13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نفال ئیهانه كردن به كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیمان
ئه‌نفال وه‌ك گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێژووی نوێ ی كورد‌و بزافه ڕزگاریخوازه‌كه‌ی ، هه‌ڵگری زیاد له ئاماژه‌و هێماو ئاڕاسته‌یه‌كی فكری و سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و ئه‌خلاقییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه ، هه‌ست ناكرێت تا ئێستا به‌گوێره‌ی پێویست له‌سه‌ر ئاشستی هۆشیاری تاك و نه‌ته‌وه‌یی كورد ئیشی بۆ كرابێت و ، به شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی ته‌وزیف بكرێت و بكرێته كه‌ره‌سه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی به‌گوڕتری نیشتمانی و ڕواندنی هه‌ست به كیبر یائێكی ئینسانی و به هێزكرءدنی ئیراده‌ی ژیان دۆستی له كوردستاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامه‌ڵه كردنێكی نامه‌نهه‌جی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ونه‌بونی دیدێكی نیشتمانی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی گرنگ ، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌ركه‌وت و ئاماژه‌و په‌یامه‌كانی بكات به‌كه‌ره‌سه‌یه‌كی تری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نبشتمانی و سیاسی و، جارێكی تر خۆپێناسه‌كردنه‌وه‌و بڕیاردان بۆ ده‌رچوون له بازنه‌ی به‌شێ له‌و جه‌بره مێژوه بیانه‌ی كه ساڵه‌های ساڵه وزه‌ی هه‌ڵسانه‌وه سه‌رخۆیه‌كی شایسته ی له‌نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی پارچه‌كانی كوردستاندا ستاندۆته‌وه.
ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی ئه‌نفالیشی پێ ده‌خوێندرێته‌وه له‌م نێوه‌نده‌دا بایه‌خی خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه ، چونكه جیاوازی مه‌نهه‌جه‌كان به‌ره‌نجام و جۆری مامه‌ڵه‌ی جیاوازمان پێ ده‌ده‌ن. كه ئه‌وانیش له لای خۆیانه‌وه تێڕوانین و هه‌ڵوێستی جیاوازی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن. به‌ش به‌حاڵی خۆم یه‌كێ له ڕووه گرنگه‌كانی ئه‌نفال به ئیهانه‌كردنێكی قوڵی خوێناوی به‌عس و دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منی و ئایدۆلۆژی یه‌كه‌ی بۆ كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیمان تێ ده‌گه‌م. ڕووی دووه‌می ئه‌م قسه‌ش ، یاخود ئه‌م بۆچونه ، فراوانكردنی ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی بازنه‌ی ئه‌نفاله بۆ سه‌رجه‌م جه‌سته نه‌ته‌وه‌یی یه كوردیی یه‌كه‌یه ، نه‌ك هه‌ر له ئاستی كوردستانی خۆماندا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان و ڕه‌وه‌ندی كوردیش له دنیادا. چونكه سه‌ره‌نجام كه‌سێتی مه‌عنه‌وی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیمان به‌ره‌نجامی یه‌كگرتنێكی مه‌عنه‌وی سه‌رجه‌م تاك و پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی ئه‌نفال له ڕێی داسه‌پاندنی سزای مه‌رگی به كۆمه‌ڵه‌وه به‌سه‌ر به‌شێ له دانیشتوانی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردا ، به‌عس ویستویه‌تی ئه‌نفالی شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی خه‌ڵكی كوردستان بكات و، ئاستی هه‌ست به سوكایه‌تی و بچوكبونه‌وه‌و بێ كه‌سی و لێقه‌وماوی و شكست و ده‌رون به‌زیوی بگه‌یه‌نێته شوێنێ ، كه جارێكی تر بیر له سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌و بڕیار وه‌رگرتن نه‌كاته‌وه. لێره‌شه‌وه ده‌كرێت باس له ئه‌نفال كراوه زیندووه‌كان بكه‌ین ، كه‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوڵاتیانی كوردستان و ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گرێته‌وه ، چونكه به‌عس له ڕێ ی سزادان و بێ حورمه‌تكردنی ماددی و جه‌سته‌یی به ئه‌نفال كراوه‌كاندا مه‌به‌ستی بووه سزای به كۆمه‌ڵی كوردیش بدات و تێشیان بگه‌یه‌نێ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆ به‌ده‌سته‌وه