعه‌و گومڕاییه‌کان تازه‌ده‌کاته‌وه .
هه‌ندێ که‌سیش هه‌ن که له نه‌فامی و خۆگێلکردندا ده‌ڵێن به‌ش به‌ش ودووبه‌ره‌کییه‌کان به‌درێژایی مێژوو کۆتایی پێهاتوه‌و که‌وتونه‌ته ژێر ته‌پوتۆزبوه‌نه به که‌له‌پور! ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه و هه‌موو دووبه‌ره‌کییه‌كی گه‌وره‌و ترسناك ونه‌فه‌وتاون و له‌نێوان موسڵماناندا ماون ،به‌ڵکو چڕوثڕتربونه‌و هه‌ڵخزان و ده‌رچونی زیادبووه ، شیعه ڕافزییه‌کان و پێڕوکۆمه‌ڵه‌کانیان ، خه‌وارجه‌کان ، قه‌ده‌ریه‌کان ومعتزله‌کان ، جه‌هه‌مییه‌کان ، ئه‌هلی کلام قسه‌زانه‌کان ، سۆفییه‌کان ، فه‌یله‌سوفه‌کان ، هه‌موو ئه‌م کۆمه‌ڵانه به‌زیاده‌وه‌و به جلوبه‌رگی تازه‌وه فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان له‌هه‌موو کاتێكی پێشتر زیاتربونه‌و بۆسه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی هێرش ده‌که‌ن ، به‌هۆی ده‌م درێژکردنیانه‌وه بۆزانست و ڕۆشنبیری وبیروهۆش ، و که‌می شاره‌زایی موسڵمانان له‌شه‌رع ودینه‌که‌یان و نه‌زانینیان به بیروباوه‌ڕه‌که‌یان ، په‌نامان به‌خواو هه‌ر خوای تاك وته‌نها به‌سه بۆ پاراستنمان .
باسی پێنجه‌م : هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی !
هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی له‌وڕۆژه‌وه که دروستبوه تا ئه‌م ڕۆژه‌ی که تیایدا ده‌ژین ئه‌گه‌ر بیانژمێرین ئه‌وا ئه‌وه‌نده زۆره له ژماردن نایه‌ن ، وه هه‌رکاتێكیش خه‌ڵکی تاه‌زو کولتور‌و هه‌واونه‌فس دروستبون ئه‌وا هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی تازه‌ده‌بنه‌وه‌و زیاتر ده‌بن ، به‌ڵام هۆکاری گه‌وره‌و سه‌ره‌کی هه‌ن که وایلێهاتوه که خه‌ریکه ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆ دووبه‌ره‌کی که کۆمه‌ڵانی ڕابوردوو تازه کۆڕان له‌سه‌ری و به‌کورتی لێره‌دا باسێکی ده‌که‌ین :
یه‌که‌م هۆکاری دووبه‌ره‌کی و ترسناکترینیان بۆسه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی : فڕوفێڵ وته‌ڵه‌که‌بازی یه‌هوده‌کان و نه‌ساراکان و سابیئه‌کان و مه‌جوسییه‌کان و کافره سه‌رده‌می یه‌کان و موته‌وه‌ڕیین ، مه‌به‌ست له‌وانه‌یه که ڕك وکینه‌یان هه‌ڵگردوه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که موسڵمانان به‌هێزی جیهاد وتێکۆشان له‌پێناو دینی خوادا ته‌ختی ووڵاته‌کانیانیان نه‌هێشت و ده‌سته‌ڵاتیانیان نه‌ماو به‌ده‌ستی موسڵمانان ڕوخێندران هه‌روه‌کو فورس وڕؤمه‌کان ئه‌وانه‌ن که له‌سه‌ر دینه‌که‌یان ماون و ئه‌وڕك وکینه‌یه‌یان له‌دڵدایه به‌رامبه‌ر به ئومه‌تی ئیسلامی ، زندیقی ودووڕوییان وروژاند ته‌نها به‌وه‌ی که له‌ڕواڵه‌تدا خۆیان به‌موسڵمان ناساندبو، یان ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر دینه‌کانی خۆیان مابونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیانیان ده‌دا بۆپاراستنی ژیانی خۆیان ، وروژاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له نێوان موسوڵماناندا ده‌ژیان ، ئه‌وانه کاریگه‌رترین هۆکاری به‌ش به‌ش کردنه‌وه‌ی موسڵمانان بون ، خاوه‌نی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی و وروژاندنی بیروباوه‌ڕی بیدعه و هه‌واونه‌فس و به‌ڵاو موسیبه‌ته‌کان بون .
هۆکاری دووه‌م : سه‌رکرده‌کانی ئه‌هلی هه‌واونه‌فس ، ئه‌وانه‌ی که قازانج و سودی تاکه که‌سی خۆیان یاخود کۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت و یاخود هۆزو گه‌لێك ده‌که‌ن به هۆکاری دووبه‌ره‌کی ، هه‌ره‌وه‌ها ئاژاوه‌چییه‌کان ئه‌وانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان یاخود کۆمه‌ڵه‌که‌یان یاخود حیزبه‌که‌یان و زۆرشتیتر له‌وبابه‌تانه ، خه‌ڵکی زۆرن که‌له‌سه‌ر ده‌مارگیری بۆ ئه‌وشتانه شه‌ڕده‌که‌ن و ده‌جه‌نگن و به‌ڕاستی ئه‌وانه سوته‌مه‌نی ئاگردانی دووبه‌ره‌کین چونکه ئه‌وانه‌ن که ئه‌و کۆمه‌ڵانه زۆرده‌که‌ن و له‌ده‌وریان کۆده‌بنه‌وه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانیان ، وله‌م جۆره که‌سانه له‌هه‌موو سه‌رده‌م و جێگایه‌کدا زۆرن ، خوای گه‌وره زۆریان نه‌کات .
هۆکاری سێ یه‌م :نه‌فامی ده‌ردێکی کوشنده‌یه که به‌شداره له هه‌موو هۆکارێکدا ، به‌ڵام ئه‌و نه‌فامییه‌ی که مه‌به‌ستمانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه نه‌زانین له ڕووی شه‌رع ودین و بیروباوه‌ڕوه ، نه‌زانین له‌سوننه‌ت و بنه‌ماکانی و یاسا‌و ده‌ستوره‌کانی و په‌یڕه‌وپرۆگرامی دینه‌که‌مان ، ئه‌وه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ناکرێت که ته‌نها زانیاری به‌ده‌ست بهێنرێت ، چونکه مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌وه‌نده زانیاری به‌ده‌ست بهێنێت که خۆی پێبپارێزێت و دینه‌که‌ی پێ پارێزراوبکات ، ئه‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین که له‌دینه‌که‌ی خۆی ده‌زانێت ئه‌گه‌رچی که نه‌شچێته ناوده‌ریای زانسته‌وه‌و نه‌بێت به ده‌ریایه‌ك له زانست ، خه‌ڵکی واهه‌ن که زانیاری زۆری لایه‌و مێشکی پڕه له زانست و شاره‌زایه به‌ڵام بنه‌ماکانی دین و یاسا‌و ڕێساکانی پشت گوێ خستوه‌و بێئاگایه له بنه‌ماکانی بیروباوه‌ڕو حوکمه‌کانی دووبه‌ره‌کی و حوکمه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ دووبه‌ره‌کیدا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی نه‌فام و نه‌زاندا ، ئه‌مه‌ش به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌یه که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی تێکه‌وتون ، که نازانن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دابکه‌ن و ئه‌گه‌رچی که زانیاریان زۆره‌و له‌زۆر سه‌رچاوه‌وه وه‌ریانگردوه به‌ڵام فه‌رمان به‌چاکه و نه‌هیکردن له‌خراپه نازانن و هه‌رچی ده‌کات ده‌یگه‌نێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت ، نه‌فامی ئاگرخۆشکه‌ره‌ی هه‌موو دووبه‌ره‌کییه‌که .
هۆکاری چواره‌م : کێشه‌ی په‌یڕه‌وپرۆگرام وه‌رگردن له دیندا ، هه‌روه‌کو باسمانکرد خه‌ڵکانێك هه‌ن که زانست و زانیاری زۆریان وه‌رگردوه و کیتابی زۆریان خوێندۆته‌وه ، به‌ڵام سه‌ریلێتێكچوه و نه‌زانه له وره‌گردنی پرۆگرامی دین وه‌رگردندا ، دین وه‌رگردنیش پرۆگرامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌رله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه و هاوه‌ڵه‌کانی و شوێنکه‌وتوی هاوه‌ڵه‌کان و پێشینان و پیاوچاکان و زانایان هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش که تیایدا ده‌ژین .
