14/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پڕۆژەی پێشكەوتنی پرسی ئەنفالكردنی كوردستان
لەبەرئەوەی كورد بەهۆی ئەنفالكردنی لەلایەن ڕژێمی حزبی بەعسی عێراقی لەهەشتاكان زەرەرو زیانێكی ماددی و گیانی زۆری لێكەوتووە، بۆ وێنە 182 هەزار كەسی ئەنفالكراوە، (5) هەزارگوندو ئاوایی وێران بووە، (500) هەزار كەسی لەسەر مال و حالی خۆی هەلقەناوەو لەئۆردوگا زۆرە ملێكان جێگیركراوە، ئەنفال بۆتە لەكەیەكی شوم بەنێو چەوانی رژێمی عێراق، بۆتە كارەسات و تراژیدیاو پێناسەی مەزلومیەتی كوردو تاوانێكی گەورەو جەرگبڕی نێو دەولەتی، كەچی تائێستا وەكو پێویست كێشەی ئەنفال گەورەو دیكومێنت نەكراوەو هەقی خۆی پێ نەدراوە،ئەنفالكراوان بێ نازن و مافی خۆیان پێنەدراوە، ئیجرا ئات لەگەل تاوانباران نەكراوە، ولاتان هەلوێستیان نەبووە....، لەچەند خالێكدا كورتە پڕۆژەیەك دەخەین ڕوو بۆبەرز ڕاگرتن و بەهێزكردنی كێشەی ئەنفال و گرنگی دان بەناوچە و خەلكە ئەنفالكراوەكان، بۆئەوەی ئەو كارەساتە هەمیشە بەزیندوویی بمێنێ تەوەو زامەكانیش سارێژبن.
1- بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال: پێویستە گەلی كورد بەهەموو كەس و دەزگاكانیەوە لەهەموو ئاست و ناوەندێكەوە بەهەموو جۆرو شێوازێكەوە هەمیشە هەول بدا ئەم كێشەیە لەبەرچاوی سەركردایەتی و كۆمەلگەی نێو دەولەتیەوە گەورەو مەغدورو دیكیۆمێنت بكاو، بەجینۆساید و كوشتارو گشتی بناسێنێ و ماف و پرانسیسپەكانی دابین بكات، بەبڕیارێكی یاسایی نێودەولەتی دان بەجینۆسایدی كورد دابنرێ، دونیا لەوە ئاگادار بكرێتەوەو بەلگەو تابلۆی هەمەجۆریان بخرێتەڕوو، داوایان لێبكرێ بێنە كوردستان و شوێنەواری ئەنفال و كاولكاری ببینن، هەلوێست وەرگرن، شاندی ئەنفالكراوەكان داوەتی دەرەوە بكەن، كۆڕو میهرەجان لەسەرئەوە گرێ بدەن، وبەزوبانی ئینگلیزی و عەرەبی بەرنامە لەسەر ئەنفال پێشكەش بكرێ، كتێبی لەسەر بنووسرێ.
2- بەهێزكردنی دۆسیی ئەنفال: پێویستە لەهەموولا بەهەموو شێوەیەك بەبەلگەو نموونەو كتێب و فایل و ئیفادەو.. هەرچی هەیە دۆسێی ئەنفال بە هێزو دەولەمەند بكرێ، هەركێ ی شتێك لەبارەی گرتن و كوشتنو وێرانكردنوئەنفالكردن دەزانێ زانیاری لە سەر ئە وە بداوبنوسیوكۆبكرێتەوەوئەم پرسە زۆرتۆخوگەورە بكرێ لەڕێی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پیاوانی ڕژێم و شایەدحاڵ و ئەنفالكراو و بیانیەكان و هتد... هەرچی هەیە لەسەر ئەنفال كۆبكرێتەوە و بكرێتە بەڵگە و لەم دۆسییە دابنرێ و كاری لەسەر بكرێت،بەپارە شت بكڕدرێت و ، ڕێكخراوو سەنتەری تایبەت بەئەنفال بكرێنەوە و كاری لەسەر بكەن، لەحكومەتی هەرێم بوجەی بۆ سەرف بكرێ، تۆژینەوەی لەسەر بكرێ، نووسینەكانی لەسەر كۆبكرێنەوە، ئەنفال هێماو پێناس و پەیڕەوێكی هەبێت.
30.-دادگایكردنی تاوانبارانی ئەنفال: زانیاری وردو تەواو لەسەر سەرجەم ئەو كەسانە كۆبكرێتەوە ودەرزو تۆماربكرێ كەبەشداریان لەپڕۆسەی ئەنفالكردووە، پێبەپێ بەدادگاییەكی عادیلانە دادگا بكرێن، سزایان بەسەر دابسەپێ لەهەرئاست و پۆست و شوێنێك بن, بەداخەوە ئەوەی ئەنفالیان كردووە لەكوردستان ولە عێراق لەئاستی بەرزن , 55 مستەشار بەشداریان لەئەنفال كردووە كەچی زۆربەیان مانگانە(5)ملیۆن دینار وەردەگرن كەچی ئەنفالكراوان بێبەشن, ئەوە گەورەترین تاوانە، بەلێ با لێبووردن هەبێ، وەلێ چۆن زاڵم لە مەزلوم لەپێشتر بێ، پێویستە دادگایی تاوانباران بكرێ، بەتایبەت سەرانی ڕژێم و بەرپرس و بەشداربووانی حكومەت، ئەگەر وانەبێ ئەنفالكراوان ئەنفالتر دەكرێن، زامدار تردەبن، میللەت زیاتر دڵی دەڕەنجێ و لەكورد بێ متمانە دەبێ.
