14/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران: به‌شار ئه‌سه‌د به پشتيوانى ئێمه نه‌ڕووخاوه
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی ئێران ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی رێگری سه‌ره‌كی بووه له به‌رده‌م روخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگه‌یاند: 86 وڵاتی جیهان له هه‌وڵی روخاندنی حكومه‌تی سوریادا بوون، به‌ڵام ئێران به ته‌نیا رێگری له‌و كاره كردوه و له‌به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به دانوسانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی رۆژئاواییش رایگه‌یاند: نابێت هیچ كات به‌رپرسانی ئێران گه‌شبین بن به ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی و ده‌بێت هه‌موو كات له سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دوژمنیانه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه‌س لاری نییه كه به مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنانه دانوستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ده‌بێت باش بزانن كه به رێككه‌وتن له گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی كێشه‌كانی هاوڵاتیانی ئێران چاره‌سه‌ر ناكرێن.