ئه‌وپه‌یڕه‌وپرۆگرامه‌ش ئه‌وه‌یه که زانست و کرده‌وه‌و ڕێنمایکردن و شوێنکه‌وتنی سوننه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕوه‌شته ، و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یه که کۆکردنه‌وه‌ی یاسا‌و ڕێساکانی شه‌رع و بنه‌ماگشتی یه‌کان زیاتریش له کۆکردنه‌وه نه‌ته‌نها به‌ڵکو به‌شه‌کانی و حوکمه‌کانی زانینی ده‌قی زۆر یاخود ئه‌زبه‌رکردنی ده‌قه‌کان له قورئان و سوننه‌ت .
ئه‌وه‌ش به‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت که زانست له پێشڕه‌وزاناکان ئیمامه دادوه‌ره متمانه پێکراوه‌کان وه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی که متمانه‌یان پێکراوه له‌زانست وزانیاریاندا و ته‌مه‌نیان له ناو زانست‌دا به‌سه‌ربردوه ، هه‌روه‌ها زانست ده‌بێت به‌پێی پله‌کانی خۆی و به‌گوێره‌ی چه‌ندێتی و چۆنێتی وه‌ربگیرێت ، زانست و زانیاریش ئه‌وه‌ی که تێت ده‌گه‌یه‌نیت و فێرت ده‌کات ئه‌وه‌یه که له قورئان وسوننه‌تی ڕاست ودروسته‌وه و ووته‌ی ئیمامه ڕێنیشانده‌ره‌کان وه‌ربگیرێت ، زانستی مێژویی و فکریی و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و ئه‌و شتانه بۆ زیادکردنی زانستی دنیایی یه و بۆ که‌سێك باشه که زیره‌ك و زانابێت و باش بتوانێت خۆی لێفێربکات .
دیاریده‌ی کێشه‌ی په‌یڕوه‌پرۆگرام وه‌رگردن !
بینراوی ئه‌م کێشه‌یه که ئاشکراو ڕوونه ئه‌وه‌یه !
1- وه‌رگردنی زانست له‌لای خه‌ڵکانێك که ئه‌هلی علم وزانیاری نه‌بن : مه‌به‌ستیشم له‌وه‌یه که خه‌ڵکی زانست له‌هه‌مو که‌سێکه‌وه وه‌رده‌گرن که بانگه‌شه‌ی زانست و زانیاری بکات و ئاڵای بانگخوازی له‌سه‌ر سه‌ری به‌رزبکاته‌وه و بڵێ من بانگخوازم ، خه‌ڵکیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زانستیان پێنییه ده‌یکه‌ن به ئیمام و پێشڕه‌وی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن ، له‌وانه‌یه ئه‌وکه‌سه هیچ تێگه‌یشتنێکیشی نه‌بێت و زانیاری باشی لانه‌بێت هه‌ربه‌وهۆیه‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌و نامۆ ده‌رکه‌وتوه که له‌ژێر ئاڵاکه‌یدا خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌بینرێته‌وه‌و به‌تایبه‌تیش گه‌نجان ، له‌کاتێکدا سه‌رو سه‌رکرده‌کانیان نه‌فام ونه‌زانن به کاروباری دینه‌که و فه‌توایان بۆ ده‌ده‌ن به‌بێ زانیاری و خه‌ڵکی گومڕاو سه‌رڵێشێواو ده‌که‌ن و خۆیشان سه‌ریان لێشێوه‌وه‌و گومڕابونه .
هۆکاری ئه‌وه‌ش خه‌ڵکانێکی زۆر له‌پشتی خۆیه‌وه ده‌بێنێت و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن به‌ىی ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی قسه‌کانی بزانن له‌کوێیوه‌یه‌و چی یه ، به‌ىێ هیچ پشت ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ك و به‌دواچونێکدا ، بێ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌ووپرۆگرامێکیان ڕاست وڕه‌وانیان هه‌بێت ، ته‌ماشای ئه‌وه‌ش ناکه‌ن که ئایا ئه‌و سه‌رکرده‌یه ئه‌وه‌یه که دینی لێوه‌ربگیرێت .
پاشتریش خه‌ڵکی زۆرینه‌یان هه‌ست وسۆز کاریان تێده‌کات و ده‌یانجوڵێنێت نه‌ك شه‌رع و دین کاریگه‌ربێت به‌سه‌ریانه‌وه ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و مه‌ترسیداره که هه‌رکه‌سێك به بانگخواز ناویده‌رکرد و کاریگه‌ری هه‌بوو له ڕویه‌که‌وه‌و یاخود ناوبانگی ده‌رکرد خه‌ڵکی بیکات به ئیمام و سه‌رکرده‌یخۆی گه‌رچی هیچیش نه‌زانێت و فام نه‌کات له‌دین و شه‌رعدا ، ئه‌وه‌ش ڕاستی فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر که‌ده‌فه‌رموێت : (( إن الله لا ينتزع العلم بعد أن أعطاكموه انتزاعًا ، ولكن ينتزعه منهم مع قبض العلما‌ء بعلمهم ، فيبقى ناسٌ جهال يستفتون فيفتون برأيهم فيَضلون ويُضلون )) ( ) .واتا: خوای گه‌وره دین هه‌ڵناگرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که پێتانی به‌خشیوه ، به‌ڵام لێتانی داده‌ڕنێت به‌وه‌ی که زاناکان نامێنن له‌گه‌ڵ زانسته‌کانیاندا ده‌مرن وده‌ڕۆن ، خه‌ڵکانێكی نه‌فام ونه‌زان فه‌تواده‌ده‌ن به بیروبۆچونی خۆیان و خه‌ڵکی گومڕاده‌که‌ن وخۆیشیان گومڕاده‌بن .
ناشێت بانگه‌شه‌ی دینی خوا و فه‌رمان به‌چاکه‌و نه‌هیکردن له‌خراپه مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانایانی پایه‌به‌رزو به‌ڕێزه‌وه نه‌بێت ، ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌واوی له‌دین گه‌یشتون و له بنه‌ماکانی یه‌وه و له سه‌رچاوه‌ی ڕاست و دروسته‌وه زانستیان وه‌رگردوه ، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وپرۆگرامی ڕاست ودروست ده‌ڕۆن ، ناکرێت ونابێت هه‌رکه‌سێك مێشکی پڕبوبو له زانیاری ڕۆشنبیری وفکری بکرێت به ئیمام وسه‌رکرده چونکه خه‌ڵکانێك هه‌ن که کافرن یاخود فاسقن و زۆر به‌شی دین ده‌زانن و به‌ڵکو ڕۆژهه‌ڵاتناسی واهه‌یه که زۆرێك له کیتابه دینی یه‌کان شاره‌زایی تیادا هه‌یه‌و هه‌شه که چه‌ندین کیتابی دینی ئه‌زبه‌رکردوه‌و تیایاندا هه‌یه که قورئانی پیرۆزیشی له‌به‌رکردوه ، به‌ڵام ئه‌وانه به ئه‌هلی دین نابن وناناسرێن ، ئه‌و جۆره‌که‌سانه زانیاری وزانستیان پێیه به‌ڵام به دیندار ناناسرین و هیچ شاره‌زاییه‌کی دروستیان له‌دیندا پێـنییه ، هه‌روه‌ها موسڵمانی واش هه‌یه که زانست وزانیاری زۆری پێـیه و به‌ڵام کاڵ فامه‌و شاره‌زایی ته‌واودروستی پێـنیه و ئه‌وزانسته‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دروست وه‌رنه‌گردوه و له که‌سێکی زانای خواپه‌رسته‌وه وه‌رنه‌گردوه ، هه‌ربۆیه به‌بێ زانستی دروست فه‌توا ده‌دات و شاره‌زایی له فقهی ئیسلامی‌دا باش نی یه و به‌بێ بیروباوه‌ڕی پاك تێده‌که‌وێت .