4- دۆزینەوە و گێرانەوەی گۆڕەكان:پێویستە بەهەموو شێوەیەك لەڕێی دەرەوە و ناوەوە و خەڵك هەوڵبدرێ گۆرەبە كۆمەڵەكان لەدەرە و لەناوەوە بدۆزرێنەوە و كەشف بكرێن، دواتر لەڕێ و ڕەسمێكی شایستەوشكۆدار بگەڕێنرێنەوە بۆ كوردستان،هەر چەندزامی خەڵك دەكولێتەوە, وەلێ ئیجاباتی زۆرە، بانهێنییەكان زیاتر كەشف بن، با دونیای دەرەوە زیاتر بزانێ كورد چەند مەزلومە و چۆن جینۆساید كراوە, با بەڵگەمان بەهێزتربێ، خەڵك بەچاوی خۆی هێسك و پڕوسك و پەیكەرەكان ببینێ, ئێستا زیاتر لە(300)گۆڕی بەكۆمەڵ ماوە، بابەدۆزینەوە و گێڕانەوەیان نهێنی زیاتر دەركەون، بەڵگەمان بەهێزتربێ، دڵی خانەوادەكان بسرەوێ كەنەماون، خەڵك دە چارەنووسی خۆی بگات، تا گۆڕەكان بدۆزرێنەوە وتاوانی ڕژێمی بەعس و مەزلومیەتی كورد دەردەكەوێ.
5- داننانی بەغداد بەئەنفالكردنی كورد:پێویستە حكومەتی ئێستای بەغدا ناچاربكرێ بەڕەسمی دان بەكارەسات و پڕۆسەی ئەنفال دابنێ دژی میللەتی كورد، داوای لێبوردن لە میللەتی كورد بكا، خەڵك و ناوچەئەنفالكراوەكان ئاوەدان و قەرەبو بكاتەوە لەسەر بودجەی عێراق, كارەساتی ئەنفال پڕۆتستۆ بكات، ماف و ئیمتیازات بەكەس و كارو ناوچەكەیان بدات.
6-یادكردنەوەو قەرەبوكردنەوە:پێویستە ئەنفالەكانمان بە ئیجابی هەمیشە لەیادبێ، ساڵانە یادیان بكرێتەوەو پەندیان لێ وەربگرین، بەڵام بەشێوەی رۆتینی وبرین كولاندنەوەنا، بەڵكوحكومەتی هەرێم ساڵانە پرۆژەی چاك و گونجاو پێشكەش بەئەنفالكراوان بكا، قەرەبویان بكاتەوە بە : ئاوەدانكردنەوە،موچە دابین كردن،خانووبۆ كردن،خزمەتگوزاری بۆدابین كردن,چارەسەركردنی نەخۆشەكان،خوێندن وبیمەی تەندروستی و خانەنشین بۆ دابین كردن,مشور خواردن لە یەتیم و هەژار و بێوەژنان,ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ كڕین, سەیارە و ئامێر بۆ دابین كردن.
7- سۆراغكردنی ئەنفالكراوان:هەرچەندە زۆر زەحمەتە ئەنفالكراوان لەهیچ شوێنێك مابن نەخاسمە وەكو گرتن و زیندانی، وەلێ شتێكی چاكە كورد هەمیشە هەوڵَی دۆزینەوەی ئەنفالكراوە زیندوەكان بدا لەدەرەوە وناوەوە، مەبادا لە وڵاتانی دراوسێ مابن، یاتاكو تەرا لەناوخۆ و لەدەرەوە گوم ببن، یابەكۆیلە و خزمەتكار لە ماڵان مابن، پێویستە بەهەموو شێوەیەك هەوڵی سۆراغ و دۆزینەوەیان بدرێت، بگێڕدرێنەوە ناو ماڵا و حاڵی خۆیان، سەیرنییە تاكو تەرا مابن، یالەوڵاتانی دراوسێ گوم كرابن.
8-چارەسەركردنی ئەنفالكراوان:بێگومان ئەنفالكراوان بە جۆرەها شێوە نەخۆش و شەكەت و دەردەدران، بەتایبەت ئەوانەی كیمییایان لێ بەكارهاتووە یاگیراون تازیب و ئەشكەنجە دراون دوچاری سەرما و گەرما وبرسێتی هاتوون، توشی نەخۆشی بوونە، پێویستە لە دەرەوە و لەناوەوە لەسەر حسابی حكومەت چارەسەر بكرێن و ئەو پەڕی گرینگیان پێ بدرێت.