22/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌سه‌دان په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ئێراندا سزادراون به زیندانی کردن و له‌سێ داره‌دان
به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌تی تخاری ئه‌فغانستان رۆژی سێ شه‌م 22\4\2014 رایانگه‌یاند که 300 تا400 هاوڵاتی ئه‌فغانی له‌ێراندا مه‌حکومکراون به زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان له‌چاوه‌روانی له‌سێداره‌داندان.
به‌پێی راپۆرتی عربیه نێت.سنت الله تیمور،وته‌بێژی والی تخار رایگه‌یاند؛ که‌زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه دانیشتوانی کلفگانی ویلایه‌تی تخارن که بۆ کارکردن رویان له‌ئیران کردوه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که زۆرێک له هاوڵاتیانی ئه‌فغان له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌سبه‌سه‌رکراون.
ئه‌مه له‌کاتیکدایه که ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌فغان دوێنێ سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی چوار هاولاتی ئه‌فغانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کاردانه‌وه‌ی توندی نیشاندا‌و داوای له‌حکومه‌ت کرد که ته‌واوی ده‌زگا خیرخوازیه‌کانی ئێران له‌و وڵاته‌دا له‌کارو جالاکیه‌کانیان بوه‌ستێنرێن.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌لێن که‌ئێران له‌ژێر ناوی کاری خێر خوازیدا خه‌ریکی کاری سیاسی وئستخباراتیه
له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغان جه‌ختی له‌وه کردوه‌ته‌وه که‌به‌م نزیکانه ریکه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردو ولاتدا ئیمزا ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی چی تر هیج هاوڵاتیه‌کی ئه‌فغانی له‌ئێراندا له‌سێداره‌نه‌درێت.
هه‌رجه‌ند ولاتی ئه‌فگانستان چه‌ندین جار به‌ره‌سمی داوای له‌ئێران کردوه که به‌ندکراوه ئه‌فغانیه‌کان راده‌ستی ئه‌و ولاته بکاته‌وه،به‌ڵام حکومه‌تی تاران هیچ گرنگی به‌و خواسته نه‌داوه.
م.ح