2- دیاریده‌یه‌کیتر له کێشه‌ی په‌یڕه‌وپرۆگرامی زانست وه‌رگردن که هۆیه‌که بۆ دووبه‌ره‌کی : سه‌ربه‌خۆیی له زانا‌و ئیمامه‌کان ، مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که هه‌ندێك که‌س که خۆیان به قوتابی زانست ده‌زانن و به‌وه ده‌زانن که خۆیان فێرده‌که‌ن و مامۆستان و بانگخوازن و تازه‌ن خۆیان به سه‌ربه‌ست ده‌زانن له‌وه‌ی که پابه‌ند نه‌بن به هیچ زانایه‌که‌وه ، و زانست وه‌رده‌گرن له کیتاب و گۆڤار‌و نه‌وارو سایته‌کانه‌وه وه‌دگرن و ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وپرۆگرامێکی ترسناكه به‌ڵکو ئه‌وه تۆوێکی گه‌ن وخراپ و مه‌ترسیداره بۆ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌وارجه‌کان وشیعه ڕافیزه‌کان ، ده‌بینین که ئه‌وانه‌ی سه‌ربه ئیسلامبونه ، ئه‌وانه ناڵێم که شوێن هه‌واونه‌فسی خۆیانکردوه و شوێنکه‌وته‌ی خه‌ریزه‌یه‌کی خراپ ودوژمنکارانه‌بونه ، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به ئیسلامبونه گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌بوه که خۆیان به سه‌ربه‌خۆزانیوه و پابه‌ند نه‌بونه به هاوه‌ڵه‌کانه‌وه و به‌که‌م زانیان بۆ هاوه‌ڵه‌کان و دینیان له‌وان وه‌رنه‌ده‌گرد ، زانستیان له خۆیان و هاوشێوه‌کانیان وه‌رده‌گرد و ده‌یان ووت ئێمه قورئان زانستمانه وقورئان فێرکه‌رمانه و سوننه‌ته پێویستیمان به پیاوانێك نییه که فێرمان بکات به‌وه‌ش مه‌به‌ستیان له زاناکانی صحابه‌و شوێنکه‌وتوانی ئه‌وان بوو ، لێره‌وه ده‌رچون له په‌یڕه‌وپرۆگرامی زانست وه‌رگردن که ڕێگه‌وڕێڕه‌وی ئیماندارانه هه‌ره‌وکو له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان هاتوه که ده‌فه‌رموێت : (( يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله )) ( )
واتا : ئه‌وه‌ی ئه‌م زانسته‌ی دینی ئیسلام هه‌ڵده‌گرێت به‌یه‌کی ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه‌ن که دادوه‌رن و زانا‌و شایه‌تی دین پاکیان بۆ ده‌درێت هه‌روه‌کو له ( فیض القدیر للمناوي ) دا هاتوه به‌ومانایه ، واتا : زانست ده‌بێت له که‌سانی دادوه‌رو خاوه‌ن ئه‌مانه‌ت و زانایه‌ك که به‌زانایی شایه‌تی بۆ بدرێت ، نه‌ك له خه‌ڵکانێکی نه‌فام ونه‌زان وه‌ربگیرێت ، زانا به‌زانا گه‌یاندبێتیان به یه‌کتری و له‌زاناوه وه‌ریانگردبێت .
سه‌ربه‌خۆییکردن له زانست وه‌رگردندا له‌زانااینه‌وه زۆر مه‌ترسیداره ، چونکه زانست به‌ره‌که‌تیو وه‌رگردنی ڕاست ودروست ده‌بێت له ڕێگای زانایانه‌وه‌بێت ، زانایانیش له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا نابێت نه‌بن هه‌رده‌م هه‌ن .
ئه‌وانه‌شی که ده‌ڵێن زانایان که‌مو کوڕییان تیادایه ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌یه‌کی درۆیه و دووره له ڕاستیه‌وه و گومڕاییکه‌ره ،به‌ڵێ زانایان مرۆڤن وهه‌ڵه‌یان هه‌یه و که‌موکوڕیان تیادایه ، به‌ڵام به‌گشتی زانایان پێشڕه‌ون و به‌ڵگه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م ئومه‌ته‌وه ، هه‌رئه‌وانن که خوای گه‌وره وای داناوه که دین له‌وانه‌وه وه‌ربگرین وهه‌رئه‌وانن ئه‌هلی زیکرو بیرخستنه‌وه‌و له زانست‌دا ڕۆچونه‌و شاخێکن له زانست و ئیمامی ڕێنیشانده‌رن و ئه‌وه‌ی له سه‌ر ڕێگاو ڕێبازی ئه‌وان نه‌ڕوات ئه‌وا به‌هیلاك ده‌چێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌رئه‌وانن که ده‌بێت زانست وزانیاری له‌وانه‌وه وه‌ربگیرێت .
3- له هه‌ڵه دیاره‌کانی کێشه‌ی ئه‌وانه‌ی که هه‌ندێ زانیاریان پێیه و بانگخوازن ئه‌وه‌یه که : زیادڕه‌وی به‌سه‌ر زانااین و به‌که‌م زانینیانه و خۆبه‌به‌رزڕاگردنه به‌سه‌ریاندا ، ئه‌م دیاریده‌یه‌ش نامۆیه له‌ڕاستیدا به‌داخه‌وه که نمونه‌یان ده‌رکه‌وتوه و سه‌ریان هه‌ڵداوه ، که ئه‌م بۆچونانه‌ش جێگای دوودڵێ و ناڕه‌حه‌تییه که ده‌بێت ئێمه ئامۆژگاری یه‌کتری بکه‌ین ئه‌گه‌ر قوتابیانی زانست و زانایان ئه‌م کاره چاره‌سه‌رنه‌که‌ن کارێکی زۆر مه‌ترسیداره .
4- هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌بن قوتابی یه‌کتریان قوتابی قوتابی زانست (طالب العلم ) ئه‌وانه‌ی که له‌خوار زانایانه‌وه‌ن و له‌وان زاناتر هه‌یه ، به‌واتایه‌کیتر ده‌بنه قوتابی قوتابیان و زانا و ته‌واوه‌کان یاخود مامۆستاکان پشت گوێ ده‌خه‌ن و وازیان لێده‌هێنن و خۆیان لێیان داده‌بڕن ، مه‌به‌ستیشمان له‌وه‌نییه که زانست له قوتابی زانست وه‌رنه‌گیرێت ، به‌ڵکو دروسته که هه‌ر زانستێکی شه‌رعی له هه‌رقوتابییه‌که‌وه وه‌ربگیرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه که زانااین پشت گوێ بخرێن و وابزانن پێویستیان به‌وان نه‌ماوه و خۆیان به ده‌وڵه‌مه‌ند بزانن ، خۆداببڕن له شێخ وزانایانی گه‌وره ، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا دروستکردنی له‌ڕێده‌رچونه و ڕێبازێکی مه‌ترسیداره و مه‌ترسیه‌که له‌وه‌دایه که قوتابی قوتابی بکات به مامۆستا‌و زانای خۆی و خۆبه دووربگرێت و خۆبه‌سه‌ربه‌ست بزانێت له زانایان ، لێره‌شدا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه که هیچ ده‌رس وانه‌یه‌ك نه‌خوێندرێت و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی شه‌رعی نه‌به‌سترێت و و بانگه‌وازی خوا‌و فه‌رمان به‌چاکه‌و نه‌هیکردن له خراپه نه‌کرێت ته‌نها له‌لای زانایان نه‌بێت ، به‌ڵکو ئه‌م ئیش وکارانه داواکراوه له هه‌موو موسڵمانێك و کارێکی ڕاست ودروسته وده‌بیت هه‌ر به‌رده‌وام بکرێت وهه‌بێت ، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که نابێت و ناشێت خۆبه دوور وسه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆبزانین له ئاستی زانایان ئه‌و پیشه‌یه ته‌نها پیشه‌ی خه‌ڵکی دووبه‌ره‌کی و ئه‌هلی هه‌واونه‌فسه که شوێن ئاره‌زوه‌کانی خۆیان که‌وتون ، که ئه‌م بیروبۆچونه زۆر مه‌ترسیداره و به‌رزترین هۆکاری دووبه‌ره‌کی یه ، چونکه ئه‌وکاره واده‌کات وه‌رگردنی دین قه‌تیس بکات له‌وه‌دا که ته‌نها دین له خه‌ڵکانێکی دیاریکراو وه‌ربگیرێت و خه‌ڵکی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ و به‌ش به‌ش ده‌بنه‌وه و ده‌مارگیری تیادا دروست ده‌بێت له‌کاتێكدا ئه‌وکه‌سانه له‌وانه‌یه که سیفه‌ته‌کانی زانایی وپێشڕه‌ویکردنیان تیادا نه‌بێت ، که ئه‌م هۆکارانه‌ش تۆوی دووبه‌ره‌کی ده‌چێنێت .
5- هۆکارێکیتری دووبه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که شوێنکه‌وتوانی ئیمامه پێشڕه‌و ڕێنمایکه‌رده‌ره‌کان به چاولێکه‌ری دابنرێت ، هه‌ندێك له‌وانه‌ی که هه‌ندێك زانستیان پێێه ده‌ڵێن : شوێنکه‌وتنی زانااین وچاولێکه‌ریکردنیان دروست نی یه له دیندا ، ئه‌وان پیاونێك بوون وئێمه‌ش پیاوین ! له‌سه‌رمانه که هه‌وڵوتێکۆشان بکه‌ین هه‌روه‌کو ئه‌وان هه‌وڵیان داوه‌و تێکۆشاون که بونه به زانا ، ئێمه ئیمڕۆ هۆکاره‌کانی زانست له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه بۆچی له‌زاناکانه‌وه وه‌ریبگرینوه‌رگردنی زانست له زانایانه‌وه چاولێکردنه وچاولێکردنیش دروست نییه .
به‌ڵێ چاولێکردن دروست نییه ، به‌ڵام بزانین چاولێکردن چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
جیاوازی هه‌یه له‌نێوان چاولێکردن و شوێنکه‌وتن وڕێنگردنی ڕێنماییه‌کان ، شوێنکه‌وتن واجبه و ئه‌رکه له‌سه‌ر شانمان له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ، زۆرینه‌ی موسڵمانان و به‌ڵکو قوتابیانی زانسته شه‌رعییه‌کانیش ناتوانن هه‌وڵوتێکۆشانی و هه‌ڵنجاندن بکه‌ن له بنه‌ما شه‌رعییه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی دروست ، جا ئه‌وکه‌سانه ده‌بێت زانست له‌کێ وه و له کوێ وه وه‌ربگرن ؟ چۆن بنه‌ماکانی زانست وه‌رگردن وه‌ربگرن له په‌یڕه‌وپرۆگرامی ثێشینه پیاوچاکه‌که‌کان وئیمامه‌کان ؟ ناتوانن وه‌ریبگرن ته‌نها مه‌گه‌ر له‌ڕێگای شوێنکه‌وتنی زانایانه‌وه نه‌بێت شوێکه‌وتنیش چاولێکردن نییه ، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بیربکه‌ینه‌وه ئه‌وا هه‌رکه‌سه‌و خۆی ده‌بێت به ئیمام و زانای خۆی ،لێره‌شدا هه‌رکه‌سه‌و ده‌بێت به کۆمه‌ڵێك وئه‌وه‌ش ناڕه‌وایه‌و دروست نیه ، که‌واته شوێنکه‌وتنی ئیمامه‌کان له‌سه‌ر ڕێبه‌دیکردن چاولێکردن نییه ، به‌ڵکو شوێنکه‌وتنی کوێرانه چاولێکردنه و دروست نییه ، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانمان پێده‌کات : فاسألوا أهل الذكر إن كنتم لا تعلمون واتا : پرسیار له‌وانه‌بکه‌ن که خاوه‌ن زانست وئه‌زمونن له‌وبوارانه‌دا که ئیوه نایزانن ، والله تعالی أعلم .
هه‌روه‌ها دیاریده‌یه‌کیتر له به‌مامۆستاو زانا دانان و به‌قتابیدانان ئه‌وه‌یه که : خه‌لكانێکی زۆرهه‌ن که زانست وه‌رده‌گرێت له کیتاب وگۆڤارو سایته‌کانه‌وه‌و خۆی به‌دوورده‌گرێت له مامۆستا‌و زانایان و خه‌ڵکانێك که ئه‌هلی زانست وئه‌هلی خێرن و فه‌رمان به‌چاکه‌ده‌که‌ن ونه‌هیده‌که‌ن له خراپه ، وده‌ڵێت من خۆم توانای ئه‌وه‌م هه‌یه که خۆم فێربکه‌م و کیتاب بخوێنمه‌وه‌و لێیتبگه‌م و زانست وه‌ربگرم له وانه‌ی که ده‌یخوێنمه‌وه‌و گوێبیستی ده‌بم و ده‌یبینم .
و منیش به‌وانه ده‌ڵێم :بێگومان ئه‌و هۆکارانه نیعمه‌تێکن که بۆموسڵمانان ڕه‌خساون ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌کێکی دووسه‌رن ، وه‌رگردنی زانست ته‌نها له‌و ڕێگایانه‌وه ڕێگای هه‌ڵدێرانه ، که‌هۆکارن بۆ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه ، چونکه ئه‌وپیشه‌یه ده‌بێته‌هۆی خۆدوورخستنه‌وه‌و ته‌نیایی ژیانی حه‌رامکراو ، یاخود شێوازێك بۆ زانایان دروست ده‌کات و وێنه‌یه‌کیان بۆ ده‌کێشێت له‌شێوه‌ی مردوو یاخود نه‌مان ، زانست له بنه‌مای دروسته‌وه وه‌رناگرن به‌شێوه‌یه‌ك نه ڕێنماییان ده‌کرێت و نه شوێنکه‌وته‌ش ده‌بن ، زانست به‌وشێوه‌یه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیده‌لوشن و به‌گوێره‌ی خوس وویستی خۆیان و به‌گوێره‌ی حوکم وفه‌رمانی خۆیان وه‌ریده‌گرن ، هه‌رکاتێك ڕوداوه‌کان وفیته‌ده‌رکه‌وت ئه‌وا خۆیان جیاده‌که‌نه‌وه له زانایان و بیرۆکه‌کانی خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه ، مرۆڤی موسڵمان هه‌رچه‌نده بیرمه‌ندو تێگه‌یشتوو تواناداربێت بۆزانست ناتوانێت له‌زۆربه‌ی ئیش وکاره‌کاندا بگات به ڕاستی و هه‌ق تاوه‌کو نه‌زانێت پێشینانی پیاوچاکان له‌سه‌رچی بونه‌و چۆن ڕه‌فتاریان کردوه ، وده‌بێت ئیشوکاره‌کان و کێشه‌کان له‌گه‌ڵ زانایاندا ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌و کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن ، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وا خۆیشیان و خه‌ڵکیش به هیلاکه‌ت ده‌به‌ن و به‌ره‌وهه‌ڵدێران ده‌یانبات .
هه‌روه‌ها ئه‌م هۆکارانه وێنه‌یه‌کیان دروستکردوه بۆمان ئه‌وانه‌ی که ناسراون به ڕۆشنبیرو زانیاری زۆریان لایه که خه‌ڵکی سه‌رسام ده‌که‌ن به‌ڵام دان به بنه‌ماکاندا نانه‌ن ، له په‌یڕه‌وپرۆگرامی پیاوچاکانی پێشینان هیچ تێناگه‌ن ، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌بینن خه‌ڵکانێکی زۆر شوێنکه‌وتی ئه‌وانن که هیچ زانیارییه‌کیانیه ، ئه‌ودیاریده‌یه‌ش سه‌ریهه‌ڵداوه به‌شێوه‌یه‌کی بێزارکه‌ر ، و له‌وخه‌ڵکانه‌ش تیایاندا ده‌رکه‌وتوه که بانگه‌شه‌ی بانگه‌وازی خواده‌کات و ڕێنمایی گه‌نجه‌کان به‌وشێوه‌یه‌ده‌کات ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که زانیاری گشتیان لایه که شوێنکه‌وتوه‌کانیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و زانیاری دینیشیان زۆره به‌ڵام هیچ سه‌ر له بنه‌ماکانی شه‌رع ده‌رناکه‌ن یاساوڕێساکانی نازانن ئاگایان له په‌یڕه‌وپرۆگرامی پێشینانی پیاوچاکان وکه چۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌رامبه‌ر به کێشه‌وگرفته‌کان کردوه له‌کاتی ته‌نگانه‌و ڕوداووکاره‌ساته‌کاندا .
هۆکاری شه‌شه‌م : له‌هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی که‌م تێگه‌یشتن له تێگه‌یشتنی ڕاجیایی :
مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که تێگه‌یشتنی ڕاجیایی له‌نێوان موسڵماناندا ، چی ڕیزبه‌ندییه‌ك ده‌کرێت له‌کاتی دروستبونی ڕاجیاییدا ، چی ده‌شیت ڕاجیایی تیادابکرێت و هه‌بێت وچی ناشێت ونابێت ڕاجیایی تیاداببێت ؟
ئه‌وه‌ی که ڕاوبۆچونی جیاوازه و ڕاجیایی ده‌کات له‌چی کاتێکدا پاساوی لێوه‌رده‌گیرێت و چی کاتێك پاساوی لێوه‌رناگیرێت ، و چی پێده‌ڵێین ؟
که‌ی ده‌توانین به کافر وفاسقی پێبڵێین ؟
ئایا ده‌ربڕینی حوکم وحوکم دان به‌سه‌ری ئه‌وانه‌ی که ڕاجییایان هه‌یه‌و یاخود بێلایه‌نن و ڕاوبۆچونی خۆیان ده‌رنابڕن وازیلێهێنراوه بۆ هه‌موکه‌سێك ؟
درێژه‌ی ئه‌وباسه‌ش زۆرینه‌ی خه‌لكی لێی بێ‌ئاگان، لێره‌وه دووبه‌ره‌کی دروست ده‌بێت که نابێت دروست ببێت وله‌سه‌ر ئه‌و شتانه .
