18/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كادیرێكی كۆمهڵ رایدهگهیهنێت" بە داخەوە بۆ كۆمهڵ بۆ وەرگرتنی وەزارەتێكی خزمەتگوزاری كە وەزارەتی كشتوكاڵە و وەزیرێكی بێ وەزارەت ڕازیبووە
ئارام عەلی سەعید.كادیرو روژنامهنوی كۆمهڵی ئیسلامی له تۆری كۆمهلاَیهتی فهیسبووك رهخنهی تهند له حیزبهكهی دهگرێت لهمهر بهشداری كردنی له كابینهی ههشت و دهنوسێت،كۆمەڵی ئیسلامی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی 21ی ئەیلولی ڕابردوودا لە ڕووی كارنامەو پرۆژەو گوتاری سیاسییەوە هیچی لە هێزەكانی دی ئۆپۆزسیۆن كەمتر نەبوو بۆ پرۆسەی چاكسازیی و بوژانەوەی كەرتە جیاوازەكانی ژیانی خەڵكی لە كوردستان...بەڵام بە داخەوە بە وەرگرتنی وەزارەتێكی خزمەتگوزاری كە وەزارەتی كشتوكاڵە و وەزیرێكی بێ وەزارەت ڕازیبووە
ئهمهش دهقى نوسينهيهتى...
پەلەی كۆمەڵی ئیسلامی لە حكومەتێكی درەنگ وەختدا...
كۆمەڵی ئیسلامی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی 21ی ئەیلولی ڕابردوودا لە ڕووی كارنامەو پرۆژەو گوتاری سیاسییەوە هیچی لە هێزەكانی دی ئۆپۆزسیۆن كەمتر نەبوو بۆ پرۆسەی چاكسازیی و بوژانەوەی كەرتە جیاوازەكانی ژیانی خەڵكی لە كوردستان...بەڵام بە داخەوە بە وەرگرتنی وەزارەتێكی خزمەتگوزاری كە وەزارەتی كشتوكاڵە و وەزیرێكی بێ وەزارەت ڕازیبووە بە زیاد لە دەنگی شەش كورسییەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە ئەمە هەڵەیەكی ستراتیجی گەورەیە لەمێژووی سیاسی ئەم حزبەدا... بۆیە یەكەم هەڵەی ئەم هێزە بۆ وەرگرتنی وەزارەتی كشتوكاڵ بریتییە لەوەی كە دەچێتە سەر ماڵێكی وێرانی بێ ژێرخان و نائەكتیڤی كشتوكاڵی كە تائەم چركەساتەش كەرەوزو تەماتەو میوە لە دەرەوە دێتە ناو هەرێم و هەست بەوە ناكرێت دەرەتانێكی گونجاو لەبەردەستیدا هەبێت تاوەكو بتوانێت دروشمە كانی بەرامبەر بەخەڵكی كوردستان لەم وەزارەتەدا بكاتە كردار سەرباری ئەوەی حەوت مانگی حكومەتەكە لە بۆتەی ململانێی سیاسییدا بە زابەع چووە.. بۆیە پێدانی وەزارەتێكی بێ ڕۆڵ و كاریگەریی و ئیحراج بوون لەبەردەم دەنگدەرانیدا پێموانییە دەرفەتێك بدات بە كۆمەڵ تاوەكو بتوانێت لەوێوە بیكاتە نموونەو ئەزموونێكی سەركەوتوو بۆپێشچاوی ڕای گشتی و خزمەتی خەڵكی كوردستان.. لەمەش كارەساتتر ئەوەیە كە كۆمەڵ وەزیرەكانی لەسەر بنەمای لێهاتوویی و تەكنۆكراتی دانەنێت و توانای زانستی و زەخیرە ی مرۆیی نەكاتە پێوەر، بەڵكو بە شێوازە كلاسیكی و مۆدێلە حزبیەكەی ڕابردوی كوردستان وەزیردابنێت كە ئەمەش لەوانەیە دووچاری بەرپرسیارێتی وڕەخنەیەكی گەورەی جەماوەریی و ناڕەزایی بكاتەوە... بۆیە بە ڕای من وەكو كادیرێكی كۆمەڵی ئیسلامی لەم چركەساتەدا حزب پەلەی كرد لە بڕیاردان لە بەشداری حكومەت و چوونە ناو پرۆسەكەوە بەم میكانیزمە... دەخوازم كۆمەڵ زیاتر بیر لە فۆڕمی بەشداریكردنی بكاتەوەو هێشتا ڕووبەرێك ماوە بۆ ئەوەی خۆی نەخاتە دۆخێكی پاسیڤی سیاسییەوە تامتمانەی جەماوەرەكەی لە دەستنەدات..