16/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام
به‌شی پێنجه‌م
که جینۆسایدی کورد کراوه به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه بۆ تێکدان و ته‌م خستنه سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌بووه که پێی بشارێته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای شاره‌زایانی ئاینی تاوانه‌که‌ی دووجار گه‌وره‌تر کردۆته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش ڕووی ڕاستی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی ڕوونتر ده‌رخستووه.
هه‌تا ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ش که‌وا کاری یه‌کجار گه‌وره‌یان کردووه بۆ ئیسلام ناوی ئیسلامیان له کاره‌که‌یان نه‌ناوه له‌به‌ر لهکهنهدار نه‌کردنی ئیسلام و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان بۆ خۆیان، بۆ نموونه به ده‌یان و سه‌دان و بگره هه‌زارانیش ته‌فسیری قورئانی پیرۆز هه‌یه که‌وا قورئان یه‌که‌م سه‌رچاوه‌و گرنگترین سه‌رچاوه‌ی شه‌رعه‌یه موفه‌سیره‌کان ناوی خۆیان وه‌یان ناوێکی شیاویان له ته‌فسیره‌که داوه، بۆ نموونه ته‌فسیری الطبري، ته‌فسیری ابن الکثیر، ته‌فسیری الجلالین، ته‌فسیری القرطبي، ته‌فسیری في ضلال القرا‌ن، ته‌فسیری المیسر ...هتد.
وه هه‌روه‌ها ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ش که‌وا ڕاڤه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان کردووه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی فیقهی ناوێکیان له فیقههکهیان نه‌ناوه تا ئیسلامی پێ له‌که‌دار بکرێت، به‌ڵکو ناوێکیان لێناوه هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ده‌زانرێت که هه‌ڵه‌یه‌کی هه‌ڵگرت هه‌ڵه‌که بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و فهقیههکانیش خۆیان ئه‌وه‌یان ووتووه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو له ئێمه‌وه‌یه، وه‌ك فیقهی شافعی، حه‌نه‌فی، مالیك، ئه‌حمه‌د، الضاهري ...هتد.
هیچ یه‌ك له‌وانه نه‌هاتووه ناوی فیقهه‌که‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه بنێت، وه‌یان ته‌فسیره‌که‌ی له‌کاتێکدا هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرو فیقهانه سه‌رچاوه‌ی لێ تێگه‌شتنی ئیسلامن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ له ئیسلام گه‌شتن، که‌چی سه‌دامێك که له سه‌ر هزری ئیلحاده‌وه فه‌توای کافرێتی هه‌یه به کۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌کوژێت و ناوی ئیسلام وه‌یان ناوی سوره‌تێکی قورئان و که‌سایه‌تیه‌کی دینی لێ ده‌نێت، ئه‌ڵبه‌ت ئاشراشه سه‌دام هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها ناوی ئه‌نفالی له کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی نابێت، به‌ڵکو زۆر ناوی تری جیاوازی بۆ کۆمه‌ڵ کوژی به‌کار هێناوه، به‌ڵام ئێمه زیاتر ئه‌نفال له‌ناوماندا بڵاوه‌و له‌بیرمانه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، بۆ نموونه کاتێك سه‌دام له‌گه‌ڵ ئیران‌دا شه‌ڕی ده‌کرد ئه‌و ساروخانه‌ی که به ئێرانیه‌وه ده‌نا ناوی نابوون ساروخ حه‌سن و ساروخ حوسێن.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ش له کاره‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت که خودی خۆی زیاتر دژی دین بووه وه‌ك له‌وه‌ی دژی کورد بێت، چونکه ئه‌و ساروخانه‌ی که ده‌ینا به ئێرانه‌وه خۆ ئێران فارسه نه‌ك کورد، په‌لاماری کۆیتی دا خۆ ئه‌وانیش کورد نه‌بوون و به به‌شێکیش له‌خۆیی داده‌نان!.
که‌چی له‌و لاشه‌وه له کاتی خۆشی‌دا هه‌م دیسان بازرگانی به ئیسلامه‌وه ده‌کرد، کاتێك بۆ نموونه برنجی بۆ ئێران ده‌نارد ناوی ده‌نا برنجی فاطمهو، برنجی زههراو ئه‌و جۆره ناوانه‌ی که‌وا شیعه‌کان حه‌زیان لێیه، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و ئێرانهبوو که ساروخ ا‌لحسین و الحسنی پێوه ده‌نان!!!.
هه‌ربۆیه گرنگه ئیسلام له ئیسلامه‌که خۆیه‌وه وه‌ربگیرێ و پێناسه‌کانی بزانرێت، نه‌ك له‌وه‌ی که ئیلحادێکی سه‌رسه‌خت و دژ به ئیسلام و مرۆڤایه‌تی بۆ ئیسلامی بکات...
هه‌روه‌ك ئێسته زۆر له ئه‌ندامانی حیزبه کوردیه‌کان به عه‌لمانی و ئیسلامیه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کوردیان کردووه‌ته قوربانی پله‌و پایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌ڵام ئایا ده‌بێت ئیتر هه‌موو کورد به‌و چاوه‌وه سه‌یری کوردایه‌تی بکات که ئه‌وانه کردوویانه؟!
مێژوویه‌کی دێرین، خه‌باتێکی دوور‌و درێژ، خاکێکی به‌پیت و فراوان، گه‌لێکی دڵساف و چاك، میلیۆنان هاووڵاتی، ئایا شایه‌نی له‌بیر کردنن؟ له‌به‌ر چه‌ند که‌سێکی نه‌فس نزم و خۆ فرۆش؟
ئه‌میش هه‌روایه وه زۆر به توند تریش چونکه ئیسلام به ده‌ر له هزری به‌هێزی خۆشی عه‌قیده‌یه کۆمه‌ڵه شتانێکی هه‌یه جێگیر‌و نه‌گۆڕه‌و بیروباوه‌ڕه، چۆن ده‌کرێت به کرده‌وه‌ی که‌سانێكی نه‌فس نزم و ده‌رون پیس ئێمه به ئیسلامیه‌وه بگلێنین.
ڕای ئیسلام له کۆمه‌ڵ کوژی
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت وورده‌کاری ته‌واو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ کوژی لێره‌دا شی بکه‌ینه‌وه گومانی تێدا نی یه که شتێکی ئاسان نی یه‌و له کتێبێکی وه‌ك ئه‌م ناونیشانه‌دا له‌وانه‌یه جێگه‌ی نه‌بێته‌وه‌و له ئه‌سڵی باسه‌که لامان بدات، به‌ڵام چه‌ند ده‌قێکی شه‌رعی له‌باره‌یانه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ به‌رچاو ڕوونی و ده‌رکه‌وتنی زیاتری ئه‌و ده‌سته پیسانه‌ی که‌وا کوشتن به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌که‌ن.
ئیسلام که ژیانی تاکی به‌لاوه ئه‌وه‌نده گرنگ بێت ده‌بێت ژیانی کۆمه‌ڵ چۆن بێت! له‌سه‌ر کوشتنی تاکه که‌سێك خوای گه‌وره به توندی ڕووی به‌ڕووی ده‌بێته‌وه چ جای کۆمه‌ڵ وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
{من قتل نفساً بغير نفس أو فساد في الأرض فكأنّما قتل النّاس جميعاً ومن أحياها فكأنّما أحيا النّاس جميعاً} المائدة 32
واته: مرۆڤ ده‌بێ رێز له مرۆڤ بگرێ: جا له‌به‌ر بێ فه‌ڕی و خراپی ئه‌و كوشتنه نادروست و ناره‌وایه، وه بۆ ئه‌وه جارێكی تر كاری وا ڕوونه‌داته‌وه له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی (یه‌عقووب)مان بڕیاردا كه هه‌ركه‌سێك به‌ناهه‌ق مرۆڤێك بكوژێ یان بێ ئه‌وه كارێكی خراپ و گه‌نده‌ڵی له‌وڵاتدا كردبێ (وه‌ك ڕێگرتن و شه‌ریكدانان بۆ خوا، وه‌یان هه‌ر هۆیه‌كی تر له‌و بابه‌تانه كه ده‌بێته هۆی كوشتنه‌وه) وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویی كوشتبێ هه‌ر كه‌سێكیش مرۆڤێكی بێ تاوان له‌مه‌رگ رزگار بكا، وابزانێ كه ته‌واوی خه‌ڵكی له‌مه‌رگ ڕزگار كردووه و ژیانی پێبه‌خشیوه. به‌ڵێ ئه‌و دووباره‌یه هه‌ردووكیان قه‌درو ڕێزنانه لهئادهمیی و پاراستنیه‌تی له‌كوشتن خۆ به‌رده‌وام پهیامبهرانیشمان به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ی روونه‌وه هاتنه لایان، تا به‌ڵكو له‌هه‌ق لانه‌ده‌ن كه‌چی دوای هاتنهكهشیان گه‌لێكیان به پیاو كوژو سنوور به‌زێن ده‌رچوون له زه‌وییدا!.
