13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستایه‌كی زانكۆ: بۆ په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌كان پێویسته زاراوه‌ی (ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان) به یاسا یاساغ بكرێت
عبدالرحمن محمد عارف مامۆستای زانكۆ له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له یادی ئه‌نفال پێیشنیارێك ده‌كات بۆ په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌كان ده‌نوسێت،
بۆ ئیسلامیه‌كان به گشتی و په‌رله‌مانتاره‌كانیان به تایبه‌تی .
( پێویسته زاراوه‌ی (ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان) به یاسا یاساغ بكرێت )
به‌كارهێنانی زاراوه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و هاووێنه‌كانیان كاره‌ساتی فیكری بۆ دروست كردووین له‌وانه : 1- لكاندنی ئه‌و كاره‌ساته به ئیسلامه‌وه 2- شه‌رعیه‌تدان و به ئیسلامیی حهساوكردنی به‌عسیه‌كان 3- به ناراسته‌وخۆ ئیسپاتكردنی نیازی به‌عسیه‌كان و هاوبیره‌كانیان كه گوایه كورد په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نیه. له‌به‌ر ئه‌م خاڵه زۆر ترسناكانه پێویسته به یاسا ئه‌و زاراوانه یاساغ بكرێت و سزا دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌كاری دێنن و بۆ جێكردنه‌وه(به‌دیل)ی ئه‌و زاراوه‌یه‌ش چه‌ندین زاراوه هه‌یه و رێكیش ته‌عبیر له‌و رووداوه گه‌وره‌یه ده‌كات و له‌و سێ گرفته‌ش به دوورمان ده‌گرێت، با ئه‌مه پێشنیار بێت بۆ په‌رله‌مانتاره‌كان به تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان هه‌تا بیكه‌نه یاسا‌و كۆتایی به‌و چه‌واشه‌كارییانه بێنن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت!!.