16/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له ژێر چاودێری.
به‌ریتانیا به یه‌که‌م وڵات داده‌نرێت له جیهاندا بۆ زۆری کامێرای چاودێری له چاو ژماره‌ی دانیشتوانیدا .
له به‌ریتانیادا زیاتر له 7 ملیۆن کامێرای چاودێری هه‌یه واتا بۆ هه‌ر 7 که‌س کامێرایه‌ک دانراوه که به هیچ کوچه‌و کۆڵانێکدا گوزه‌ر ناکه‌ی له به‌ریتانیا که وێنه‌ت نه‌گیرێت و پۆلیس ئاگاداری هه‌موو که سێکه له هاتوچۆدا .
وه جوڵه‌ی هه‌موو سه‌یاره‌یه‌ک چاودێری ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ ده‌رچون و چونه ناو هه‌ر جێگایه‌ک کامێرای چاودێری وێنه‌ی ده‌گرێت و بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵ هه‌ڵیده‌گیرێت .
هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی نیگه‌رانه له زۆری کامێرای چاودێری کردنی خه‌ڵکی به‌ڵام ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی پارێزگاری کردنی دانیشتوانی به‌لاوه گرنگتره له گله‌ی .
پۆلیس له به‌ریتانیادا بێ چه‌که به‌ڵام باشترین چه‌ک کامێرای چاودێریه که هه‌موو مه‌تره زه‌ویه‌کی به‌ریتانی گرتۆته‌وه .