14/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نەخۆشیەکی سەیر و خۆش
لە گوندی کالاچی لە وڵاتی کازاغستان ٣٠٠ کەس دەژین لەمانە ٣٠ کەسیان نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنیان تووش بووە کە ئەو کەسانەی نەخۆش کەوتوون توشی ئازار و ئێش نەبوون بەڵکو خەویان لێکەوتووە و پاش ٣ بۆ ٤ ڕۆژ بەخەبەر هاتوون و هیچیان لە یاد نەماوە کە کەی نەخۆش کەوتوون و چۆن هەستاون و کێ و کەی چوونەتە نەخۆشخانە.
ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشیە دەگمەنە هاتوون پاش چاک بوونەوە دەڵین چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی خەومان لێبکەوێت توانای قسە کردنمان کەم بۆتەوەو جەستەمان قورس بووە و لە پڕ خەومان لێکەوتووە، خێزانی یەکێک لەو کەسانەی کە تووش بووە دەگێڕێتەوە کەوا هاوسەرەکەی دانیشتبوو سەیری تەلەفزیۆنی دەکرد لە پڕ خەوی لێکەوت و پاش ٤ ڕۆژ بە خەبەر هات.
لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشیە زۆر دەگمەنە و تا ئێستا نەزانراوە کە هۆکاری تووشبوونەکەی چییە، بۆیە کەسانی تووش بوو دەبرانە نەخۆشخانە وەک کەسێکی تووش بوو بە مەشروبوباتی ئەلکولی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا، بەڵام پاش ئەوەی کە چەند منداڵێک تووش بوون زانیان کە هۆکاری ئەلکول نیە.
باران