14/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زیادە ڕەوی لە حەقی پیاو چاکان و گۆڕەکانیان هۆی پەیدا بوونی شەریک دانان بوو لەسەر زەوی
زیادە ڕەوی لە دین هۆی لەناو چونی ئوممەتانی پێشوو بوە وەک پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إياكم و الغلو في الدين ، فإنما
هلك من كان قبلكم بالغلو في الدين ) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 1283) واتە :
( ئاگادارتان ئەکەمەوە لە زیادە ڕەوی لە دین ، ئەوانەی پێش ئێوە -جولەکەو
دیانەکان- لە ناو چوون بە هۆی زیادە ڕەویان لە دین ) .
دیارە ئوممەتانی پێشوو زیادەڕەویان کردوە لە خۆشویستنی پیاو چاکان و
پێغەمبەرانیان تاوەکو بەناوی خۆشویستنی پێغەمبەران شەریکیان بۆ خوای بەرز
بڕیار داوەو لە جیاتی الله پەرستویانن زانراویشە لاتان کە چۆن نەسارا عیسای
کوڕی مەریەمیان هێنایە ڕیزی خوا بەڵکو کردیان بە کوڕی الله پاکی و بێگەردی
بۆ خوا لە بوختانی ستەم کاران.
لە بەر ئەوە خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا
أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى
اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ
رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ
فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ انْتَهُوا
خَيْرًا لَكُمْ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَنْ يَكُونَ
لَهُ وَلَدٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَكَفَى
بِاللَّهِ وَكِيلًا] (النساء : 171) واتە : (ئەی ئەهلی کیتاب زێدەڕۆیی
مەکەن لە دینەکەتان وە شتێ مەڵێن لەسەر الله تەنها حەق نەبێت -بوختانی بۆ
مەکەن بەوەی شەریکی بۆ بڕیار بدەن و زێدەڕۆیی بکەن لە حەقی دروست کراوێک
بەوەی بیهێننە ڕیزی الله- وە بزانن مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنها نێردراوی
خوا بوە وە بە کەلیمەی خوا دروست بوە خستویەتیە سگی دایکی وە ڕوحێک بوە
لەو ڕوحانەی خوا دروستی کردوە -نەک خوا بێت- جا ئیمان بێنن بە الله وە بە
نێردراوەکەی -کە بانگتان ئەکات بۆ ئەوەی تەنها الله بپەرستن- وە مەڵێن سێ
خوا هەیە واز بێنن باشترە بۆتان -تا لەسزا پارێزراو بن- بە تەئکید الله یەک
پەرستراوی ڕاستەقینەیە پاکی بۆ ئەو لەوەی مناڵی هەبێ کە خۆی خاوەنی هەموو
ئەوانەیە کە لەئاسمانەکاندان وە ئەوانەی لەزەوی دان وە بەسە بۆ ئەوەی خوا
وەکیل بێت -شاهێد بێت لەسەر ئەوە-).
وە سبحان الله عیسای کوڕی مەریەم
علیه الصلاة والسلام هەر کە لەدایک بوو وەک موعجیزەیەک یەکسەر قسەی کرد
یەکەم شتی ووتی : من عەبدی خوام! خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَأَشَارَتْ
إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا .
قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا]
(مريم : 29-30) واتە : (مەریەم ئیشارەتی کرد بۆ مناڵەکەی کە تازە لەدایک
ببوو بێ باوک قەومەکەی پێیان سەیر بوو ئەو مناڵەی لە کێ بوو ئەویش ئیشارەتی
بۆ مناڵەکەی کرد لەو بپرسن وتیان جا ئێمە چۆن قسەی لەگەڵ مناڵێک بکەین کە
تازە لەدایک بوەو لە بێشکەیە عیسای کوڕی مەریەم هاتە قسەو وتی من عەبدی
خوام کتابی پێداوم وە کردومی بە پێغەمبەر).
ئەوجا هێشتا قەومەکەی زیادەڕەویان لە حەقی کردو لەجیاتی خوا پەرستیان پەنا بەخوای بەرز!
دیارە لەو ئوممەتەش بەردەوام کەسانێک ئەبن کە چاو لە گاورو جولەکەکان
بکەنەوە وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ :
(لتتبعن سنن من قبلكم شبرا بشبر وذراعا بذراع حتى لو دخلوا جحر ضب تبعتموهم
قيل : يا رسول الله اليهود والنصارى ؟ قال : فمن) متفق عليه واتە : (شوێنی
ڕێگای ئەوانەی پێش خۆتان ئەکەون بست بە بست وە باسک بە باسک هەتا ئەگەر
بچنە نێو کونی بزن مژەوە ئێوەش لە دوایان ئەچن وتیان : ئەی پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم مەبەستت جولەکەو دیانەکانە؟ فەرموی : ئەی کێ) .
