13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تۆمه‌تێكی پیاوان له‌سه‌ر ژنان
به‌شی چواره‌م:
زۆرجار ژنان ماڵیان ناوێت، قه‌سر و ماشین و حه‌وشه و ته‌لاریان ناوێت، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه زۆرجار بۆ ژنان هه‌ڵده‌واسرێت به‌شێكی گه‌وره‌ی خاڵییه له‌ڕاستی، چونكه ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت كۆی نیه‌تی ژنان له پاره‌و سامان و خه‌رجیدا كۆده‌بێته‌وه، به‌شێكی كه‌می راسته و به‌شه گه‌وره‌كه‌ی ژنان ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه، ئه‌وه گومان هه‌ڵناگرێت كه ژنان له هه‌ر كوێ بن و سه‌ر به هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك بن، جیاوازیی نیه بۆ ئه‌وان، زۆرجار جوگرافیا و گواستنه‌وه‌ی شوێن و مه‌كان پیاوان ده‌وه‌ستێنێت، به‌ڵام ژنان ده‌توانرێت نه‌وه‌ستێنرێن (ئه‌میش به‌یارمه‌تی ئه‌و دیوه سۆزدارییه‌ی كه هه‌یانه). له‌به‌رئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زه‌وی وه‌ك خانوویه‌ك، وه‌ك حه‌وشه‌یه‌ك وابێت بۆ ژن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مامه‌ڵه‌یه‌كی جێگر و نه‌گۆڕ له‌گه‌ڵ ژناندا بكرێت، پێویسته هه‌میشه وشه‌گه‌لێك به‌كاربهێنیت كه ژنان هێمن و ئارام ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه زۆرجار پیاوان ده‌توانن دڵی ژنان بكه‌ن به گه‌وهه‌ر به ئاڵتون، ده‌توانن پڕی بكه‌ن له به‌خته‌وه‌ری و بیڕازێننه‌وه، ته‌نها به‌ده‌ربڕین و چاوتێبڕین و دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌كانی وه‌ك (خۆشمده‌وێت و شاژنی منیت و گوڵرووخسار و فریشتهڕوو و په‌ری منیت و ....) ئه‌مانه موعجیزه به ژنان ده‌دات، ده‌یانكات به بونه‌وه‌رێكی جوانتر و راستگۆتر، ئه‌مانه ئه‌و نهێنییه گه‌ورانه‌ن كه زۆرێك له ده‌روونناسه‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستن بۆ خسته‌ڕووی حه‌قیقه‌تی ژنان، چونكه به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه ژنێتی ژنان به‌یه‌كجاری ده‌هێنێته سه‌ره‌وه..
قسه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن ئاو و هه‌واو خواردن و خواردنه‌وه پێویسته كه ژنان بیخۆن، به‌هه‌مان شێوه وشه‌گه‌لێكی فه‌نتازی و رۆحی و خۆشه‌ویستی پێویسته، له‌هه‌ر شارێك له‌هه‌ر وڵات و گوندێك، پیاوان توانیان ئه‌و وشانه زۆر به ئاسانی له دڵیانه‌وه بیگوێزنه‌وه سه‌ر زمان و ده‌ربڕینیان، ئه‌وه ئارامترین شار‌و جوانتر وڵات ده‌بێت، به‌ڵام قسه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌یه، كێشه‌ی پیاوانی وڵاتی ئێمه تا ئێستاش له‌م نوكته‌دایه، پیاوانی ئێمه تا ئێستاش شه‌رم ده‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌گه‌له، ئه‌گه‌ر چی زۆرجار ئه‌و وشانه ژنان ده‌ژێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه پیاوان به هۆی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان و په‌روه‌رده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و وشانه‌ی له‌قوڵایی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه‌و به ده‌یان سه‌ده‌ی تر نایه‌نه‌وه سه‌ر. له‌راستیدا به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌كارنه‌هێنانی ئه‌م وشانه له‌ناو پیاوانی ئێمه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوانی ئێمه وه‌ك خۆیان سه‌یری ژنان ده‌كه‌ن، داوای فه‌یله‌سووف بوون و عهقلانیبوون و هه‌موو دیوه ڕه‌قه فیكریه‌كانیان لێ ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ژنان له خۆیان و چوارچێوه‌ی خۆیان دووربخه‌نه‌وه، بۆیه له‌رۆشنبیری پیاواندا به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه خاڵییه، ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی له‌پیاوان ده‌رك به گرنگی و پێویستی ئه‌و وشانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌روه‌رده و سایكۆلۆژیان و دووری ره‌گه‌زه‌كان له‌یه‌ك به‌یه‌كجاری خاڵی كردوه‌ته‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه...