له ماوه‌ی 5 ساڵدا 33 چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ میدیایی بیانی و (2) چاوپێکه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی ئه‌نجام داوه.
هه‌موو ساڵێک له (22ی نیسان) ساڵوه‌گه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری کوردی بارزانی به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه تیایدا پیرۆزبایی له‌رۆژنامه‌نوسانی ده‌کات و داواش له‌حکومه‌ت ده‌کات ئازادی زیاتریان بۆ فه‌راهه‌م بکات.
تا ئێره زۆر ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه بارزانی که خۆی سه‌رۆکی هه‌رێمه هیچ متمانه و بروایه‌کی به میدیایی کوردی نیه، به‌ڵگه‌ش له(25ن ته‌موزی 2009) بۆ ئێستا (35) چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام داوه (33) چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ میدیایی بیانی بوه ته‌نها (2) له‌گه‌ڵ میدیایی کوردی بوه ئه‌وانیش (کوردستان تیڤی و گۆڤاری گوڵان)ه که‌پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات، بۆ یه‌ک جاریش له‌گه‌ڵ میدیایی دیکه یه‌ک چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نه‌داوه ئه‌مه‌ش به رای من یان ترسه یان بروا نه‌بونه به میدیایی کوردی!
محه‌مه‌د سالار (پاشا)