پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك پایته‌ختی كوردستان پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و بۆ هێزه‌كانیش شوێنێكی گرنگ و كاریگه‌ره، له‌مڕۆدا پارێزگای هه‌ولێر به‌ره‌و چه‌قی ململانێی هێزه‌كان ده‌ڕوات.
هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كاندا دروستكردوه به جۆرێك له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی (2005) بۆ (2013) ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی له پارێزگای هه‌ولێر به‌رێژه‌ی (31%) كه‌میكردوه، به‌جۆرێك پارتی (6%) و یه‌كێتی (25%) كه‌میكردوه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كان له‌و پارێزگایه دروستكردوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق پێكه‌وه له (30)ی كانونی دوه‌می (2005) به‌ڕێوه‌چو له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر كه (647 هه‌زار و 994) كه‌س ده‌نگیان داب‌و، پارتی دیموكراتی كوردستان كه (347 هه‌زارو 772) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو به‌ڕێژه‌ی (53.7%) ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، لایه‌نه‌كانی تر (46.3%)ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یان هه‌بوه.
به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی (21/9/2013) دا كه (717 هه‌زارو 663) ده‌نگیاندا و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر (340 هه‌زارو 668) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا به‌ڕێژه‌ی (47.47%) ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، هاوكات لایه‌نه‌كانی تر له‌و پارێزگایه (52.53%) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌و پێیه‌ش له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی (2005) بۆ (2013) واتا له‌ماوه‌ی (8) ساڵدا ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێژه‌ی (6.23%)ی ده‌نگه‌كانی له پارێزگای هه‌ولێر كه‌میكردوه و ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر له‌و پارێزگایه (6.23%)ی ده‌نگه‌كان زیادیانكردوه، سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش له هه‌ڵبژاردنی (30)ی كانونی (2005) دا (244 هه‌زارو 343) ده‌نگی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (37.7%)ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
به‌ڵام دوای (8) ساڵ و له دوایین هه‌ڵبژاردنی (21/9/2013) دا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر (91 هه‌زارو 72) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا به‌رێژه‌ی (12.69%)ی ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه واتا له ماوه‌ی (8) ساڵدا ده‌نگی یه‌كێتی له پارێزگای هه‌ولێر به‌رێژه‌ی (25.01%) ی ده‌نگه‌كانی له‌و پارێزگایه كه‌میكردوه واتا ئاستی ده‌نگه‌كانی سێ‌جار كه‌می كردوه، به‌پێوه‌ری ماتماتیكی واتا ئاستی ده‌نگه‌كانی (75%) كه‌میكردوه، چاوه‌ڕوانیش ناكرێت ئاستی ده‌نگه‌كانی هیچ جۆره گه‌شه‌كردنێك له‌و پارێزگایه به‌خۆ ببینێت و ده‌نگه‌كانی هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ده‌بێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگه‌كانی كه‌متریش بكات.
دەنگەکانی گۆڕان رو لە هەڵکشانە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی (2005) دا به‌شدارنه‌بوه‌و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا له هه‌ڵبژاردنی (7/3/2010) به‌شداریكردوه‌و تیایدا (103 هه‌زارو 397) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا به‌ڕێژه‌ی (15.19%)ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له (21/9/2013) له پارێزگای هه‌ولێر (130 هه‌زار) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا به‌رێژه‌ی (18.11%) ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، واتا ئاستی ده‌نگه‌كانی له ماوه‌ی (3) ساڵدا به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی (3%) زیادیكردوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ئاستی ده‌نگه‌كانی زیاتر بكات و ده‌نگه‌كانی بگاته نزیكه‌ی (150 هه‌زار) ده‌نگ.
به‌و پێیه‌ش له هه‌ڵبژاردنی (30)ی كانونی دوه‌می (2005) دا یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه (592 هه‌زارو 115)ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه‌یان هێناوه به‌رێژه‌ی (91.4%)ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه. لایه‌نه‌كانی تر (55 هه‌زار و 879) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا به‌رێژه‌ی (8.6%) ی ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی (21/9/2013) دا یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه له پارێزگای هه‌ولێر (431 هه‌زارو 740 ) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا به‌رێژه‌ی (60.2%)ی ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه واتا ته‌نها له‌ماوه‌ی (8) ساڵدا ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی به‌ڕێژه‌ی (31.2%) ی ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه‌یان له‌ده‌ستداوه كه (25.01%)ی كه‌مكردنه‌كه‌ی هی یه‌كێتیه‌وه (6.23%)ی هی پارتیه.
به‌ڵام ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر له ماوه‌ی (8) ساڵدا له پارێزگای هه‌ولێر (8.6%) ه‌وه زیادی كردوه بۆ (39.8%) واتا له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2005) بۆ (2013) به‌رێژه‌ی (31.2%)ی ده‌نگی پارێزگای هه‌ولێر زیادیان كردوه.
له‌م شیكاریه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كان هه‌بوه له پارێزگای هه‌ولێر .