لەبەر ئەوە ئەبینین کەسانێک بەداخەوە سەرپێچی فەرمانی خوای بەرزیان کردوە
وە سەرپێچی فەرمانی هەموو پێغەمبەران و خاتەمی پێغەمبەرانیان کردوە علیهم
الصلاة والسلام بەوەی زێدەڕۆیی ئەکەن بەرامبەر پیاو چاکان وپێغەمبەر صلى
الله علیه وعلى اله وسلم بەناوی خۆشەویستیش کە درۆ ئەکەن خۆشیان ناوێ چونکە
ئەگەر خۆشیان بویستایە شوێنی ئەکەوتن و فەرمانەکانیان جێبەجێ دەکرد نەک
بیکەنە شەریک بۆ خوا پەنا بەخوای بەرز.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ
إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ
وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] (آل عمران : 31)
واتە : (ئەگەر ئێوە ڕاست ئەکەن خواتان خۆش ئەوێت ئەوە شوێنی من بکەون ئەو
کاتە خوا ئێوەی خۆش ئەوێ وە لە تاوانەکانتان خۆش ئەبێت وە خوا -غفور- ە لە
تاوان خۆش ئەبێت وە -رحیم- ە خاوەن ڕەحمی زۆرە ڕەحم بە بەندەکانی ئەکات).
خوشک و براکانم بە دڵ لەگەڵم بەو سوێند بەخوای بەرز من دڵسۆزم بۆت و
نامەوێ دینەکەت لێ بشێوێنن لەبەر ئەوە لەگەڵم بەو ئەو نوسینە بەجوانی تێ
بگە بزانە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (مَنْ
شَهِدَ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ
مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، وَأَنَّ عِيسَى عَبْدُ اللَّهِ
وَرَسُولُهُ، وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ،
وَالجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَهُ اللَّهُ الجَنَّةَ عَلَى
مَا كَانَ مِنَ العَمَلِ ) متفق عليه واتە (کەسێک شاهێدی بدا بەوەی تەنها
خوا شایانی پەرستنە وە پەرستنی غەیری خوا پوچەو ناحەقە ، وە شاهێدی بدا
بەوەی کە محمد -صلى الله علیه وعلى اله وسلم- بەندەو پێغەمبەری خوایە ، وە
شاهێدی بدا بەوەی کە عیسى -علیه الصلاة والسلام- بەندەو نێردراوی خوایە وە
بە فەرمانی خوا لە ناو سگی مەریەم دروست بوو بێ باوک وە ڕوحێکە لەو ڕوحانەی
خوا دروستی کردوە ، وە شاهێدی بدا بەوەی بەهەشت شتێکی ڕاستەو خوا ئامادەی
کردوە بۆ بڕواداران وە ئاگری جەهەننەم ڕاستەو خوا ئامادەی کردوە بۆ
کافرەکان، کەسێک شاهێدی بەم شتانە بداو بڕوای پێبێ ئەوا خوا ئەیخاتە
بەهەشتەوە لە سەر هەر کردەوەیەک بێ).
( یانی ئەگەر کەمتەرخەمیشی هەبێ
یان تاوانیشی هەبێ بەو بڕوایە هەر ئەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر بچێتە ناو ئاگریش
هەر لە دوایی ئەچێتە بەهەشتەوە ئەمێنێتەوە سەر ئەم بڕوایەی ئەگەر بەهێز بێ
ئەوە تاوان لەگەڵ خۆی ناهێڵێ!) .
ئەو شاهێدی دانە موسڵمان و بڕوادار
لە جولەکەو گاورەکان لێک جیا ئەکاتەوە ، چونکە جولەکەکان بڕوایان بەوە نیە
کە (عیسى علیه الصلاة والسلام ) پێغەمبەری خوایە وە بڕوایان نیە کە بە بێ
باوک لە دایک بوە ئەڵێن کوڕی زینایە ( پەنا بەخوا ) ، وە گاورەکانیش ناڵێن
بەندەی خوایە ئەڵێن کوڕی خوایە ( پاکی بۆ خوا لەوەی کوڕی هەبێ ) وە لەم
فەرمودەش بۆمان ڕوون بۆوە کە پێغەمبەری خواش ( محمد صلى الله علیه وعلى اله
وسلم) بەندەی خوایە نەوەک هیچ سیفەتێکی خوای هەبێ وەکو ئێمە ئینسانە بەڵام
پێغەمبەری خوایەو لە ئاسمانەوە وەحی بۆ هاتوە، خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ
سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنْتُ إِلَّا بَشَرًا رَسُولًا] (الاسراء : 93)
واتە : (-ئەی پێغەمبەری خوا بەرامبەر ئەو داوا نابەجێیانەی کافرەکان ئەیکەن
بە سەرسوڕمانەوە - بڵێ پاکی بۆ پەروەردگارم -لەوەی شەریکی هەبێ یان کەسێ
بتوانێ بێ ئیزنی ئەو ئایەت وموعجیزە بێنێ- من تەنها مرۆڤێکم ونێردراوم
-لەلایەن خوا وەکو هەموو پێغەمبەران تەنها مرۆڤم و نێردراوی خوام ناتوانم
هیچ ئایەت وموعجیزەیەک لەخۆمەوە بهێنم تەنها بە ئیزنی خوا نەبێ بەو شێوەی
ویستی لەسەرە-).
وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ
مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ
فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ] (فصلت
: 6) واتە : (-ئەی پێغەمبەری خوا- بڵێ من مرۆڤێکم وەکو ئێوە -تەنها لەوە
جیام لێتان کە من- وەحیم بۆ دێت -لەلایەن خوا- وە پەرستراوی ئێوە تەنها یەک
پەرستراوە -تەنها الله پەرستراوی ڕاستەقینەو حەقە بۆ هەموان- جا ڕێگای
ڕاستی ئەو بگرن -ئەو ڕێگایەی بە پێغەمبەرانی بۆ ئێوەی ناردوە- وە داوای
لێخۆشبوون بکەن لە خوا وە سزا -و هیلاکی و ئاگر- بۆ ئەوانەی هاوبەش -شەریک-
بۆ خوا بڕیار ئەدەن).
وە چەندین جار خوای بەرز پێغەمبەرەکەی وەسف
کردوە بە عەبدایەتی وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆشی
وەسفی خۆی کردوە بە عەبد.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [سُبْحَانَ الَّذِي
أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ
الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا
إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] (الاسراء : 1) واتە : (پاکی بۆ -الله-
ئەوەی کە شەوڕۆیی کرد بە عەبدەکەی -محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم- لە
مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا کە بەرەکەتمان خستوەتە دەوروبەری -لە
زراعەت و ڕووبارو بەروبوومەکانی لێی شین دەبێو دەڕوێ- بۆ ئەوەی ئایاتەکانی
خۆمانی نیشان بدەین -دەسەڵات وهێزی پەروەردگار ببینێ بۆ ئەوەی دڵنەوایی بێت
بۆی لە بەرامبەری ئەو ئازارو ئەشکەنجەو قسە ناڕەوایانەی لە لایەن موشریکان
توشی ئەبێت- بە تەئکید -الله- بیسەرو بینایە -دەنگی هەموان دەبیستێ وە
کردەوەی هەموان ئەبینێ ئەو بێ ڕێزیەی کافرەکانیش ئەبیستێ و ئەبینێ و سزایان
ئەدا لەسەری-).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ
عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًا] (الجن :
19) واتە : (وە کاتێک عەبدی خوا -محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم- دوای
لە خوا ئەکرد -نوێژی ئەکرد- خەریک بوو جنەکان بکەونە سەری-لەسەر یەک
وەستابوون ولێی نزیک ببوونەوە-).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم ئەفەرموێ : (أنا محمد بن عبد الله، أنا عبد الله ورسوله، ما أحب
أن ترفعوني فوق منزلتي التي أنزلنيها الله) (سلسلة الاحاديث الصحيحة :
1572) واتە : (من محمد کوڕی عبد الله مە، من عەبدی خوام و نیردراوی ئەوم،
پێم خۆش نیە کە من بەرز بکەنەوە زیاتر لەو مەنزیلەی هەمە کە خوا پێی
بەخشیمە).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ :
(لاَ تُطْرُونِي، كَمَا أَطْرَتْ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ، فَإِنَّمَا
أَنَا عَبْدُهُ، فَقُولُوا عَبْدُ اللَّهِ، وَرَسُولُهُ) رواه البخاري واتە
: (زێدەڕۆیی مەکەن لە مەدحی من، وەکو چۆن نەسارا زێدەڕۆییان کرد لە مەدحی
کوڕی مەریەم -تا کردیان بە خوای خۆیان و ناویان نا کوڕی خوا- من تەنها
عەبدی خوام، جا بڵێن عەبدی خوا، وە نێردراوی -پێغەمبەری- خوا).
ئەگەر
لەمە تێبگەی ئینجا کەم عەقڵی و نەفامی ئەو کەسانەت بۆ دەر ئەکەوێ کە بەناوی
ئەوەی مەدحی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەن ئەیهێننە ڕیزی
خواو ئەیپەرستن بەوەی داوای لێ ئەکەن و لێی ئەپاڕێنەوە لە جیاتی خوا!
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ ئەوە نێردراوەو بۆ ئەوە
هاتوە لەلایەن خوای بەرز تا بە خەڵک ڕابگەیەنێ تەنها خوا بپەرستن و داوا
تەنها لەخوا بکەن ، وە خوای گەورە لە قورئانا فەرمانی بە پێغەمبەر صلى الله
علیه وعلى اله وسلم کردوە بە خەڵک ڕابگەیەنێ کە هیچ سودو زیانێکی بەدەست
نیە بۆ کەس [قُلْ إِنِّي لَا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا] (الجن :
21)واتە : (-ئەی پێغەمبەری خوا- بڵێ من بۆ ئێوە نە زیان ونە سوودم بەدەست
نیە -نە دەتوانم زیانتان پێ بگەیەنم ولەسەر ڕێگای ڕاست لاتان بدەم وە نە
دەتوانم هیدایەت بخەمە دڵتانەوە ئەوە تەنها بۆ خوایە-).
تەنانەت
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەیتوانیوە هیدایەت بخاتە دڵی
ئەو کەسەی کە نزیک ترین کەسی بوو وە لە هەموو کەس زیاتریش یارمەتی داوە
ئەویش (ابو طالب) ی مامی بوو!
خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّكَ لَا
تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ
أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ] (القصص : 56) واتە : (بە تەئکید تۆ ناتوانی
هیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشەویستە لات بەڵام خوا هیدایەتی ئەو کەسە
ئەدات کە بیەوێ وە ئەو زانایە بەوانەی شایانی هیدایەتن و بەدوای هیدایەت
ئەکەون).
وە هەر لەسەرەتای بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم قەوم و خزمەکانی خۆی کۆ کردەوەو پێی فەرموون : (يَا مَعْشَرَ
قُرَيْشٍ اشْتَرُوا أَنْفُسَكُمْ مِنْ اللَّهِ لَا أُغْنِي عَنْكُمْ مِنْ
اللَّهِ شَيْئًا يَا بَنِي عَبْدِ الْمُطَّلِبِ لَا أُغْنِي عَنْكُمْ مِنْ
اللَّهِ شَيْئًا يَا عَبَّاسَ بْنَ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ لَا أُغْنِي عَنْكَ
مِنْ اللَّهِ شَيْئًا يَا صَفِيَّةُ عَمَّةَ رَسُولِ اللَّهِ لَا أُغْنِي
عَنْكِ مِنْ اللَّهِ شَيْئًا يَا فَاطِمَةُ بِنْتَ رَسُولِ اللَّهِ
سَلِينِي بِمَا شِئْتِ لَا أُغْنِي عَنْكِ مِنْ اللَّهِ شَيْئًا) متفق عليه
واتە : (ئەی کۆمەڵی قوڕەیش نەفسی خۆتان بکڕنەوە لە خوا -بە ئیمان هێنان-
من هیچم بەدەست نیە بۆتان لای خوا -ناتوانم لە سزای خوا ڕزگارتان بکەم- ئەی
نەوەی مطلب من هیچم بەدەست نیە بۆتان لای خوا -ناتوانم لە سزای خوا
ڕزگارتان بکەم- ئەی عباس ی کوڕی مطلب من هیچم بەدەست نیە بۆت لای خوا
-ناتوانم لە سزای خوا ڕزگارت بکەم- ئەی صفیة ی پوری پێغەمبەری خوا من هیچم
بەدەست نیە بۆت لای خوا -ناتوانم لە سزای خوا ڕزگارت بکەم- ئەی فاطمة ی کچی
پێغەمبەری خوا چیت پێ خۆشە داوام لێ بکە -لەماڵی دونیا- بەڵام من هیچم
بەدەست نیە بۆت لای خوا -ناتوانم لە سزای خوا ڕزگارت بکەم-).
وە کە
ئامۆژگاری ئەم نەفامانە ئەکەی بەوەی دوعا تەنها لە الله بکەن و نابێ دوعا
لە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بکەن، ئەوە پێت ئەڵێن تۆ
پێغەمبەرت صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆش ناوێ! بەڕاستی ئەوە ئەوپەڕی
نەفامیە بە لادان لە دین و سوننەتی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم
بوترێ خۆشویستنی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە بەکەسێک بوترێ
پێغەمبەری صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆش ناوێ کە ئەڵێ پێغەمبەر صلى الله
علیه وعلى اله وسلم بەندەی خوایەو مەیخەنە ڕیزی خوا بەڕاستی ئەم دینە
غەریب بوە! ئێمە ئەڵێین مافی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم
لەسەرمانە کە لە خۆمان وەلە دایک و باوکمان و هەموو خەڵک زیاتر خۆشمان بوێ
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا يؤمن أحدكم حتى
أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين) متفق عليه واتە : (کەسێ لە
ئێوە ئیمانی تەواو نابێت تاوەکو منی لا خۆشەویستتر دەبێت لە باوک و مناڵی و
هەموو خەڵک).
بەڵام ئەو کەسە ڕاستگۆیە لە خۆشویستنی پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم کە شوێنی ڕێبازو سوننەتی ئەکەوێ وە لانادا لە
فەرمانەکانی و هیچ شتێک لە خۆیەوە زیاد ناکا لە دینەکەی خوای بەرز ئەفەرموێ
: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ
اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] (آل
عمران : 31) واتە : (ئەگەر ئێوە ڕاست ئەکەن خواتان خۆش ئەوێت ئەوە شوێنی من
بکەون ئەو کاتە خوا ئێوەی خۆش ئەوێ وە لە تاوانەکانتان خۆش ئەبێت وە خوا
-غفور- ە لە تاوان خۆش ئەبێت وە -رحیم- ە خاوەن ڕەحمی زۆرە ڕەحم بە
بەندەکانی ئەکات).
بە ڵام بە داخەوە ئەمڕۆ شیرک هاتۆتە شوێنی تەوحید و
بیدعە هاتۆتە شوێنی سوننەت و خەڵکیکی زۆر وا ئەزانێ بەو بیدعەو ناشەرعیانە
لە خوا نزیک ئەبنەوەو خۆشەویستی پێغەمبەریان صلى الله علیه وعلى اله وسلم
دەست ئەکەوێ! وەک بیدعەی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی جەژنی لەدایک بوونی
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم خەڵک وا ئەزانن دینەو شتێکی باشەو
بەوە ئەچنە بەهەشت! نازانن ئەوە لەچاو کردنەوەی جولەکەو دیانەکانەو لە دینی
ئیسلام نیە، وە ڕوونە لای هەموو کەس کە هاوەڵە بەڕێزەکان لە هەموو کەس
زیاتر پێغەمبەریان صلى الله علیه وعلى اله وسلم خۆش ئەویست بەڵام ئەو
ئاهەنگەشیان نەکردوە بەڵکو زۆر توند بوون بەرامبەر کەسێک شتێک لەو دینە
زیاد بکا کە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕێگای پێنەداوەو فەرمانی
پێ نەکردوە. دە پێمان بڵێن ئێوە بەڕێز ترن لە هاوەڵەکانی پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم یان ئەوە نیشانەی نەفامی و دوور بونتانە لە
ڕێبازی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم؟ بە داخەوە لەو ئاهەنگانەش
فیتنەکە بەوە گەورە تر ئەبێ کە شتی وای تیا ئەوترێ لە حەقی پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە تەنها شایانی خوایە وەک ئەوەی ئەڵێن :
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم غەیب ئەزانێ و بەهانامانەوە دێ
لەکاتی تەنگانە.
وە هەر ئەو باوەڕەیانە وایان لێ ئەکات لێی ئەپاڕێنەوە
لە جیاتی پاڕانەوە لە خوا! وەلە هەموو کتێبەکان بەناو بانگ تر کە لەو ڕۆژە
ئەخوێندرێتەوە کتێبی بوردەی ( بوصیري ) کە زیادە ڕەوی وای تیایە ئەوەی ژیر
بێ گاڵتە بە عەقلی کەسێک ئەکا ئەیخوێنێتەوە وەک : يا اكرم الخلق ما لي من
الوذ به سواك عند حلول الحادث العمم ان لم تكن يوم المعاد اخذا بيدي فضلا
والا فقل يا زلة القدم فان من جودك الدنيا وضرتها ومن علومك علم اللوح
والقلم
هەندێک لە زاناکان ئەڵێن ئەمە شتێکی بۆ خوا نەهێشتۆتەوە ئەگەر
دونیاو ڕۆژی دوایی هەمووی بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بێ !!!
یانی بە ئاشکرا هاوار ئەکاتە پێغەمبەر لە جیاتی خوا! وە بە ڕاشکاوی دونیاو
قیامەت ئەکاتە مولکی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەوەی وا
ئەزانێ لە قیامەت ئەگەر پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەهانای
نەیەت ئەوە لەناو ئەچێ! وە بانگەشەی ئەوەی تیایە کە پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم علمی غەیب ئەزانێ بەڵکو لەوەش زیاتر ئەو علمەی کە
نوسراوەتەوە لە (لوح المحفوظ) بە بەشێک لە علمی پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم ئەزانێ! ئەوە کوفرێکی ڕاشکاوانەیەو پێچو پەنای تیا نیە!
خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ
وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ
يُبْعَثُونَ] (النمل : 65) واتە : (کەس لە ئاسمانەکان و زەوی غەیب نازانن
تەنها الله نەبێ وە ئەوان نازانن کەی زیندوو ئەکرێنەوە). کەوابێ ئەوەی
بڕوای بەوە هەبێ کەسێک غەیب ئەزانێ ئەوە کوفر ئەکات بە قورئان و بەدرۆی
ئەخاتەوە.
وە پێشتریش لە ئایەت وفەرموودەکان بۆتان دەرکەوت کە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم زەرەرو زیانی بۆ کەس بەدەست نیە
تەنانەت ناتوانێ کچی خۆی خۆشەویست ترین کەسی ڕزگار بکا لە ئاگر! وە سەیر
بکەن ئەو فەرموودەش هەر لەو مانایەدایە کە هاتوە لە ئەبو هورەیرە رضي الله
عنه ئەفەرموێ: ( زَارَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْرَ
أُمِّهِ، فَبَكَى وَأَبْكَى مَنْ حَوْلَهُ، فَقَالَ: «اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي
فِي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لَهَا فَلَمْ يُؤْذَنْ لِي، وَاسْتَأْذَنْتُهُ فِي
أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأُذِنَ لِي، فَزُورُوا الْقُبُورَ فَإِنَّهَا
تُذَكِّرُ الْمَوْتَ») رواه مسلم واتە: (پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله
وسلم سەردانی گۆڕی دایکی کرد، جا گریا وە ئەوانەی دەوری خۆشی گریاند، ئەوجا
فەرموی: ئیزنم خواست لە پەروەردگارم بەوەی ئیزنم بدات داوای لێخۆش بوون
بکەم بۆ دایکم ئیزنی نەدام، وە داوای ئیزنم لێ کرد لەوەی سەردانی گۆڕەکەی
بکەم ئیزنی دام، ئێوەش سەردانی گۆڕەکان بکەن بە تەئکید مردنتان بیر
ئەخاتەوە).
یانی بۆی نەبوە تەنانەت داوای لێخۆش بوون بکات بۆ دایکی چ
جای ئەوەی بتوانێ سوودی پێ بگەیەنێ و ڕزگاری بکا لە ئاگر! ئەگەر وایە ئەو
موشریکانەی ئێستا چۆن بڕوایان بەوە هەیە کە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى
اله وسلم دەتوانێ بە هانایانەوە بێت و ڕزگاریان بکا!؟
وە داخێکی گەورەی
تر ئەوەیە کە ئەم حیزبە بەناو ئیسلامیانەش کە ئەڵێن ئێمە بانگەواز بۆ
ڕێبازی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەین ئەوانیش بەشداری ئەم
بیدعە -بیدعەی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی مەلود- ئەکەن ( وە بەشداری هەموو
ئاهەنگە بیدعەکانی تریش ئەکەن ) بەوە خەڵک زیاتر گومڕا ئەکەن کە ئەڵێن چی
تیایە ئێمە باسی ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەین و
یادی خوا ئەکەینەوە! بەڕاستی زۆری تیایە خوای گەورە کردەوەیەک وەرناگرێ کە
فەرمانی پێ نەکردوە لە دینا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم
ئەفەرموێ : ( من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد ) رواه مسلم واتە : (ئەوەی
کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێ ئەوە ڕەد ئەکرێتەوە).
ئەوجا ئەو هەموو ناشەرعیەی تریشی بێتە سەر ئەوە چۆن هیچی تیا نیە یانی
شەریک بۆ خوا بڕیار بدرێ بەلاتانەوە ئاساییە بیدعەو گومڕایی بەلاتانەوە
ئاساییە لەگەڵ ئەوەش خۆتان بە شوێنکەوتەی پێغەمبەر ئەزانن!؟
وە سەیرتریش ئەوەیە حیزبە بەناو ئیسلامیەکان تەپڵ و زوڕناو گۆرانیشیان بۆ بیدعەکە زیاد کردوەو هونەرمەندە لاوەکانیشیان دێنن بۆی!!!
جا خوشک و برای من ئەو بەڵگانەت بینی کە نابێ ئێمە زیادەڕەوی لە حەقی
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بکەین جاوەرە ئەو کەسە دەبێ
چەند بێ عەقڵ بێت کە زیادەڕەوی لە قەبرو حەقی پیاو چاکان ئەکا بەوەی دەیان
هێنێتە ڕیزی الله داوایان لێ دەکات و وادەزانێ لەکاتی تەنگانە بە هانایەوە
دێن!؟
سەرەتای پەیدا بوونی شەریک دانان بۆ خوای بەرز لەسەر زەوی
کاتێ خوای بەرز مرۆڤی دروست کردو ناردنیە سەر زەوی تا چەند سەدەیەک کەس
شەریکی بۆ خوای بەرز دانەئەنا هەموو لەسەر دینی ڕاست بوون لەسەر تەوحید
بەڵام دوای چەند سەدەیەک لەدوای ئادەم علیه السلام خەڵکێک کە پیاوی باش و
ساڵح بوون ئەوانیش مردن، شەیتان قەومەکەیانی خەڵەتاند بەوەی داوای لێکردن
ڕەسمەکانیان دروست بکەن و لەسەر گۆڕەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی ئەو پیاوە
چاکانەیان بیر بکەوێتەوەو وەکو ئەوان چاکە بکەن! ئەوانیش بە قسەی شەیتانیان
کردو ماوەیەک بەو شێوەیە مایەوە تاوەکو نەوەکانیان هاتن ئەو قەبرانەو ئەو
بتانەیان پەرست کە باوو باپیرەیان دایان تاشیبوو لەسەر قەبری پیاو چاکەکان،
ئەوان وتیان ئەوە باوو باپیرەمان ئەوانەیان پەرستیە ئێمەش دەبێ بیان
پەرستین!
هاتوە لە صەحیحی بوخاری لە تەفسیری سورەتی (نوح) لە باسی :
(بَابُ {وَدًّا وَلاَ سُواعًا، وَلاَ يَغُوثَ وَيَعُوقَ}) لة لة عبد الله ي
كورِي عباس رضي الله عنهما ئةو ئةسةرةي هيَناوة كة فةرمويةتي : (صَارَتِ
الأَوْثَانُ الَّتِي كَانَتْ فِي قَوْمِ نُوحٍ فِي العَرَبِ بَعْدُ أَمَّا
وَدٌّ كَانَتْ لِكَلْبٍ بِدَوْمَةِ الجَنْدَلِ، وَأَمَّا سُوَاعٌ كَانَتْ
لِهُذَيْلٍ، وَأَمَّا يَغُوثُ فَكَانَتْ لِمُرَادٍ، ثُمَّ لِبَنِي غُطَيْفٍ
بِالْجَوْفِ، عِنْدَ سَبَإٍ، وَأَمَّا يَعُوقُ فَكَانَتْ لِهَمْدَانَ،
وَأَمَّا نَسْرٌ فَكَانَتْ لِحِمْيَرَ لِآلِ ذِي الكَلاَعِ، أَسْمَاءُ
رِجَالٍ صَالِحِينَ مِنْ قَوْمِ نُوحٍ، فَلَمَّا هَلَكُوا أَوْحَى
الشَّيْطَانُ إِلَى قَوْمِهِمْ، أَنِ انْصِبُوا إِلَى مَجَالِسِهِمُ
الَّتِي كَانُوا يَجْلِسُونَ أَنْصَابًا وَسَمُّوهَا بِأَسْمَائِهِمْ،
فَفَعَلُوا، فَلَمْ تُعْبَدْ، حَتَّى إِذَا هَلَكَ أُولَئِكَ وَتَنَسَّخَ
العِلْمُ عُبِدَتْ) واتە : (ئەو بتانەی کە لە سەردەمی قەومی نوح بوون هاتنە
نێو عەرەبەوە دوایی ئەمما وەد بۆ هۆزی کەلب ماوە لە -دومە الجندل-، وە
ئەمما سواع هی هۆزی -هذیل- بوو، وە ئەمما -یغوث- هی هۆزی -مراد- بوو،
پاشانی بۆ نەوەی -غطیف- لە -جوف- ، لای -سبأ- ، وە ئەمما -یعوق- هی -همدان-
بوو، وە ئەمما -نسر- هی هۆزی -حمیر- بوو ئەهلی -ذي الکلاع-، ئەو بتانە
ناوی پیاوی چاک بوون لە قەومی نوح، کاتێ مردن شەیتان وەحی هێنا بۆ
قەومەکەیان، بەوەی کە لە مەجلیسەکانیان کە دائەنیشتن تیایدا بت بتاشن و
بەناوی ئەوانی بکەن ودایبنێن ، وایان کرد، هێشتا نەیان دەپەرستن، هەتا
ئەوانەش مردن وعلم نەما -نەفامی ونەزانی بڵاو بۆوە- ئەوجا پەرستیانن).
