بارزانی:پۆستی سیادی دراوە بە بزووتنەوەی گۆڕان
13/04/2014 نوسەر: bzavpress

بارزانی:پۆستی سیادی دراوە بە بزووتنەوەی گۆڕان


مەسعود بارزانی،  دەڵێت مەبەست لە بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە کابینەی داهاتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە. لەمیانی هەپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز عەرەبیە، بارزانی باسی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی کرد و گوتی بەم نزیکانە پێکدێت". گوتیشی "دەمانەوێ هەموو لایەنەکان بەشداری تێدا بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەنگاری کێشەکان بینەوە لەوانەش گەندەڵی". بارزانی هەر لەسەر کابینەی هەشتەم گوتی "پۆستی سیادی دراوە بە بزووتنەوەی گۆڕان و رەتیکردەوە لەسەر حسابی یەکێتی ئەو پۆستانەیان پێ درابێ". هەرەوەها لە وەڵامی پرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە لەبارەی ئەوەی دەگوترێت پاوانی دەسەڵاتی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بارزانی گوتی ئەو هەموو کات ئامادەیە واز لە دەسەڵات بێنێ، بەڵام بە مەرجێك هیچ بۆشاییەکی سیاسی دروست نەبێ و ئەویش لە رێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستەکەی وەگرتووە. لەبارەی کێشەکانیش لەگەڵ بەغدا، بارزانی داوایکرد مالیکی بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور.