په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات
29/06/2013 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرد كه‌ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و یاساییه‌ ناده‌ن كه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ره‌ ئه‌گه‌ر یاسایی دیاری كردنی سنوری پارێزگاكان نه‌درێت.
موحسن سه‌عدون په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ لێدوانێكی  رۆژنامه‌وانییدا وتی‌: هاوپه‌یمانی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر هه‌موار كردنی یاسایی دیاری كردنی سنووری نێوان پارێزگاكان و ده‌نگ دان له‌سه‌ری‌ له‌ په‌رله‌مان و ده‌بێت له‌ چوار چێوه‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه‌.
 وتیشی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌نگ له‌سه‌ر هیچ یاسایه‌ك  نادات ئه‌گه‌ر یاسای دیاركردنی سنووری پارێزگاكان نه‌خرێته‌ كارنامه‌ی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.
س.ع