گەوروترین درۆو فێڵ بەکار هێنانی وشەی تەوحیدە بۆ ڕیکلامی هەڵبژاردنی دیموکراتی
21/04/2014 نوسەر: bzavpress

گەوروترین درۆو فێڵ بەکار هێنانی وشەی تەوحیدە بۆ ڕیکلامی هەڵبژاردنی دیموکراتی


وشەی توحید (لا اله الا الله محمد رسول الله) یە کە بەداخەوە موسڵمانی بەرژەوەند خواز وبازرگان کەر بەدین هەن کردویانە بە ڕیکلام بۆ هەڵبژاردنی دیموکراتی!
ئەوە وشەیە لەگەڵ دیموکراتی دژو پێچەوانەیە چۆن خەڵکێک شەرم ناکاو لە خوای بەرز ناترسێ دەیکاتە ڕیکلام بۆ هەڵبژاردنی دیمووکراتی!؟
ئەو وشەیە (لا اله الا الله محمد رسول الله) مانای ئەوەیە کە تەنها الله شایانی پەرستنەو هەرچی شتێک بێجگە لە الله بپەرسترێ باتڵە، وە محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم نێردراوی ئەو خوایەیە لە سەرمانە شوێنی بکەوین وبەڕاستی بزانین.
ئەوەی ئەو بڕوایەی هەبێ چۆن دان ئەنێ بە شتێک کە پێچەوانە بێت لەگەڵ ئەو بڕوایە!؟
ڕازی بوون بە حوکمی دیموکراتی یانی ڕازی بوون بەوەی زۆرینە یاسا بەدەست بێت و فەرق نەبێت لە بەینی کافرو موسڵمان و باش وخراپ ئەوەی دەنگی زۆری هێنا ئەو مافی بەڕێوەبردن ویاسا دانانی هەیە!
دیموکراتی یانی موسڵمان دان بنێ بەوەی جیاوازی نەبێ لە بەینی دینەکان!
دیموکراتی یانی موسڵمان دان بنێ بەوەی کافر دەنگی زیاتر بێنێ مافی خۆیەتی ببێتە سەرۆکی موسڵمانان!
دیموکراتی یانی خەڵک ئازاد بێ چ دەپەرستێ وە چ دینێک هەڵدەبژێرێ!
دیموکراتی یانی دین عیلاقەی نیە بە ڕێک خستنی بەینی خەڵک و حکومەت و بەڕێوە بردنی وڵات!
دیموکراتی یانی کافرێکی فاجر وستەمکار دەنگی یەکسانە بە دەنگی موسڵمانێکی عادل و لە خوا ترس!
دە پێم بڵێن چۆن کەسێک خۆی بە ئیسلامی بزانی دوای ئەو دیموکراتیە ئەکەوێ و وشەی تەوحید ئەکاتە ڕیکلام بۆی!؟
لەبەر ئەوە نەکەی دەنگیان پێ بدەی بزانە ئەوانە بازرگانن بەڵام بەداخەوە بازرگانی بەدین ئەکەن وبەهۆی دیموکراتی بوونەتە مشە خۆر بەسەر ئیسلام بە پارەی میللەت!