ئه‌مه ته‌نها ئهیهتێکه له‌سه‌ر کوشتنی که‌سێك که به‌لای خوای گه‌وره‌وه چه‌ند گه‌وره‌یه، نه‌ك هه‌ر کوشتنه‌که‌ی به‌ڵکو له مردن ڕزگار کردنه‌که‌شی هه‌م دیسان گه‌وره‌یی ئێجگاری به‌لای خوای گه‌وره‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ش که ئێسته پێداگرن له‌سه‌ر مافه ڕه‌واکانی کورد‌و به‌رگری لێ ده‌که‌ن ئومێدی هه‌یه بکه‌وێته به‌شی دووهه‌می ئایه‌ته‌که که ڕزگار کردنی مرۆڤه له کوشتن.
له زۆر جێگه‌ی تری قورئاندا باسی کوشتنی ناهه‌قی کردووه، بۆ نموونه له‌م ئایه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ به‌تاڵان بردنی ماڵدا پێکه‌وه‌ی گرێداوه وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
{يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡڪُلُوٓاْ أَمۡوَٲلَكُم بَيۡنَڪُم بِٱلۡبَـٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَـٰرَةً عَن تَرَاضٍ۬ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمً۬ا} النساء 29
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێك ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.
له به‌ناو ئهنفالهکهشدا به‌ڵکو هه‌ر کوشتن نه‌بوو ماڵه‌کانیش به تاڵان براو فه‌رهوود کران و له‌ناو چوون، جگه له به‌تاڵان بردنی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه سروشتیه‌ی که له خاکی کوردستاندا هه‌یه‌و زۆری ئه‌م کێشانه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ئیسلامدا ئه‌وه‌نده نه‌فسی مرۆڤه‌کان گرنگی پێدراوه هه‌تا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك که‌س له‌سه‌ر کوشتنی که‌سێکیش ڕێ بکه‌ون و بیکوژن ئه‌وا ده‌بێت هه‌موویان له‌بریدا بکوژێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌و جورئه‌ته دروست نه‌بێت به‌رانبه‌ر نه‌فسی مرۆڤه‌کان و کوشتنیان به ئاسان بگرێت.
وه‌ك عه‌بدوڵا عزام له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی ((جريمة قتل النفس المسلمة))دا ده‌ڵێ
قتل الجماعة بالواحد
روى سعيد بن المسيب عن عمر أنه قتل سبعة من أهل صنعا‌ء قتلوا رجلا وقال : لو تمالأ عليه أهل صنعا‌ء لقتلتهم به جميعا .
قال الباجي في المنتقى شرح الموطأ لمالك (7/611): فأما قتل الجماعة بالواحد يجتمعون في قتله فإنهم يقتلون به وعليه جماعة من العلما‌ء وبه قال عمر وعلي وابن عباس وغيرهم، وعليه فقهاء الأمصار ولم نعرف مخالفا لعمر فثبت أنه إجماع.
وقال الكاساني في بدائع الصنائع: لو قتل جماعة واحدا يقتلون به قصاصا ، ثم فسر ذلك فقال: وأحق ما يجعل فيه القصاص إذا قتل الجماعة الواحد لأن القتل لايوجد عادة إلا على سبيل التعاون والإجتماع، فلو لم يجعل فيه القصاص لانسد باب القصاص إذ كل من رام قتل غيره استعان بغيره لضمه إلى نفسه ليبطل القصاص عن نفسه وفيه تفويت ما شرع له القصاص وهو الحياة (1). 1- (7/832).
