17/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جنێوفرۆشن
جنێوفرۆشن هەرزەن کاڵفامن
بەناو نوسەری ماڵپەڕەکانن
لەهزر ڕووخاو لەبۆچۆن هەڵە
لەبەرامبەردا دەم بە تەتەڵە
نەدیموکراسی دەزانن چیە
جنێودان لاتان سنوری نیە
هەرچی بزانن بەناو گفتوگۆ
دێ بەدەمتانا پیس وەک پاشەڕۆ
بەکوردی خۆمان هەرزەو کاڵفامن
مانای دیالۆگ هەرگیز نازانن
ئامانجتان تەنها شەڕەو ئاژاوە
ڕابردوو دیارە کەکێ دۆڕاوە
بەدوای کڵاوی بابردوو کەوتون
ئاشکراو ڕوونە لەگوێی گا خەوتون
فێری زانست بە بڕۆ بخوێنە
بەسە واز بێنە لەم شەڕە جوێنە