پلانه نوێكه‌ی‌  قاسم سلیمان بزانه‌ چیه‌
24/04/2014 نوسەر: bzavpress

پلانه نوێكه‌ی‌ قاسم سلیمان بزانه‌ چیه‌


بە پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی‌ برووكینزی ئەمەریكا، لە كاتی سەردانی قاسم سلیمانی، فەرماندەی سوپاى قودس بۆ شاری نەجەف لە سەرەتاكانی ساڵی ٢٠١٤، عەلی سیستانی داوای لێكردووە كە سەرۆك وەزیرانێكی جیاواز لە نووری مالكی دابنرێ لە دوای هەڵبژاردنەكان، سولەیمانیش لە وەڵامدا وتوویەتی (قسەكانت فەرمانن بۆ من).  بە پێی ئه‌م راپۆرته‌،  ئێران لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ وە بە دوای یەكێك دەگەڕێ كە جێگەی مالكی بگرێتەوە، بەڵام ئەوان سەركەوتوو نەبوون. هەر بۆیەش بەردەوامبوونە لە پشتگیریكردن لە مانەوەی مالكی لە دەسەڵات. لە كاتێكدا كە باس لەوە دەكرێ ئێران بیر لە گۆڕینی مالكی دەكاتەوە، ئەمەریكا بە پێچەوانەوە وادیارە لە دژی مانەوەی مالكی نەبێت بۆ چوار ساڵی دیكە وەكو سەرۆك وەزیرانی عێڕاق.