سه‌عیدی کوڕی موسیب ده‌گێڕێته‌وه که‌وا ئیمامی عومه‌ر حه‌وت که‌سی کوشتووه له‌بری ئه‌وه‌ی که‌وا که‌سێکیان کوشتبوو له سه‌نعا له یه‌مه‌ن، وهفهرموێت ئه‌گه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکی سه‌نعا ده‌ستیان له کوشتنیدا هه‌بوایه دهمکوشتنهوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌وا ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی سه‌دام ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌سێکیشیان کوشتبێت مادام له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون هه‌قی خۆیانه هه‌موویان له‌بریدا بکوژرێته‌وه.
له ئایه‌تێکی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ومن يقتل مؤمنا متعمدا فجزاؤه جهنم خالدا فيها وغضب الله عليه ولعنه وأعد له عذابا عظيما)
(النساء: 39)
واته: هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه.
کوشتن ئه‌وه‌نده به‌لای خوای گه‌وره‌وه گه‌وره‌یه هه‌تا هه‌ندێك هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر بڕوایان وابووه که‌وا که‌سێك که‌سێك بکوژێت خوای گه‌وره هه‌رگیز لێی خۆش نابێت و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رناگیرێت و ناچێته به‌هه‌شته‌وه هه‌تا حوشتر نه‌چێته کونی ده‌رزیه‌وه.
ولقد بلغت جريمة القتل من الفحش والنكارة مالم تبلغه جريمة أخرى بعد الإشراك بالله، حتى ذهب عدد من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى أن القاتل لا تقبل له توبة وأنه لن يدخل الجنة حتى يلج الجمل في سم الخياط .
به‌پێی قورئان که‌وا یه‌که‌م سه‌رچاوه‌و گرنگترین سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌و به‌پێی فه‌رمووده ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت که‌وا دووهه‌م سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌و به پێی کۆڕه‌وی زانایان که‌وا سێهه‌م سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌و به‌پێی قیاس که‌وا چواره‌م سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌و به‌پێی عورفیش که‌وا پێنجه‌م سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه هه‌مووی کوشتنی به‌ناهه‌قی پێ ڕه‌وا نی یه ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌سێکیش بێت چ جای کۆمه‌ڵکوژی.
له‌وانه‌یه لێره‌دا پرسیارێك دروست ببێت و بڵێن کوشتنی حه‌ق چی یه؟ کوشتنی حه‌ق له دیندا له فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌حیحدا به‌م شێوه‌یه هاتووه : (لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا اللّه، وأني رسول اللّه إلا بإحدى ثلاث؛ الثيّب الزاني، والنفس بالنفس، والتارك لدينه، المفارق للجماعة). رواه البخاري
واته: خوێنی مسوڵمان بۆ هیچ که‌سێك حه‌ڵاڵ نی یه ته‌نها به‌سێ ڕێگه نه‌بێت.
1-زیناکهرێکی ژن دار یان پیاودار.
2-که‌سێك که‌سێك بکوژێت.
3-که‌سێك له دین ههڵبگهڕێتهوهو دژی کۆمه‌ڵی مسوڵمانان جیا ببێته‌وه.
ئاشکرایه زۆرێك له ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی سه‌دام بۆ خۆیان زیناکه‌ر بوون و هه‌ندێك له‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانگرت به زۆر زیناشیان له‌گه‌ڵ ده‌کردن و زۆریان به ووڵاتانی ئه‌ملاولادا ڕه‌وانه کردن و فرۆشتنیان، له سیمینارێکی ڕێکخراوه‌که‌ماندا ڕێکخراوی چاك له به‌ریتانیا له لیدز که‌سێك ئاماژه‌ی به چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه کرد که باوکی ئافره‌تێکی کوردی له کۆیت بینیووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه که‌وا به‌و شیوه‌یه ڕه‌وانه کراوه‌و چیتر ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه کوردستان، به سه‌دان داستانی تری له‌و جۆره بینراوه‌و جگه له وونبوونی زیاتریش.
له به‌شی داهاتوودا ده‌چیته سه‌ر سوره‌تی ئه‌نفال خۆی و ڕووی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی زیاتر پێ ڕه‌ش ده‌که‌ین.