25/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
700 به‌ریتانی له جیهادی سوریایه .
پۆلیسی نیو سکۆتلاند یارد له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانی ئاشکرای کرد که 700 له مسوڵمانه گه‌نجه‌کانی وڵاته‌که‌ی چوون بۆ جیهاد له سوریا که ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی زۆره‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیه‌کان توانای ڕاگرتنی چونی گه‌نجانی به‌ریتانیان نیه بۆ سوریا‌و شه‌ڕی سوریا بۆته موغناتیس له ڕاکێشانی جیهادیه‌کانی به‌ریتانیا .
پۆلیس هۆشیاری داوه‌ته خێزانه‌کان که کۆمه‌ڵێک له ئافره‌تانیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که بچن بۆ جیهادی سوریا‌و خۆیان له موجاهیده‌کان ماره بکه‌ن له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵا‌یه‌تیه‌کانه‌وه.
پۆلیس داوای له خێزانه مسوڵمانه‌کان کردوه که هه‌ستیان به چونی ئافره‌تان کرد بۆ سوریا به زووترین کات ئاگاداریان بکه‌نه‌وه بۆ ڕێگری له چویان بۆ سوریا .چونی گه‌نجانی به‌ریتانی تا ته‌نمه‌نی 16 ساڵی هاتوه که‌ئه‌مه‌ش به زه‌نگێکی مه‌ترسی دار داده‌نێت که به‌م ڕێژه‌و به‌م ته‌مه‌نه بچن بۆ جیهادی سوریا .