15/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عارف روشدی: له مه‌لا بهختیارو ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بپرسن بۆچی وازم هێناوه
عارف روشدی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ قۆرخكردنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی حزبه‌كه‌یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی له سلێمانی به KNNC راگه‌یاند؛ عارف روشدی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه رۆیشتونه‌ته نێو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
عارف روشدی، به (سولی رادیۆ)ی رایگه‌یاندوه "بچن له مه‌لا به‌ختیار و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بپرسن، پێتان ده‌ڵێن كه من له‌به‌رچی وازم له یه‌كێتی هێناوه".
وتی "ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتی، ده‌یان تێكۆشه‌ری دێرینی ئه‌م حیزبه‌یان دهرپهڕاندوهو یه‌كێتی یان قۆرخ كردوه و رێگه ناده‌ن هیچ جۆره چاكسازیه‌ك له‌ناو یه‌كێتی دا بكرێت".
وتیشی"ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی، یه‌كێتی یان توانده‌وه".
س.KNNC