19/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داواكارى خێراى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى لهمهرِ گیانى زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌وین
لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى له به‌یاننامه‌ێكدا بۆ پێرِاگهیشتنى خێرا به زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌وین رایگه‌یاندووه، گیانى زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌وین له مه‌ترسیدایه. به پێى راپۆرتى سایتى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى، له هێرشى پاسدار و گارده ئه‌منییه‌تییه‌كانى زیندانى ئه‌وین بۆ شوێنى راگرتنى زیندانیانى سیاسى و ئه‌زیه‌ت و ئازارى ئه‌و زیندانییانه، مه‌ترسى زۆر له‌سه‌ر گیانیان درووست بووه. به پێى ئه‌م راپۆرته لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له زیندانیانى سیاسى به‌ندى ٣٥٠ بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى گوازراونه‌ته‌وه و ٢٦ زیندانیتر بریندارن و روون نییه كه پێرِاگهیشتنى پزشكییان بۆ ده‌كه‌ن یان نه؟.