زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له (20ی نیسان) دیبه‌یتێکی له‌نێوان سه‌رۆکی
لیسته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجام دا، که ئه‌توانین
به‌یه‌که‌مین هه‌وڵی ئه‌ژمار بکه‌ین له‌هێنانه کایه‌یی گفتوگۆیه‌کی
کراوه و شه‌فاف له‌نێوان دیده جیاوازه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی لای من گرنگه له‌م تێکسته خستنه روی چه‌ند ژماره‌یه‌کی
رۆژنامه‌ی (هاوکاری) بوو له‌لایه‌ن (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین)
سه‌رۆکی لیستی (ی.ن.ک) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، تیایدا وه‌ک
به‌ڵگه‌یه‌ک خستیه روو که‌گوایا (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر) له‌گۆڤاری (به‌عس)
نوسیوێتی، ئه‌و گه‌رچی هیچ په‌ره‌گرافێکی له‌و نوسینانه نه‌خوێنده‌وه
به‌ڵام ئامانجی ئه‌وه بوو که نوسین له‌بڵاوکراوه‌کانی حیزبی به‌عس کارێکی
ناشرین و بهعسیبونه.
دواتر له‌هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵی (کوردسات نیوس)،
بانگهێشتی (د. ئاسۆ) و (د.هه‌ڤاڵ) کرابوو بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند
ژماره‌یه‌یی رۆژنامه‌ی (هاوکاری)، جارێکی دی (د.ئاسۆ) سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌کانی
خسته‌وه رو و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر هه‌مان قسه‌کانی دیبه‌یته‌که کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره لای من ئه‌گه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت له
بڵاوکراوه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس بهعسیبون بێت ئه‌وا د.ئاسۆ با وه‌ڵامی
ئه‌م به‌ڵگانه بداته‌وه!!!
به‌ڵگه‌کان:
1. گۆڤاری (به‌یان)، ژ (125)، به‌رواری (تشرینی دوه‌می 1986)
نوسه‌ری بابه‌ت: فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین باوکی (د.ئاسۆ!!!)
لا: 83
ناوی بابه‌ت: چه‌ند سه‌رنجێکی مۆڵ خواردوو
2. گۆڤاری (نوسه‌ری کورد)، ژ (3)، به‌رواری (مارتی 1980)
نوسه‌ری بابه‌ت: فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین باوکی (د.ئاسۆ!!!)
لا: 47 - 49
ناوی بابه‌ت: بلبل وتی
بۆ کونده‌په‌پوو نابرێت بۆ سه‌یران؟
3. گۆڤاری (به‌یان)، ژ (127)، به‌رواری (کانونی دوه‌می 1987)
نوسه‌ری بابه‌ت: فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین باوکی (د.ئاسۆ!!!)
لا: 96
ناوی بابه‌ت: یه‌ک دوو وشه..
4. گۆڤاری (به‌یان)، ژ (136)، به‌رواری (تشرینی یه‌که‌می 1987)
نوسه‌ری بابه‌ت: فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین باوکی (د.ئاسۆ!!!)
لا: 16
ناوی بابه‌ت: بۆچی ئه‌بێ رۆشنبیره‌کانمان ..
سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌تانه به ته‌نها وشه‌یه‌ک باسی (به‌عس)ی تیادا
نه‌کراوه به‌ڵام له‌گۆڤاره‌کانی به‌عس بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ک وتاره‌کانی
(د.هه‌ڤاڵ) له (هاوکاری) که به‌یه‌ک ووشه باسی (به‌عس)ی تیا نیه، بۆیه
(د. ئاسۆ) به‌ر له‌وه‌ی باسی (د.هه‌ڤاڵ) کات با لێپرسینه‌وه له باوکی
بکات!!!
کورد وته‌نی: ده‌رزیه‌ک بکه به خۆتا، ئێنجا شوژنێک به خه‌ڵکیدا