دان بۆ ستراتیژه‌كانی به‌عس ، هه‌موو تاك و خێزانێكی كورد پڕۆژه‌یه‌كی دواخراوی ئه‌نفالكردنه‌و ئه‌م داستانه له شوێنێكدا كۆتایی نایه ، ئه‌گه‌ر بێت و كۆتایی به شۆڕش و سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی كورد نه‌هێنێ ، به‌شداری پێكردنی به‌شێ له چه‌كداره كورده‌كانی پیاوی ڕژێمیش له پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنه‌كه‌دا ، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێ بوو بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه‌و ته‌م و مژ خستنه سه‌ر لێپرسراوێتی ئه‌نجامده‌رانی له ئاسته باڵاكانی حیزب و حكومه‌تدا ، هه‌روه‌ها ئامڕازێ بوو بۆ ئیهانه‌كردنی كورد و كه‌سێتی به‌نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی یه‌كه‌ی به‌عس ده‌ویست له ڕێ ی ئه‌و به‌شدارییه‌وه به ئێمه بڵێ كه ئێوه جگه له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی یاخی و ڕێگرو بێ شوناس و بێ هه‌ستی ئه‌خلاقی و نیشتمانی شتێكی تر نین. به‌م جۆره ئیهانه‌كردن له چوار چێوه‌ی ستراتیژیه‌تێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئاماده‌دا بوو بووه ئامرازێكی دۆزه‌خی تری ڕوواندنی تۆی گرێ ی هه‌ست به‌كه‌می كردن و خۆخواردنه‌وه له‌ناو كوردا.
بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌شانازی كردن و خاوه‌ن ماف و بوون و یه‌كسانی له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر له مرۆڤی كوردا بكوژێ و ئه‌خلاقی كۆیله له ژیان و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستگرتنیدا جێگای ئازادیخوازی و سه‌روه‌ری بگرێته‌وه. چونكه مرۆڤ هه‌ندێ جار له دۆخێكی دژوار‌دا تووشی جۆرێ له هه‌ست كردن به‌بێ نرخی خۆی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش بۆبه‌شێ له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌ر ده‌كێشێ بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ، یاخوود نه‌هێڵیزم و پوچگه‌رایی و خۆدان به‌ده‌ست شه‌پۆلی ژیانه‌وه و واز هێنان له ڕۆڵی خۆی وه‌ك مرۆڤ و هاوڵاتی و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه. كه ده‌شڵێین ئه‌نفال ئیهانه‌یه‌كی قوڵ بوو به كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیمان ، جگه له‌وه‌ی وه‌سفی واقیع ده‌كه‌ین ، له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌نهه‌جییه‌تێك ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئیدانه‌كردنێكی قوڵی به‌كرده‌وه‌یی و ستراتیژی بۆ عه‌قڵیه‌تی شوم و ترستاكی پشت ئه‌نفال و كۆی ئه‌و سیسته‌مه ئایدۆلۆژی و سیاسی و هێمایی و ئه‌خلاقییه‌ی له چوار چێوه‌یدا جینۆساید‌و ئه‌نفال ڕوده‌دات.
ڕوونه ئه‌نفال هه‌وڵێكی به‌عس بوو بۆ تێكشكاندنی كۆمه‌ڵگای كوردی له قوڵایدا و لێدانی پایه فه‌رهه‌نگی و كلتوریه‌كانی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هێزو به‌رده‌وامی به‌خشین به ژیان و بون و سور بوون له‌سه‌ر جیاوازبوون و داواكاری له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م جیاوازبوونه.
ئه‌نفال له ڕێ ی تێكشكاندنی كۆمه‌ڵگای كوردی و هه‌ڕه‌شه كردن له بوونی وه‌ك نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگاو مه‌به‌ست تیایدا له ڕه‌گده‌ركێشانی دره‌ختی شۆڕش و ڕاپه‌رین بوو له كوردستاندا ، بۆئه‌وه‌ی ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه سه‌ركوت بكرێت و ده‌رفه‌تی گه‌شانه‌وه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌و دڕێژه‌پێدانی ڕێگای پێ نه‌درێت. له‌هه‌مان كاتدا سووكایه‌تی بوو به كه‌سێتی ئیسلامیمان چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال كراون و سزای مه‌رگی به كۆمه‌ڵیان به‌سه‌ردا درا. نزیكه‌ی تێكرایان موسوڵمان بوون و له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر ژیان و ماڵ و ناموسیان به‌حه‌رام دانراوه‌و بۆكه‌س نه‌بوو ئه‌و مافانه‌یان لێ بسێنێته‌وه.
