13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئابڕووچونێكی تری شای سعودیه
دوو شازاده‌ی سعودی ( سه‌حه‌ر و جه‌واهیر ) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژیانیان زانیاریی سه‌رسوڕ هێنه‌ریان پێشكه‌ش كرد و رایانگه‌یاند كه شازاده " هه‌لا " له كۆشكێكی تری نزیكدا ده‌ژی ، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شازاده " مه‌ها " نیه .
ئه‌وان رایانگه‌یاند كه 25 رۆژه خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ بڕیون و خواردنی قوتوو ده‌خۆن كه ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه ، ئه‌وان ئه‌م سزایه‌یان خسته ئه‌ستۆی دوو براكه‌یان شازاده " موتعب كوڕی عه‌بدوڵڵا " و شازاده " عه‌بدولعه‌زیز كوڕی عه‌بدوڵڵا " كه به‌رپرسن له ژیانیان .
دایكی شازاده‌كانیش ، شازاده فایز له لای خۆیه‌وه چاره‌نووسی كچه‌كانی خسته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی و داوای ئازاد كردنیانی كرد ، كه رێگه‌یان پێ بدرێت له وڵات بچنه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر ، به تایبه‌تیی شازاده " مه‌ها " نه‌خۆشه و پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته .
شازاده سه‌حه‌ر و شازاده جه‌واهیر له رێگه‌ی توێته‌ره‌وه بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ دوو خوشكه‌كه‌ی تریاندا له كۆشكه‌كانی پاشایه‌تیدا ده‌ست به‌سه‌رن .
ئه‌م دوو شازاده‌یه له‌و دیمانه‌یه‌دا – كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه دا كردبوویان – رایانگه‌یاند باوكیان گوشاری خستوونه‌ته سه‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو نه‌كه‌ن ، جگه له شازاده " هه‌لا " كه خوێندنی ته‌واو كردووه‌و له یه‌كێك له بانكه‌كاندا فه‌رمانبه‌ر بوو ، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌دا چونكه شا عه‌بدوڵڵا گوتبووی : " ئه‌و كچی فه‌رمانبه‌ری نیه " .
شازاده سه‌حه‌ر كه له‌گه‌ڵ جه‌واهیری خوشكیدا ده‌ركه‌وت ، هۆكاری خراپبوونی په‌یوه‌ندیی خۆیان و باوكیانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ته‌ڵاقدانی دایكیان ( شازاده عه‌نود ئه‌لفایز ) له لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵاوه .
شازاده جه‌واهیر له دیمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌حه‌ردا ئاوی ده‌ریا ده‌كوڵێنن و ده‌یخۆنه‌وه ، چونكه ئاوی پاكیان لێ بڕاوه ، پاسه‌وانه‌كانیان خواردن و ئاویان لێ قه‌ده‌غه كردوون . جگه له‌وه‌ش دوو سه‌گ و پشیله‌یه‌كیان هه‌یه و له خواردن و ده‌می خۆیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه برسییان نه‌بێت .
شازاده‌ی دایك سه‌باره‌ت سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه له به‌رنامه‌ی " چاوێك له‌سه‌ر دیموكراسی " گوتی حاڵی كچه‌كانی هه‌روه‌كو حاڵی ژنانی شانشینیی سعودیه‌یه .
شازاده جه‌واهیر له‌و دیمانه‌یه‌دا گوتی " ئه‌وانه‌ی كه له‌م كۆشكه‌دا كار ده‌كه‌ن هه‌ندێ ماده‌ی سڕكه‌ریان له خواردنمان ده‌كرد و دواتر شوێنه‌واری له‌سه‌رمان ده‌ركه‌وت و هه‌ستمان پێكرد , دواى ئه‌وه ئه‌وان و خوشكه‌كانی به زۆر نێردرانه نه‌خۆشخانه و له لایه‌ن پزیشكه ده‌روونیه‌كانه‌وه پشكنینیان بۆ كرا " .
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و دیمانه‌یه كه له كه‌ناڵی " الحرة " و له به‌رنامه‌ی " چاوێك له‌سه‌ر دیموكراسی " په‌خش كرا :