25/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی "سهدام حسێن هەرگیز لەگەڵ مندا توڕەنەبووە "
لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئەلمەشهەدی تەلەفزیۆنی BBC ی بەریتانی، بارزانی باسی یەكەم دیداری و دیدارەكانی دواتری لەگەڵ سەددام حوسێن دەدات. بارزانی باسی شەڕی ناوخۆ دەكات و دەڵێت ''پەڵەیەكی رەش و ئازاربەخشە.
بارزانی باسی یەكەم دیداری خۆی و سەددام حوسێن دەكات و دەڵێت "یەكەمجار ساڵی 1970 سەدام حوسێنم لە گەڵالە بینی، كە بۆ بینینی باوكم هاتبوو، ئەو كەسێكی زۆر ئاسایی، هەڵوێستی زۆر باش بوو و بیروباوەڕی زۆر كراوەبوو، لە هەموو هاوڕێكانی دیكەی باشتر بوو كە وەكو وەفد لەگەڵی هاتبوون، هەر ئەویش واژۆی لەسەر رێككەتنامەكە كرد، بەڵام دواجار بۆمان دەركەوت ئەویش كەسێكە خاوەنی دوو كەسایەتییە و ئیزدواجیەتی هەیە".
لە باسكردنی سەددام بەردەوام دەبێت و دەشڵێت "لە هەموو ئەو دانیشتنانەی من بینیومە زۆر بە ئاكارانە هەڵسوكەوتی لەگەڵ كردووم، تەنانەت لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 كە كەوتینە دانوستاندن لەگەڵ رژێمدا، هەرگیز لەگەڵ مندا توڕەنەبووە و دەنگی بەرزنەكردووەتەوە. دوای دەستگیركردنیشی و چوونی بۆ زیندان، نەمبینی تاوەكو لە سێدارەدرا.
بارزانی زیاتر دەڵێت "سەدام پێی گوتم هەنگاوەكەت هەرگیز لە بیری ناكەم" دووەم رۆژم لە بەغدا وامدەزانی خەون دەبینم، چونكە ئەو بكوژانەی دوێنی زۆر سەیر دەهاتنە بەرچاوم و زۆر گۆڕابوون، یەكەمجار وەكو وەفد لەگەڵ سەددام حوسێن دانیشتین و دواتر سەددام حوسێن داوای دیدارێكی تایبەتی ڵێكردم، پاشان پێی گوتم، هاتنت بۆ بەغدا بە شتێكی زۆر گەورەی دەبینم و هەنگاوێكە هەرگیز لە بیری ناكەم، بۆیە پێویستم بە بۆچوونی تۆیە.
لە بەشێكی دیدارهكهدا بارزانی باسی شەڕی ناوخۆ دەكات و دەڵێت ''پەڵەیەكی رەش و ئازاربەخشە و من هەموو كات ئامادەم لەبەردەم هەر دادگایەكی كوردستاندا ئامادەبم بۆ ئەوەی دان بەوەدابنێم كە ئێمە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو شەڕە نەبووین، نامەوێت بچمە ناوەڕۆكی ئەو رووداوانەوە،