21/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ ..خۆشەویستەکەم
کۆچەریەکان خواتان لەگەڵ من لێرەوە یادێ دەکەم..
من هەر لێرەوە حەزرەتم ووتەکانی تۆ زیارەت دەکەم ..
حەزرەتی من فەرموو دڵم ماڵی تۆیە..
هۆشمەند بووە هەرکەس شێت و دێوانەی تۆیە..
دڵی من ئەگەر لە عیشق نسیبی هەبێت..
حەزرەتی ئەڤین لوطفێکی عەجیبی لەگەڵ من هەیە
بهێڵن بهێڵن تا ئەم دڵەی من بە بیماری بمێنێتەوە..
لەگەڵ تای ئەوین دڵم حاڵێکی غەریبی هەیە
کات ئەمرێت و منیش لە کۆتایدا دەڕزێم
مەنێ رۆحم ئەی رزگارکەر من دەستی تۆ ماچ دەکەم
بێ وجودی تۆ هیچ خۆشیەک حاصڵ ناکەم
تا هەناسە هەیە ئەی ئەڤین بمێنەرەوە لە دڵم
لەم کۆتایی تەمەنمدا بەسمە تۆ هەڵبژێرم
ئیمزا: ماکوان کەریم: فیکرەی ئەم هۆنراوە لە فەلسەفەی حەزرەتی عیشقی جهانگیری پازۆکیەوە وەرمگرتوە ..