چونکە زانست و دین لەناو خەڵک لاواز بوو خەڵک ئەو بتانەی پەرست! ئەوە بەو
شێوە شەریک دانان پەیدا بوو پاشان خوای بەرز نوح پێغەمبەری ڕەوانە کرد علیه
الصلاة والسلام بۆ ئەوەی خەڵک بانگ بکات بۆ تەنها الله پەرستن و دوور
کەوتنەوە لە پەرستنی قەبرو پیاو چاکان، وە لە دوای نوح علیه الصلاة والسلام
بەو شێوە پێغەمبەران یەک لەدوای یەک هاتوون هەمویان بۆ یەک مەبەست ئەویش
فەرمان کردن بەوەی خەڵک تەنها الله بپەرستن و دوور بکەونەوە لە پەرستنی
قەبرو پیاو چاکان و دروست کراوەکان.
لەسەردەمی پێغەمبەری ئاخیری
زەمانیش صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوها بوو خەڵک ڕووی کردبوە پەرستنی
بت و دارو بەرد بەوەی ڕەسمی پیاو چاکانیان تاشیبوو لەسەر بەرد و دەیان گووت
ئێمە ئەو پیاو چاکانە بۆیە ئەپەرستین و دوعایان لێ دەکەین تا لە الله
نزیکمان بکەنەوە ئەوە بوو پەرستنەکەیان! بۆ نمونە لات بتێک بوو لەسەر بەرد
داتاشرابوو بەڵام پێشتر خۆی پیاوێکی چاک بوو نانی ئەدا بەوانەی حەجیان
ئەکرد لەدوای مردنی قەومەکەی زێدەڕۆییان کرد لەحەقی و ڕەسمەکەیان داتاشی
لەسەر بەردو ئەیان پەرست! بەو شێوە پەرستنی قەبرو دارو بەرد بڵاو ببۆوە
تاوەکو خوای بەرز پێغەمبەری صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕەوانە کردو
بانگەوازی قەوەمەکەی وە هەموو خەڵکی کرد بۆ ئەوەی تەنها الله بپەرستن و واز
بێنن لە پەرستنی غەیری الله لە دروست کراوەکان ئەوە بوو خوای بەرز سەری
خست بەسەر قەومەکەی تا هەموو بتەکانی تێک شکاندو هەموو ئەو قەبرانەی بەرز
کرابوونەوە نەوی کردەوەو دیاردەی قەبرو دارو بەرد پەرستی نەهێشت.
بەڵام
بەداخەوە دووبارە ئەو ئوممەتە لەبەر نەزانی و نەفامی کەوتوونەتەوە قەبر
پەرستی و وەکو جاران لە جیاتی الله دوعا لە پیاو چاک ومردوان دەکەن و
بڕوایان بەدارو بەرد هێناوەتەوە تەنها ئەوانە نەبێ کەخوای بەرز پاراستونی
ئەگینا لە زۆربەی شارو شارۆچکەی وڵاتی موسڵمانان مەزارگەو قەبرو دار هەن
خەڵک ئەیان پەرستن و بڕوایان پێیانە بەوەی یارمەتیان ئەدەن و خۆشیان بۆ
دێنن و لەناخۆشی و نەخۆشی دەیان پارێزن! کوردستانی ئێمەش بەداخەوە چەندین
شوێنی ئاوای تیایە! ئەوەش ڕاستی فەرموودەی پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى
اله وسلم کە ئەفەرموێ : (وَلَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَلْحَقَ
قَبَائِلُ مِنْ أُمَّتِي بِالْمُشْرِكِينَ، وَحَتَّى تَعْبُدَ قَبَائِلُ
مِنْ أُمَّتِي الْأَوْثَانَ) (رواه ابو داود : 4252 ، وابن ماجة : 3952 وە
شێخ ئەلبانی لە تەحقیقی بۆیان ئەڵێ : صحیح) واتە : (وە قیامەت هەڵناسێ
هەتاوەکو چەند قەبیلەیەک لە ئوممەتەکەی من ئەچنەوە ڕیزی موشریکەکان -لە
ئیسلام پاشگەز ئەبنەوە-، وە هەتاوەکو چەند قەبیلەیەک لە ئوممەتی من بتەکان
ئەپەرستنەوە).