به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كی ئیسلامی ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیستانه‌ی به‌رچاوته‌نگ له ساڵانی ڕابردوودا نه‌ك هه‌ر هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌كی ئیسلامی به ئه‌نفال نادات ، به‌ڵكو خۆی ئاماژه به ئاستی ئه‌و سوكایه‌تی كردنه‌ی به عس به ئیسلامی كردووه وه به كه‌سێتی ئیسلامی له عیراق و كوردستاندا كردووه.
به‌عسیه‌كان خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ها ئیسلامی یه‌كان كردوو ناوێكی ئیسلامیان بۆ پرۆسه‌ی جینۆساید كردنی گه‌لی كوردستان به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه خه‌ڵكی بمانكوژێ به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئێمه كورد‌و نه‌ماوین. هه‌ڵبه‌ت به‌عس جگه له ناوكارێكی تری به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نه‌بووه‌و له لێدوانه‌كانی سه‌دام حسێن و علی حسن مه‌جیدا به‌ڕوونی دیاره كه ئه‌نفاله‌كان به‌ناوی خیانه‌ت كردن له عیراق و جیابونه‌وه له ڕیزی نیشتمانی و خیانه‌ت كردن له ئامانجه‌كانی حیزبی به‌عس و شۆڕشه چه‌واشه‌كه‌یان ئه‌نفال كراون. من وروژاندنی باسی ئیهانه به كه‌سێتی ئیسلامیمان لێره‌دا له هه‌ڵوێستێكی ئایدۆلۆژی یه‌وه ته‌رح ناكه‌م ، به‌ڵكو له دیدێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه ده‌یخه‌مه‌ڕوو ، ده‌مه‌وێت سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاكێشم كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان له‌یه‌ك كاتدا كورد‌و موسوڵمان بێت ، ئه‌وا ئه‌نفال له یه‌ك كاتدا ڕووی كردۆته تێكشكاندن و ئیهانه‌كردنی هه‌ردوو ڕووه‌كه. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌ردوو ڕه‌هه‌نده‌كه له‌پرۆسه‌ی ئیدانه‌كردنێكی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی نه‌خشه بۆ داڕێژه‌راوه‌وه به‌كار بێنینه‌وه. له ڕویه‌كی تره‌وه وروژاندنی پرسی ئیهانه‌كردن له په‌یوه‌ندی به ئه‌نفالی كوردانه‌وه ئامانج تیایدا به‌گشتی كردنێكی قوڵتری فكری و ده‌رونی مێژوی ئه‌نفال و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانیه‌تی. وه هه‌ست به‌و لێپرسراوێتی یه نیشتمانی و ئه‌خلاقی و ئیسلامی و ئینسانیه بكه‌ین ئه‌م پرسه ده‌یخاته ئه‌ستۆمان. ڕاسته به جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و سزادانی به‌شێ له‌سه‌ره زله‌كانی تاوان و ڕه‌شه‌كوژی دژ به كوردانی ئێمه‌ی سارێژكردو ده‌رگای ئومێدێكی نوێ ی به‌ڕووی ئاینده‌دا لێكردینه‌وه. به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه. به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موومان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخی به‌هێزدا به‌شدار بین. له ڕویه‌كی تره‌وه دام و ده‌زگا فه‌رمی یه‌كان و كۆمه‌ڵگا چاوێكمان هه‌میشه له‌سه‌ر كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كان . چونكه سود وه‌رگرتن له‌بارو گوزه‌رانی خراپی ئه‌وان و سود لێوه‌رگرتنیان بۆ شه‌ڕه حیزبی یه بێ هوده‌كان ئیهانه كردنێكی تر بوو به خۆمان. له ئێستاشدا مانه‌وه‌ی تاقه بنه‌ماڵیه‌كی كاره‌ساتباری ئه‌نفال بێ ئاوڕلێدانه‌وه‌ی جدی و ڕاهێنانه‌وه‌ی بۆ تێكه‌ڵاو كردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌وژمه گشتی یه‌كه‌ی ژیان و كۆمه‌ڵگا.
جۆرێكه له ئیهانه‌كردنی خۆماڵی به قوربانیانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ڕێگای ئازادی نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی. یه‌كجار گرنگه ئێمه وه‌ك تاكه‌كان و نه‌ته‌وه‌بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێ نه‌توانێ یاخود سڵ بكاته‌وه له ئیهانه‌كردنمان و ئه‌وه بزانین كه كارێكی وا باجی هه‌یه و ئێمه خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن ماف و كه‌رامه‌تین و ده‌بێت هه‌رواش بژین و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت.