22/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراقییەك ماڵه‌كه‌ی ده‌كاته شوێنی به‌خێوكردنی شێر
به‌هۆی نه‌بوونی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له شاره‌كه‌یان عه‌مار ئه‌لنسیانی له گه‌ڕه‌كی ئه‌لبو نیسان شه‌عبی شاره‌ی سامه‌رای باكووری به‌غدا ماڵه‌كه‌ی خۆی كرده شوێنی به‌خێوكردنی شێر و پڵنگ و بێ به‌رامبه‌ر به‌رووی سه‌ردانیكه‌راندا كردیه‌وه.
عه‌مار ئه‌لنسیانی كه ته‌مه‌نی چل ساڵه، هه‌ر له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان هه‌بووه و كاتێك ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه پشیله‌یه‌كی كێوی و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی دیكه‌ی به‌خێو كردووه و دواتر ده‌ستی به به‌خێوكردنی شێر و پڵنگ له ماڵه‌كه‌یدا كردووه و ئێستاش پزیشكی ڤیتێرنه‌ری به‌مه‌بستی دڵنیابوون له ته‌ندروستی ئه‌و ئاژه‌ڵانه سه‌ردانی ماڵی عه‌مار ده‌كا.
له ماڵی عه‌مار كه خێزانێكی گه‌وره تێیدا ده‌ژی، دوو شێری نێر و مێ و ژماره‌كه پڵنگی بچوك هه‌ن و هه‌روه‌ها خوشك و براكانی عه‌ماریش هه‌مان ئاره‌زووی براكه‌یان هه‌یه و ژمماره‌یه‌كی زۆری باڵنده‌ی جۆراو جۆریان هه‌یه، له ناوه‌ندی سالۆنی خانوه‌كه‌یان تاوسێك هه‌یه ئه‌مه بێجگه له ژماره‌یه‌ك په‌یگه‌ری شوێنه‌واری سامه‌را.