وە بەداخەوە بەناو ماۆستاو پێشەوای واش هەن لەو ئوممەتە
بوونەتە یارمەتی دەری شەیتان و خەڵکێکی زۆریان بەرەو گومڕایی بردوە بەوەی
قەبر پەرستیان بۆ دەڕازێننەوەو بە ناوی خۆشویستنی پیاو چاکان خەڵک بەرەو
شەریک دانان ئەبەن خوا ڕویان ڕەش بکات ئەوانەن کە پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم -لەو فەرموودەی پێشتر لە بەشێکی تری- دەربارەیان
ئەفەرموێ : (وَإِنَّمَا أَخَافُ عَلَى أُمَّتِي الْأَئِمَّةَ
الْمُضِلِّينَ) واتە : (وە من ئەترسم لە ئوممەتەکەم لە پێشەوایانی
گومڕاکەر). لەشەرحەکەی لە عون المعبود دەربارەی (الائمة المضلین) ئەفەرموێ :
(أَيِ الدَّاعِينَ إِلَى الْبِدَعِ وَالْفِسْقِ وَالْفُجُورِ)واتە : (یانی
بانگەواز ئەکەن بۆ بیدعەو فیسق و خراپەو تاوان).
بەداخەوە ئەو پێشەوا
گومڕا کەرانە زۆر بوون لەو ئوممەتە ، براو خوشکی من ئاگادار بن ئەوانە
لەدونیا گومڕاتان ئەکەن بەڵام لە قیامەت ناتوانن سوودتان پێ بگەیەنن لەبەر
ئەوە پێش ئەوەی بمری بەرائەتیان لێبکە چونکە کەسی عاقڵ خۆی ناخاتە
جەهەننەمەوەو واز ناهێنێ لە پەرستنی الله بە تەنها و ناچێ غەیری الله
بپەرستێ لە پیاو چاک و قەبرو دارو بەرد بە قسەی پێشەوا گومڕاکەرەکان.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا
الْقُرْآَنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَى إِذِ
الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى
بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ
اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ . قَالَ الَّذِينَ
اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ
الْهُدَى بَعْدَ إِذْ جَاءَكُمْ بَلْ كُنْتُمْ مُجْرِمِينَ . وَقَالَ
الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ
وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ
أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ
وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ
يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (سبأ : 31-33) واتە : (وە
ئەوانەی کوفریان کردوە بە خوا ئەڵێن بڕوا ناهێنین بەو قورئانە وە بڕوا
ناهێنین بە کتابەکانی پێشی قورئانیش وە ئەگەر ئەبینی -ئەوە هەڕەشەیە بۆ ئەو
کافرانە- کە ستەم کارەکان -لە کافرو موشریکان- وەستێندراون لە لای
پەروەردگاریان -سەرۆک و شوێنکەوتەکانیان کۆ کراونەتەوە- قسە لەگەڵ یەکتر
ئەکەن و موناقەشە ئەکەن شوێن کەوتەو لاوازەکان بە سەرکردەکانیان ئەوانەی
خۆیان بەگەورە ئەزانی ئەڵێن ئەگەر ئێوە نەبونایەو ڕێگەتان لێنەگرتینایە
ئەوە ئێمە بڕوادار ئەبوین . جا ئەوانەی سەرکردە بوون و خۆیان بەگەورە
ئەزانی بە لاوازو شوێنکەوتەکان ئەڵێن ئایا ئێمە ڕێمان لێگرتن لە هیدایەت
پاش ئەوەی بۆتان هات بە بەڵگەوە بەڵکو خۆتان موجریم بوون شوێن هیدایەت
نەکەوتن . وە لاوازو شوێنکەوتەکان بە سەرۆک و خۆ بەگەورە زانەکان ئەڵێن
بەڵکو فڕو فێڵ و داونانەوەی شەوو ڕۆژی ئێوە بوو کە فەرمانتان بە ئێمە ئەکرد
کوفر بەخوا بکەین و هاوبەشی بۆ دابنێین -کەسێکی تر بێنینە ڕیزی خوا بەوەی
وەک ئەو بیپەرستین- فریومانتان ئەدا و ئەتانخەڵەتاندین جا هەردوولایان
پەشیمانی دەرئەبڕن لە دڵی خۆیان حەسرەت ئەکێشن کە دوای حەق نەکەوتن لەو
کاتەی سزای خوا ئەبینن وە کۆت و زنجیر ئەکەینە ملی ئەوانەی کوفریان بەخوا
کرد جا ئەوان ئەو سزایەیان ئەدرێ لە بڕی چیە تەنها کردەوەکانی خۆیانە کە لە
دونیا کردویانە لە کوفرو هاوبەش دانان بۆ خوا ) .