هه‌روه‌ها که‌موکورتی له تێگه‌یشتنی فامی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵ ، ئه‌و فام وتێگه‌یشتنه زۆر گرنگه که که‌سانێکی زۆر له‌وانه‌ی که زانستی شه‌رعی وه‌رده‌گرن لێی بێ‌ئاگان هه‌روه‌کو له مه‌به‌سته‌گه‌وره‌کانی دین بێ‌ئاگان له ڕووی کۆبونه‌وه‌وه کۆبونه‌وه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی و فام وتێگه‌یشتن له به کۆمه‌ڵ بونی چه‌ند کۆمه‌ڵێك له‌ناو موسڵماناندا و زۆرینه‌شیان بێ‌ئاگان له ڕوودانی دووبه‌ره‌کی و چۆن دروست ده‌بێت ؟ هه‌روه‌ها جیاوازی نێوان چه‌سپێنراوه‌کان و ئه‌وانه‌ی که ده‌گۆڕێن له حوکمه‌کان و له بنه‌ماکاندا .
نه‌فامی ناوی لێناوه به یاسای شه‌رێ گشتی ، و مه‌به‌ستی شه‌رعی گشتی وه‌کو قازانج وزیان دورخستنه‌وه ، و شه‌که‌تی ئاسانکاری ده‌هێنێت ، وکه‌ی خه‌ڵکی له کارێک‌دا ڕێگه‌یان پێده‌درێت ؟ که‌ی به زه‌روره‌ت وناچاری داده‌نرێت ؟ و په‌نابردن بۆناچاری چۆن ده‌بێت وده‌کرێت ؟ وحوکمه‌کانی فیتنه ، و حوکمی موسڵمان ، وحوکمی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچیده‌که‌ن نازانن ، وحوکمی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌به‌رامبه‌ر به‌زانایان ، و کاربه‌ده‌ستانی موسڵمان ، هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ده‌بینین که جیاوازی نێوان کاتی مه‌ترسیداروته‌نگانه وکاتی فیتنه هه‌لگیرسان نازانن ، و جیاوازی نێوان سه‌رده‌می ئاشتی وئاسایش نازانن ئه‌مانه‌ش هۆکاری گه‌وره‌ن که ده‌بنه هۆکار بۆ دووبه‌ره‌کی دروست بوون .
نمونه‌یه‌ك باس ده‌که‌م که ڕوویدا له ناو براکانماندا له ئه‌فغانستان له کۆنه‌ر که بوو به فتنه، ئه‌وه‌ی که چاوکراوه‌یه‌و ده‌بینێت ده‌زانێت ململانێکه له نێوان ڕه‌واوناڕه‌وادا نی یه له هه‌موو لایه‌که‌وه ، یاخود ململانێی بیروباوه‌ڕیی نییه له هه‌موو لایه‌که‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاملایه‌نه‌یان له‌سه‌رهه‌قن به‌ته‌واوی، له‌وانه‌یه هه‌ندێك که‌س هه‌بن که هه‌ق بده‌ن به‌لایه‌ك و به‌هه‌قیان بزانن، لایه‌نه‌که‌یتریش مل که‌چنابن ، هه‌ڵوێسته‌که ئه‌وه‌ی پێویستبوو که خۆڕاگربن وهه‌وڵبدرێت بۆ چاکسازی نێوانیان و گه‌ڕانه‌وه بۆلای زانایان .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تێگه‌یشتنی نه‌بوو له فیتنه‌و قسه‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ: فیتنه‌دا ئه‌وانه که‌وتنه قسه‌کردن و خۆتیهه‌ڵقورتان، ده‌بێت بزانین که‌ی قسه‌کردن گونجاوه‌و که‌ی نه‌گونجاوه له‌سه‌ر که‌سانێك و حوکمدان به‌سه‌ریاندا و چیکاتێك ناشێت و دروست نیه که قسه‌ی تیابکه‌یت و خۆت به‌دووربگریت له حوکمدان وبڕیاردان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵیکدا، خه‌ڵکانێك دێنه قسه که هیچ بینینێکیان نییه و نابینان له فقهو تێگه‌یشتن له قازانجی گه‌وره‌و قازانجی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان له‌ژێر سایه‌ی یه‌ك ئاڵای ئیسلامی‌دا و کۆکردنه‌وه‌ی ووته‌ی چاکسازی و بێده‌نگی و قسه‌نه‌کردن له‌کاتێکدا ئه‌هه‌ر بزانرێت که ئاگری فیتنه خۆش ده‌کات و ڕێگردن وازهێنان له‌وشتانه‌ی که خه‌ڵکی توڕه‌ده‌کات، ده‌بێته‌هۆی فیتنه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ی که خراپه‌یان و زیانیان هه‌یه بۆسه‌ر کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگا و هه‌تادوایی .
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی وایان لێهاتوه که له‌سه‌ر ڕیگای هیدایه‌ت و بینانین له‌وجۆره کارانه‌دا و ڕێگای زانایانیان به‌رداوه و پرسوڕاشیان پێناکه‌ن له‌کاتێکدا له‌ناویاندا ده‌ژین و گوێیان بۆناگرن و به‌قسه‌یان ناکه‌ن، هه‌وڵی زۆرێك له‌وخه‌ڵکه ئه‌وه‌بوو که زاناکان بهێننه قه‌ناعه‌ت تاوه‌کو به بیروبۆچونی خۆیان ڕازیان به‌کن و گوێ‌بگرن بۆ ڕاوبۆچونی به‌رامبه‌ره‌که‌ی .
هۆکاری حه‌وته‌م: توندڕه‌وی وڕۆچون له زانسته شه‌رعییه‌کاندا، که گه‌وره‌ترین هۆکاره ، یان هه‌ڵوێستوه‌رگردن به‌رامبه‌ربه خه‌ڵکیترکه هه‌ڵسوکه‌تکردن بکرێت له‌گه‌ڵیاندا به‌شێوه‌یه‌ك که شه‌رع ڕێگای پێنه‌دابێت، چونکه دین ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گوێڕایه‌لی بنه‌ماشه‌رعییه‌کانبین وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕه‌چاویئه‌وه‌بکه‌ین که ئاسانکاری و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌که‌تی وله‌وکاتانه‌ی که ڕێگه‌دراوه وه‌ریبگرین، خۆدورگردن له سنوری گومانلێکراوه‌کان و گومانی باش به‌خه‌ڵکیبردن، و به‌سۆزونه‌رمونیانبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا و چاكبین له‌گه‌ڵیاندا، ئامۆژگاریکردن و لێبورده‌یی وپاساوهێنانه‌وه‌یان وه‌ربگرین، ئه‌مشتانه بنه‌مان له‌دیندا ده‌رچونیش له‌م بنه‌مایانه به‌بێ هۆیه‌کی باش وله‌پێشترله‌لای زانایان که به پێشه‌کی هۆکاره‌کانیان دانابێت، له‌پێشتربزانن ئه‌وا به توندڕه‌وێتی داده‌نرێت وناشه‌رعییه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر نه‌هی لێکردوه که‌ده‌فه‌رموێت: (( إن الدين يسر ، ولن يشاد الدين أحد إلا غلبـه ، فسددوا وقاربوا وأبشروا واستعينوا بالغدوة والروحة وشيء من الدلجة )) ( )، واتا : دین ئاسانه و هه‌رکه‌سێكیش توندڕه‌وی تێدابکات ئه‌واخۆی ده‌دۆڕێت، بۆشاییه‌کانی نێوانتان پڕبکه‌نه‌وه نزیكببنه‌وه په‌نابه‌رن بۆیه‌کتری له ڕویشتن وهاتنتاندا یاخود له ڕێکردنی شه‌ودا ،والله أعلم .
له‌وانه‌یه پرسیارێك لێره‌دا دروست ببێت، بڵێن چۆن جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان توندڕه‌ویو ده‌ست گردن به دینه‌وه که شه‌رعی بێت؟ منیش ده‌ڵێم: په‌ندوره‌گردن له ڕێنمایکردنی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه نمونه‌ی هه‌ره‌به‌رزه‌و ڕاست ودروسته، هاوه‌ڵه‌کان و شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وان و زانایان ڕێگری ڕێبازه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر تاوه‌کو ئه‌م ڕؤژه‌ی که تیایدا دژین ته‌نا پێوه‌رو هه‌ڵسه‌نگاندنێکه بۆ زانینی ئه‌و جیاوازیی یه ، له‌م خاڵانه‌دا هه‌ندێك باس له‌و پێوه‌رانه ده‌که‌ین :
أ- ئه‌وزانایانه‌ی که کاربه‌زانسته‌که‌یان ده‌که‌ن و هیدایه‌ت دراون ، ئه‌وان پێشڕه‌ونمونه‌ی به‌رزن بۆ ئێمه ، هه‌رکه‌سێك له‌سه‌ر دینی ئه‌وان زیادکردنی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕێگاو ڕێبازی ئه‌وان لابدات و ڕێنمایی وهه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان نه‌گرێت ، ئه‌وه به توند ڕه‌و ده‌ژمێردرێت، وهه‌رکه‌سێکیش له‌وان که‌می بکاته‌وه ئه‌وابه که‌مته‌رخه‌م دژمیردرێت .
ب- ده‌رچون له پێویستیه‌کانی ئاسانکاریی وڕاگردنی موسڵمانان و ڕه‌خنه‌وڕوگیرکردنیان، مه‌به‌ستمان له ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ته، ئه‌گه‌رنا فاسق وفاجر شتیكی جیاوازه، هه‌رکه‌سێك موسڵمانان ڕوگیربکات له باسوخواسی دینه‌که‌یاندا، یاخود توندی کرده‌وه له‌سه‌ریان له‌ڕێگردنی دینه‌که‌یان ئه‌وه‌ی که ناچاریان بکات که ڕووی لێنێن ئه‌وا توندڕه‌وه .
هه‌روه‌ها له نیشانه‌کانی توندڕه‌وی : په‌له‌کردن له دربڕینی حوکمه‌کاندا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان گوێبیستی قسه‌یه‌ك یان ووته‌یه‌ك یان باسێك بێت، ئه‌وا هه‌رله‌دووره‌وه به‌بێ یه‌کودوو حوکمه‌که‌ی به‌سه‌رداده‌دات، یاخود بێ ئه‌وه‌ی وردبونه‌وه و ڕونبونه‌وه‌ی باسه‌که و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری بۆنمونه بڵێت _ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌و قسه‌یه‌بکات ئه‌وه کافره _ یاخود بڵێت _ هه‌رکه‌سێك فڵان که‌س به‌کافر نه‌زانێت ئه‌وا خۆیشی کافره، بێ ئه‌وه‌ی کافربونی فڵان که‌سی بۆ ڕونبوبێته‌وه، یاخود بڵێت _ فڵان که‌س بیدعه‌یه‌کی بینی و به‌ره‌نگاری نه‌بوه‌وه، یان له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ی فڵان که‌سدا بیدعه کراو بڵاوبوه‌وه و نه‌یگۆڕی ئه‌وا ئه‌وکه‌سه بیدعه‌چییه، به‌وشێوه‌یه حوکمی کافربون به‌زۆری وده‌ربڕین له قسه‌وباسه‌کانیدا ئه‌وه له ڕه‌فتاری زانااین نییه و حوکم‌و بیروبۆچونی زانایان نییه، ئه‌وه‌ش شێوازێکی زه‌قه له توندڕه‌ویدا .
د- هه‌ره‌وها له نیشانه‌کانی توندڕه‌وی ناوه‌خت ئه‌وه‌یه که حوکم بدات به‌سه‌ر دڵی خه‌ڵکیدا و گومانی خراپ دانان بۆ خه‌ڵکی، وه‌ستان له‌سه‌ر نادیاره‌کان که داپۆشراون ، خۆبه‌ریکردن له‌وباسانه‌ی که جێگای ڕاجیایین .
توندڕه‌وی له‌دیندا هۆکارێکی سه‌ره‌کییه له نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی، و هه‌ر ئه‌وهۆکاره‌شبو که (خه‌وارج) ده‌رچوه‌کان دووبه‌ره‌کیان نایه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌وانیشداهاتن له ئه‌هلی هه‌واونه‌فس هه‌مان ڕاوبۆچون و خوڕه‌شتیان هه‌بوو .
هۆکاری هه‌شته‌م : هۆکارێکیتر له‌وانه داهێنانه له‌دیندا ( البدعة ) ئه‌گه‌رچی له بیروباوه‌ڕدابێت یاخود له حوکمه‌کاندابێت یاخود هه‌رشتێکیتربێت، مه‌به‌ستیش له‌و داهێنانه ئه‌وه‌یه که، هه‌رشتێك دابهێنن ئه‌گه‌ر له قورئان وسه‌ننه‌تدا نه‌بێت ، یاخود هه‌رشتێک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌شه‌رعیان دانه‌نابێت و له بیروباوه‌ڕداو له کرده‌وه‌و گوفتاردا و به‌شه‌رعی دابنه‌ن، ئه‌م شته‌ش ڕونوئاشکرایه‌و پێویستبه باسکردنی زیاتر ناکات .
هۆکاری نویه‌م :هۆکارێکیتر له دووبه‌ره‌کی ، ده‌مارگیری به هه‌موو شێواز‌و جۆره‌کانیه‌وه ، ئه‌گه‌رچی مه‌زهه‌بی بێت یاخود ڕه‌گه‌زی بێت یاخود گه‌ل وهپزی بێت یاخود حیزبی کۆمه‌ڵ گه‌ری بیت یاخود له‌ژیر دوروشمێکدا بێت و هه‌رشتێکتربێت ، مه‌ترسترینیان ئه‌وه‌یه که بریندارکردنێك له‌ده‌رفه‌تی بانگه‌وازکردندا بێت، چونکه ئه‌وه سه‌رله‌خه‌ڵکی تێکده‌دات و ئه‌م ده‌مارگیرییه‌ش ده‌بێته پاساوێك به‌ناوی دینه‌وه .
ئه‌م شیوازه‌ش زه‌قترین شێوازه له بواری بانگه‌وازی نوێ ئیسلامی سه‌رده‌مانه‌یه که شوێکه‌وتوانی و پێشڕه‌وه‌کانیان فام وتێگه‌یشتنیان له‌دیندا زۆرکه‌مه، پشت نابه‌ستن به زانستی شه‌رعی و زانایان به‌ڵکوزیاتر پشت ئه‌ستوره به بیروڕاو ڕۆشنبیری و جموجوڵ .
هۆکاری ده‌یه‌م : هۆکارێکی هه‌ره گه‌وره‌ش له دووبه‌ره‌کیدا، کاریگه‌ر ئه‌و بیروبۆچون وفه‌لسه‌فانه‌ی که له ووڵاتانی کافره‌وه بۆووڵاته ئیسلامییه‌کان هاتون و په‌یوه‌ستن به بیروباوه‌ڕی دینیه‌وه یاخود حوکم وکولتورو خوو ڕه‌وشت، ئه‌وه ده‌بێته ئه‌وه‌ی که شوێنکه‌وتن وچاولێکردنی ناڕه‌واوه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیەوسلم هه‌واڵه‌که‌ی پێماداوه که ده‌فه‌رموێت : (( لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرا شبرا وذراعا بذراع حتی لودخلوا جحر ضب تبعتموهم قلنا یارسوالله الیهود والنصاری قال فمن ))
هه‌ربۆیه هه‌رکۆمه‌ڵێك ده‌بینین که هه‌ندێ داهێنانیان له بنه‌ماکاندا داهێناوه و زۆرینه‌ی داهێنانه‌کانیش له بیروبۆچونی ئه‌و میلله‌تانه‌وه وه‌ریان گردوه که ڕابوردون وبه‌سه‌رچونه، شیعه ڕافیزه‌کان له یه‌هود ومه‌جوسه ئاگرپه‌رسته‌کانه‌وه وه‌ریان گردوه ، جه‌هه‌مه‌ییه‌کان وموعته‌زیله‌کانیش له سابیءه‌کان وفه‌لسه‌فه یۆنانییه‌کانه‌وه وه‌ریان گردوه و قه‌ده‌رییه‌کانیش له خاچ په‌رسته‌کانه‌وه وه‌ریانگردوه .
هۆکاری یانزه‌ه‌م :هۆکارێکیتری دووبه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که له دوای سێ سه‌ده پیرۆزه‌که‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رکه‌وت : بانگه‌شه‌ی تازه‌کردنه‌وه‌ی دینه، که له پێغه‌مبه‌ره‌وه له‌فه‌رموده‌یه‌کدا هاتوه که فه‌رمویه‌تی : (( إن الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل سنة من يجدد لها دينها )) ( )، واتا : خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ر سه‌د ساڵێکدا که‌سێکی بۆ ده‌نێرێت که دینه‌که‌یان بۆ تازه‌بکاته‌وه، والله أعلم .
مانای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت که وه‌کو نامۆیی که‌سێك دروست ده‌بێت که کاروکرده‌وه‌ی به‌دین بکات به بیروباوه‌ڕوکرده‌وه‌کانی، - واتا ئه‌وه‌ی که سه‌د له‌سه‌د کاروگوفتاری به‌گوێره‌ی دین ده‌بێت له بیروباوه‌ڕوکرداردا – وسوننه‌ته‌کان زیندوده‌کاته‌وه و بیدعه داهێنراوه‌کان ده‌کوژێت و نایان هێڵێت، هه‌روه‌کو ئیمامانه‌ی که دینیان تازه‌کردوه له مێژوی ئه‌م ئومه‌ته‌دا تاوه‌کو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی که تێیدا ده‌ژین، له‌کاتێکدا دینیان تازه‌ده‌کرده‌وه به‌وه‌ی که کاروکرداریان به‌گوێره‌ی سوننه‌ت ده‌کرد و ڕێگاو ڕێبازی پیاوچاکانی پێشونانیان ده‌گرده‌به‌ر له زانست و کرده‌وه‌پێکردنیان به‌زانسته‌که، هه‌روه‌کو عمری کوڕی عبدالعزیز و ئیمامی أحمد و شێخی ئیسلام ابنوته‌یمییه و محمدی کوڕی عبدولوه‌هاب و زۆرێکیتر له زانایان وئیمامه‌کان .
تازه‌کردنه‌وه‌ی دین ئه‌وه‌نییه که بنه‌ماو یاسا‌و ڕێسای تازه دابنێت له‌دیندا، هه‌روه‌کو هه‌ندێك بیرمه‌نده‌کان ونوسه‌ره‌کان له نێوان خۆیاندا ده‌یڵێن و دیڵێنه‌وه که مه‌به‌ستیان دین تازه‌کردنه‌وه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌وکه‌سانه بنبڕی بنه‌ماکان و یاساکانی زانایان وئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت بکه‌ن و په‌یڕوه‌وپرۆگرامی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت نه‌هێڵن .
ئه‌و بانگه‌شانه بانگه‌شه‌ی دووبه‌ره‌کییه که له‌سه‌م سه‌دانه‌ی کۆتاییدا له‌ناو بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا زۆربونه، و ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی تازه‌کردنه‌وه ده‌که‌ن زۆربونه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین : به‌ڵێ بۆ تازه‌کردنه‌وه له ڕووی ئیشوکاری ژیان وهۆکاره‌کانی و هه‌ڵسوکه‌تیکردن له گه‌ڵ هۆکاره‌کاندا که کارێکی جوانه‌و سوننه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره له نێوان دروستکراوه‌کانیدا، به‌ڵام ئه‌وان مه‌به‌ستیان گۆڕین وتازه‌کردنه‌وه‌ی بنه‌ماکان وزانسته شه‌رعیه‌کان ووپه‌یڕه‌وپروگرامی تێگه‌یشتنه له‌دین که له حوکمه شرعییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه و سه‌قامگیربوه له لای ئیمام وزاناکان که له ده‌قه قورئانییه‌کان وفه‌رموده ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌رگیراوه که ڕێباز‌و ڕێگای ڕاستی ئیماندارانه که هیچ که سێك بۆی نییه لێـیلادات هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرًا ، هه‌رکه‌سێك لابدات له‌سه‌ر ڕێگای ئیمانداران پاش ئه‌وه‌ی که ڕێگای بۆ ڕونبۆوه‌و ڕاستیه‌که‌ی بۆده‌رکه‌وت دین چۆنه و ڕێگاو ڕێبازێکیتر هه‌ڵبژێرێت به‌ره‌وڕێگاکه‌ی خۆی هه‌ڵیبژاردوه ده‌ینێرین و دۆزه‌خی ده‌ده‌ینێ و خراپترین ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت ، والله تعالی أعلم .
ئه‌و کاره‌ش زۆر مه‌ترسیداره و هه‌رچی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت له‌سه‌رین له‌و بنه‌مایانه‌ی که ڕێگای پێغه‌مبه‌ربوه ئه‌وه‌ی که هاوه‌ڵه‌کانی و شوێنکه‌وتوانی ئه‌وان و خه‌ڵکانی سه‌ده پیرۆزه‌کان له‌سه‌ریبونه نایهێڵن و ده‌یشێوێنن و ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌یگرێته‌وه که ئاگادارمانی کردۆته‌وه له ده‌قی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی پێشتر باسمانکرد .
هۆکاری بدونزه‌هه‌م : ئاسانکاری له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی و دژایه‌تیکردنی ئه‌و داهێنانانه‌ی که له نێوان موسڵماناندا دروست بونه‌و هه‌ن، به‌مانای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێك بیدعه‌و داهینراو دروست ده‌بێت له نێوان موسڵماناندا و خه‌ڵکی بێ‌ئاگا ده‌بن لێی، و به‌ئاسان وه‌ریده‌گرن و بایه‌خی پپێناده‌ن و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ناده‌ن، تاوه‌کو گه‌شه ده‌کات وزۆرده‌بێت، له‌وانه‌یه که هه‌ندێك نیدعه دروست ببن و به‌ناوه‌ی کولتور‌و نه‌ریتی ئه‌و خه‌ڵك وخاکه و بارودۆخێکی تایبه‌ته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و تاوه‌کو سه‌قامگیر ده‌بیت له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا، پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه و له‌وانه‌یه ناوێکی بۆداتاشن تاوه‌کو به ڕۆیشتنی وه‌خت وکات ده‌کرێت به بیدعه‌یه‌ك وخه‌ڵکانی خاوه‌ن ئه‌و خووڕه‌وشته ده‌بن به کۆمه‌ڵێك و دووبه‌ره‌کی دروست ده‌که‌ن له ناو ئومه‌ته‌که‌دا، هه‌موو داهێنانێك تۆوی دروستبونی دووبه‌ره‌کی بوه به درێژایی مێژو ئه‌وه‌ش بێگومان که فروفێڵی شه‌یتانه به‌سه‌ر ئومه‌ته‌کانه‌وه .
هۆکاری سیانزه‌هه‌م : هه‌روه‌ها هۆکارێکیتری ناکۆکی ودووبه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که : فه‌رمان به‌چاکه‌و نه‌هیکردن له خراپه وازلێهێنانه و ئامۆژگارینه‌کردن بۆ فه‌رمانڕه‌واکان وکاربه‌ده‌سته‌کان، گردنی ڕێگایه‌ك که بێئومێدی لێبکه‌وێته‌وه و به شومدانانی کاروباری چاکسازی، یاخود خۆدورخستنه‌وه له‌وه‌ی که ئامۆژگاری کردنی فه‌رمانڕه‌واکان هه‌روه‌کو زۆرێك له ئه‌هلی هه‌واونه‌فس و حیزبییه‌کان و هه‌وڵ نه‌دان بۆئه‌وه‌ی که خراپه‌و زیانه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌لان دووربخه‌نه‌وه‌و خۆدابڕان له‌و کاره پیرۆزانه که دیانخاته ناو زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیبونه‌وه و گه‌نده‌ڵی و دووبه‌ره‌کییه‌وه، ئامۆژگاریکردن ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له فه‌رمان به‌چاکه‌کردن ونه‌هیکردن له‌خراپه‌و جیهاد وخۆبه‌ختکردن له‌پێناوی دینی خوادا، هه‌روه‌کو وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه که فه‌رمویه‌تی: ((..... وأن تُناصحوا من ولاه الله أمركم )) ( )، ئامۆژگاریکردن ڕق له دڵدا ناهێڵێت وهێزێکه بۆ خێر‌و پاساوێکیشه له‌لای خوای گه‌وره و دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه له‌سه‌ر ئومه‌ته‌که .
کۆتایش :
چۆن ده‌توانین خۆمان له دووبه‌ره‌کی بپارێزین !
بێگومان خۆپاراستن له‌وه‌ی که باڵی دووبه‌ره‌کی دابخه‌ین باشتره له‌وه‌ی که پاش ڕوودانی دووبه‌ره‌کی چاره‌سه‌ریبکه‌ین .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که خۆپاراستن به‌وه ده‌کرێت که له‌و خاڵانه‌ی باسمانکرد، هه‌روه‌کو هۆکاریتریش هه‌ن که ده‌بێت بیگرینه‌به‌ر بۆ خۆپاراستن له دووبه‌ره‌کی که گشتی هه‌یه و تایبه‌تیش هه‌یه :
له هۆکاره گشتییه‌کان :ئه‌وه‌یه که ده‌ست بگرین به قورئان وسوننه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش یاسا‌و ده‌ستورێکی گه‌وره‌یه‌و که ڕیزبه‌ندییه‌کی زۆر له‌خۆی ده‌گرێت که ڕێنمایی وزۆری له‌سه‌ره‌و که ئه‌وانه‌ش هۆکاره تایبه‌تییه‌کانن :
1- له‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌و زانینی ڕێگاکه‌ی پێغه‌مبه‌ره و ده‌ستگردن به سوننه‌ته‌کانییه‌وه، هه‌رکه‌سێکیش ئه‌وه‌بکات ڕێگای دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌بیناییه‌وه له‌سه‌ر دینه‌که‌ی ده‌بێت، به‌دوورده‌بێت له دووبه‌ره‌کی ناکۆکی و به‌ش به‌ش بونه‌وه یاخود که‌وتنه‌ناو ئه‌وانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئاگای له‌خۆیبێت .
2- خاڵێکی‌تر له خۆپاراستن ئه‌وه‌یه که، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وپرۆگرامی پیاوچاکانی پێشینان له هاوه‌ڵه‌کان وشوێنکه‌وته‌ی هاوه‌ڵه‌کان وئیمامه به‌رزوبه‌ڕێزه‌کان له ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت .
3- تێگه‌یشتن له‌دین و وه‌رگردنی دین له زانایان وله‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌هلئ زانست وزانیاری ڕۆیشتن .
4- هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه له‌ده‌وری زانایانی ئه‌م ئومه‌ته، ئه‌وانه‌ی که ئومه‌ت باوه‌ڕومتمانه‌یان به دین وزانست ئه‌مانه‌ته‌که‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش سوپاس بۆخوا زۆرن و ئومه‌ته‌که‌ش بێئه‌وانه هه‌رگیزنابێت، هه‌رکه‌سێکیش بڵێت ئه‌وانه نامێنن ئه‌وا ده‌مه‌وه‌ری ئه‌وه‌یکردوه که دین نامێنێت و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و ڕوونه، چونکه خوای گه‌وره که‌فیلی ئه‌وه‌یکردوه که دین به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌کو دنیا دونیا کۆتایی پێدێت، و ئه‌م ئومه‌ته‌ش خۆی به زاناکانییه‌وه ده‌نوێنێت، و هه‌رکه‌سێکیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که زانایان نامێنن ئه‌وا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یکردوه که کۆمه‌ڵی ڕزگاربوو کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتوو ( الفرقة الناجیة والطائفة المنصورة ) نه‌ماون و ئه‌وه‌ش دژی جه‌وهه‌ری ده‌قه ڕاست و ڕه‌وانه‌کانی دینه .
5- هه‌روه‌ها خۆبه‌دورگردن له‌وه‌ی که خۆبه‌به‌رزتردابنرێت له زانایان، یان جیابونه‌وه‌و دابڕان به هه‌موو شێوازێك له‌زانااین که ده‌بێته هۆی دووبه‌ره‌کی و فیتنه نانه‌وه .
6- گرنگی چاره‌سه‌رکردنی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت له کاتی هه‌ندێك ڕووداودا که ئه‌وانه‌ی تێگه‌یشتن وفامیان که‌مه و حیکمه‌ت نازانن له بانگه‌وازی خوایدا، و تێگه‌یشتنیان له‌دین که‌مه‌و ئه‌زمونیان نییه یاخود که‌مه له‌و کارانه‌دا .
7- به‌ئاگابون وریابون له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ وچاکسازیکردن به‌کۆمه‌ڵ، به‌گشتی وله‌سه‌ر بنه‌ماکانی، ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك وقوتابی زانست وبه‌تایبه‌تیتریش بانگخوازه‌کان زۆر به‌ئاگابن له سه‌ر کۆمه‌ڵ وکۆمه‌ڵکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی وچاکسازی له‌نێوان خه‌ڵك وفه‌رمانڕه‌واکانیان، کۆبونه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای گردبونه‌وه بۆ ئیشی خێروچاکه و له‌خواترسان .
8- هه‌رکه‌سێك ویستی ده‌ستبگرێت به سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ته‌وه و ڕزگاریبێت له دووبه‌ره‌کی ده‌بێت ده‌ستبگرێت به خه‌ڵکی خاوه‌ن زانسته‌وه ( أهل العلم )، خۆی بگرێت به پیاوچاکانه‌وه‌و ئه‌هلی خێر‌و سه‌قاگیری سه‌ر سوننه‌ت، ئه‌وانه خه‌ڵکانێكن که گاڵته‌یان پێناکرێت و کۆڕوکۆمه‌ڵیان هه‌ڵنادێرن وله هاوڕێیه‌تیان زه‌ره‌رناکرێت، هه‌رکه‌سێك خۆشیه‌کی ویست با ده‌ستبگرێت به جه‌ماعه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵیش ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه و ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ریبون .
هه‌رکه‌سێکیش ویستی ڕزگاریبێت له دووبه‌ره‌کی و دابڕان ده‌بێت خۆی له حیزبییه‌کان به‌دوربگرێت ونه‌بێته که‌سێکی حیزبی و ئه‌وانه‌ی که ده‌مارگیریان هه‌یه ، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی دینی ئیسلامبێت، و ده‌مارگیرییه‌کان به‌هه‌موو شێوازێکیه‌وه چونکه تۆی دووبه‌ره‌کییه .
10- هه‌روه‌ها ده‌بێت ئامۆژگاریبکرێت بۆ فه‌رمانڕه‌واکان ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه باشبن یان خراپ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاریکردنی خه‌ڵکی به‌گشتی، ئامۆژگاریکردن بۆ خه‌ڵکی و بۆ فه‌رمانڕه‌واکان قازانجی گشتی تیادایه بۆ ئومه‌ته‌که، و هه‌روه‌ها پاساوناهێڵێت و به‌ڵاش دوورده‌خاته‌وه و ڕق وکینه‌ش له‌دڵدا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌کیشه که ده‌درێت به‌سه‌ریاندا، ئه‌وه‌ش نابێت به‌هیچ جۆرێك وازیلێبهێنرێت چونکه وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ره بۆ ئومه‌ته‌که‌ی که ده‌بێت ده‌ستی پێوه‌بگرێن و ئارامی له‌سه‌ربگرن، ئامۆژگارینه‌کردنی فه‌رمان ڕه‌واکان که‌مه‌ته‌رخه‌میه له مافه‌کانی موسڵمانان و ئیسلامیش، و ده‌بێته‌هۆی شه‌ڕوفیتنه بڵاوکردنه‌وه .
هه‌روه‌ها به‌رپاکردنی فه‌رمانکردن به‌چاکه‌ونه‌هیکردن له‌خراپه له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی شه‌رعی ئیسلامی .
کۆتایی :
ئامۆژگاریه‌ك بۆ گه‌نجان، له‌سه‌ریانه‌و ده‌بێت ئاوڕبده‌نه‌وه بۆلای کۆمه‌ڵی موسڵمانان و بگه‌ڕێنه‌وه و له‌ده‌وری زاناکان کۆببنه‌وه، ئه‌وانه‌ی که جێگای متمانه‌ن و دینه‌که‌یان له‌وانه‌وه وه‌ربگرن له‌هه‌موکاروڕفتارێکی ژیاندا که په‌یوه‌ستبێت به موسڵمانانه‌وه و ڕێزیان لێبگیرێت و به‌گوێیان به‌که‌ن و گوێڕایه‌ڵی زانایان وخاوه‌ن ئه‌زمونه‌کانبن بۆ به‌دیهێنانی قازانجی گشتی، موسڵمانان کۆبکرێنه‌وه و یه‌ك کۆمه‌ڵ ویه‌ك ده‌ستبن و خۆیان له دووبه‌ره‌کی وبه‌ش به‌شبونه‌وه به‌دووربگرن، ئه‌وه ڕێگای پیاوچاکانی پێشونانه وڕێبازو ڕێڕه‌وی ئیمامه به‌رزه‌کانه ڕێگای ئیماندارانه ڕێگای ڕاستی دینه‌که‌مانه .
داواده‌که‌ین له‌خوای گه‌وره که موسڵمانان یه‌ك ده‌ست ویه‌ك کۆمه‌ڵبکات له‌سه‌ر هه‌ق کۆیان بکاته‌وه، موسڵمانان بخاته سه‌ر ڕاسته ڕێگای دین و سه‌ر هیدایه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یه‌ك ڕێزیان بکات و سه‌ریانبخات به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، له‌شه‌ڕی فیتنه ودووبه‌ره‌کی بمانپارێزێت له‌وانه‌ی که دیار‌و ڕونن وله‌وانه‌شی که نادیارن، خوای گه‌وره له دووبه‌ره‌کی و بیدعه و هه‌واونه‌فسی خراپ بمانپاڕێزێت،
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم أجمعين .