(14) ساڵی حوکمی موعتەزیلە.( بەشی یەکەم )
23/04/2014 نوسەر: bzavpress

(14) ساڵی حوکمی موعتەزیلە.( بەشی یەکەم )


میحنەتی ئەهلی سوننەت و جەماعەت لە ژێر حوکمی موعتەزیلە یان دەڵێین ( عەقڵ و ئازادی بیرو را) لە ژێر حوکمی موعتەزیلە توندرۆ و خوێنرێژەکان.
زۆر جار دروشم و ناوەڕۆکی ئەهلی بیدەع لەیەک جودان، عەقڵ و ئازادی بیرو راو و ریز گرتن لە (بیرکردنەوە) هەوڵدراوە بدرێتە پاڵ موعتەزیلە، رۆژهەڵاتناس و ناحەزانی ئەو ئیسلامەش رەواج بەو جۆرە بۆ چونە دەدەن یان (بە نەرمی و لە غەفلەتی) دڵسۆزان هەوڵیان داوە راستییە مێژوویەکان بشێوێنن.
مەعتەزیلە گروپ و فیرقەیەکی سەر لێشێواون هەردوو هێڵی ( ئەشعەرییرت ) و ئەهلی حەدیس زۆر بەجیدی قۆڵیان لێهەڵماڵی و کەوتنە وەڵامدانەوەی گومانەکانی ئەو گروپە سەرلێشێواوە سەنگەریانلێگرتون.
ئیمام (عبد القاهر بن طاهر بن محمد البغدادي ) لەکتێبی (الفرق بين الفرق ) و ئیمام (ئەبو حەسەنی الاشعری) لە کتێبی (مقالات الإسلاميين و اختلاف المصلين ) و ئیمام ( ابن تیمیة) لەزۆرێک لەکتێبەکانی تیشکیان خستۆتە سەر ترسناکی ئەو گروپە . 
مێژونوسانی ئیسلامیش بەوردی زوڵم و زۆرداری موعتەزیلەیان تۆمار کردوە.
لەساڵی 218 کۆچی ( مامون ) وەفاتی کرد ، ئەلەو ساڵە بەر لەمردنی ئەو ستەمکارە، میحنەتی ئەهلی سوننە دەستی پێکرد دوای ئەوەی (مامون) کەوتە ژێر کاریگەری فیکری موعتەزیلە.
میحنەتەکە بەردەوام بوو لەسەردەمی (موعتەصیم و واسیق ) تا هاتنی خەلیفە ( موتەوەکیل) لەساڵی 232 .
ئەوەی کە گرنگە سەرنجی ئێوەی بەرێزی بۆ راکێشم .
یەکەم: ئازادی بۆ چون و رای بەرامبەر بە کوتک و ئاسن کپکرا، تەنانەت بەفەرمانی خەلیفە هیچ زانایەک نەدەکرا بە قازی ئەگەر باوەڕی بە خەلقی قورئان نەبوایە و هەوڵیان دا روو لە عەقڵ بگرن و خەڵکی بەزۆر بهێننە سەر ئەو باوەڕەی کە خەلیفە هەیەتی.
دوەم : زۆر جار باس لە موعتەزیلە دەکەن گوایە ئەهلی عەقڵ و دژی دکتاتۆرن بەڵام مێژوو پێمان دەڵێ ئەوە وەهمێکی گەورەیەو بەڵکو ئەوان (دارو دەستەی دیکتاتۆرو بەڕەی ژێر پێی خوێنرێژەکان بووینە) .
سێیەم : دور نییە هەندێک لەبرایان بڵێن جا کەی ئەوڕۆ موعتەزیلە بونیان هەیە ؟ ئەو پرسیارەش بەداوای لێبوردنەوە لەخاوەنەکی دەتوانم بڵێم بێئاگاییە لەواقیعی ئەڕۆماندا ( بۆیە زانایان وەڵامی موعتەزیلەیان داوەتەوە) هەربۆ نمونە مامۆستا عبدالکریمی مودەریس لەتەفسیرەکەی گومانەکانی موعتەزیلە دەڕەوێنیتەوە.
چوارەم : لە بەشی دوەم خوای گەورە پشت و پەنابێ باسی زوڵم و ستەمی موعتەزیلە دەکەین لە ( عەقڵ ) بە پێی روداوە مێژوییەکان .
پێنچەم : ئەو فیرقەیە ناسراون بە زمان پیسی و جنێوو لوت بەرزی وخۆ بەزل زانین زۆر جار ( عەوام ) بەگێل و گە مژە لەقەڵەم دەدەن هەوڵدەدەین هەندێک لە قسەکانیان بهێنینەوە . 

خوای گەورە پشت و پەنابێ و تا بەشی دوەم تەنها بەخواتان دەسپێرم .