عادل قەرەداغی:نەجمەدین کەریم به‌ پاڵپشتی مالیکی و جەیشی عێراقی ده‌یانه‌وێت کەرکوک بکەنە بەشێک لەعێراقی ئێرانی!
25/04/2014 نوسەر: bzavpress

عادل قەرەداغی:نەجمەدین کەریم به‌ پاڵپشتی مالیکی و جەیشی عێراقی ده‌یانه‌وێت کەرکوک بکەنە بەشێک لەعێراقی ئێرانی!


عادل قەرەداغی، كادیروبەرپرسی بەشی هەواڵ و سیاسەت لە تەلەڤزیۆنی زاگرۆسی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پۆستێكدا لە ئەكاونتەكەی  لە فەیسبووك، نووسیویەتی: بەهەر هۆکارێکی ناشەرعی و بەپاڵپشتی مالیکی و جەیشی عێراقی وبەپاڵپشتی ئێران بەناوی مانەوەی دەسەڵات لەدەست یەکێتیدا کەرکوک و پرسە ڕەواکەی لەدەست بدەن و بیکەنە بەشێک لەعێراقی ئێرانی!!!

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ،دوێنی‌ گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی‌، ماوەیەكە هەردوو راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەموو سنوورەكانیان بەزاندووە، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات 'بابه‌تی‌ له‌ گریس ده‌رنه‌هاتوومان لایه‌ بیخه‌ینه‌ڕوو خۆتان لاتان سه‌یر ده‌بێت'.
هه‌روه‌ها، یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی‌ سنووریان به‌زاندووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نوسینه‌كه‌یه‌.

نەجمەدین کەریم لەلایەن مالیکی و گروپی عەرەبە شۆڤێنیەکانی کەرکوک پاڵپشتی دەکرێت تا بەو هۆیەوە دەنگی زۆر بهێنێت و یاری بەچارەنوس و کوردستانیبوونی کەرکوکەوە بکات!چونکە لەهەرێمی کوردستانی ئێستادا دەسەڵاتیان لەدەستداوە و دەیانەوێت بەهەر هۆکارێکی ناشەرعی و بەپاڵپشتی مالیکی و جەیشی عێراقی وبەپاڵپشتی ئێران بەناوی مانەوەی دەسەڵات لەدەست یەکێتیدا کەرکوک و پرسە ڕەواکەی لەدەست بدەن و بیکەنە بەشێک لەعێراقی ئێرانی!!!

ك.ر