29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هێری دژه تیرۆرخزمهتگوزاری كۆمپانیایه‌ك ڕاده‌گرێت
له‌سه‌ر برانی خزمه‌تگوزاری هێڵه‌كانی رێبه‌ر كویك و های ماكسی كۆمپانیای ئاڵای نهورۆزتیلیكۆم ڕاگه‌یه‌ندراوێك دژی هێزی دژه تیرۆر‌و لاهوری شیخ جه‌نگی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیشیان په‌نا بۆ دادگا ده‌به‌ن.
لهراگهیاندروێكی تایبه‌تدا كۆمپانیای ناوبراو ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن "جارێكی دیكه ته‌واوی خزمهتگوزرایانمان له سنووری پارێزگای سلێمانی بڕایه‌وه له كاتژمێری(9.35)ی 28/6/2013 له‌سه‌ر نزیكه‌ی (100) هه‌زار به‌شدار بوو".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
هێزی دژه تیرۆری سلێمانی خزمه‌تگوزرای له سنووری پارێزگای سلێمانی جارێكی دیكه بڕیه‌وه
به‌هۆی ئه‌و رێگری و ره‌فتارانه‌ی هێزی دژه تیرۆری سلێمانی به‌رامبه‌رمان جارێكی دیكه ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان له سنووری پارێزگای سلێمانی بڕایه‌وه له كاتژمێری(9.35)ی 28/6/2013 له‌سه‌ر نزیكه‌ی (100) هه‌زار به‌شدار بوو. كه به‌داخه‌وه نه‌مانویست وا به راشكاوی ئاماژه به‌و ره‌فتار و رێگاگیریانه بده‌ین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه وه‌ك ئه‌و كرێكار و شۆفێری حه‌فارانه پێیان راگه‌یاندن، كهچهكدارهكان له‌لایه‌ن به‌رپرسی هێزه‌وه به‌رێز (لاهوری شیخ جه‌نگی)ه‌وه فه‌رمانیان پێ كراوه كه رێگا بگرن به بێ هیچ پاساوێك.
به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆمان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دادگا دژ به‌به‌رپرسی هێزی دژه تیرۆری سلێمانی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌نداره و هاوبه‌شمان كه هیچ هه‌ڵوێستێكی راشكاویان نیه‌له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو رێگری وحساب نه‌كردن بۆ نوسراو بڕیارهكهنیان له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌گشتی و هێزی دژه تیرۆری سلێمانی به‌تایبه‌تی.
29/28-6-2013
س.ع