ناوی ” محمدی ئەبو جه‌عفه‌ری كوڕی جه‌لیلی کورییەزید کوڕی
کەسیرە ناسراوە بە ته‌به‌ری” ئه‌م زانا به‌ڕێزه له هه‌موو بواره‌كانی
ژیاندا توانایەکی بی ووێنەی هەبووە..له ساڵی ٢٢٤کۆچی له‌دایكبووه لە
ساڵی ٣١٠کۆچی.. کۆچی دوای کردوە.
یەکەم کەس بووە کە میژووی نوسیوەتەوە.. (تأريخ الأمم والملوك)
یەکەم کەس بوو کە تەفسیری نوسیوەتەوە..( تفسیرالطبری)
یەکەم کەس بوە کە عەقیدەی نوسیوەتەوە..( صريح السنة)
یەکەم کەس بوو کە فەرمودەی نوسیوتەوە..(الجامع)
یەکەم کەس بووە کە ڕاڤەی شعری کردوە..(العروض)
ئیمامی تەبەری له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه
به‌دوای زانست‌دا گه‌ڕاوه، شەوێك له شه‌وان باوكی تەبەری خه‌و دەبینێت
له خه‌ویدا تەبەری ده‌بینێت له باوه‌شیدا به‌رد بۆ ئه‌و كه‌سانه فڕێ
ده‌دات كه قسه به پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی للە علیە وسلم) دەڵێن، بۆیه
دوایی كه هه‌ڵده‌ستێت ده‌چێت خه‌ونە‌كه بۆ ئه‌وكه‌سانه ده‌گێڕێـته‌وه
له ڕاڤەی خه‌ون شاره‌زان پێده‌ڵێن: ئه‌و كوڕه‌ی تۆ كه گه‌وره بوو
كه‌سێك ده‌بێت كه سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌پارێزێت و داكۆكی ده‌كات له
سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علیە وسلم)، له ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا هه‌موو
قورئانی له‌به‌ر كردووه وه له ته‌مه‌نی ٨ ساڵیدا ده‌بێته ئیمام له
ناوچه‌كانی ته‌به‌رییه و ئێران‌دا..
خه‌ڵكی زۆریان خۆشده‌وێت .. هه‌تائەو سەردەمەی ئەو دەژیا
تابعی تابعین مابون به‌ڵام شوێن كه‌وته‌ی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ده‌بن
ئه‌وه‌نده له زانست‌دا به توانا ده‌بێت ئه‌م پیاوه له ته‌مه‌نی ٩
ساڵیدا فەرمودەی پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علیە وسلم) بۆ خه‌ڵك ڕاڤە ده‌كات وه
چەندە‌ها كتێبی هه‌یه له‌وانه ته‌فسیر و عه‌قیده وفیقهو مێژوو و
شیعر..
ئیمامی تەبەری بڕیارێکی زۆر گه‌وره ده‌دات له ژیانیدا
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مێژووی هه‌موو دونیا بنوسێته‌وه واته له
ئاده‌مه‌و تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیایدا ژیاوه، بۆ ده‌ست پێكردنی
ئه‌م کارە كتێبێك ده‌نوسێت به‌ناوی ” تأريخ الأمم والملوك ” ئه‌م بڕیارە
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له مێژووی ئیسلامی‌دا دەدرێت کە
به‌و شێوه‌یه مێژوو بنوسرێته‌وه
بۆیه‌كه‌م جار ئه‌م زانسته ده‌خاته به‌رچاوی مرۆڤایەتی
وه ده‌یخاته ناو جیهانی ئیسلامییه‌وه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت
هاوشێوه‌ی ئه‌م بنوسێت، ده‌ستی كرد به نوسینه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی پێشتر
ده‌چێته لای قوتابییه‌كانی ده‌ڵێت؛ با تەفسیری قورئان بنوسینه‌وه
ئه‌وانیش ده‌ڵێ به‌چه‌ندێك بینوسینه‌وه چۆن ده‌ینوسیته‌وه؟ ئه‌ڵێ
پێویستمان به ٣٠هه‌زار لاپه‌ڕه‌ده‌بێت بۆ نوسینه‌وه‌ی ته‌فسیری قورئان
ئه‌وانیش ده‌ڵێن هه‌موو ته‌مه‌نمان له ناوده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و
ته‌فسیره بنوسینه‌وه،له پاش ماوه‌یه‌كی تر ئیمامی ته‌به‌ری
ده‌چێته‌وه بۆ لایان و دەفه‌رموێت ده‌مه‌وێت شتێك بنوسمه‌وه كه باسی
هه‌موو ڕووداوه‌كان بكات له ئاده‌مه‌وه تا ئه‌م كاته‌ی تێیدادەژین؟
ئه‌وانیش ده‌ڵێن؛ ئه‌م كتێبه‌ی ده‌ینوسیته‌وه به‌چه‌ند ته‌واو ده‌بێت
دیسانه‌وه پێیان ده‌ڵێته‌وه به ٣٠هه‌زار لاپه‌ڕه ته‌واو ده‌بێت
قوتابییه‌كانیشی ده‌ڵێن هه‌موو ژیانمان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌م كتێبه
ته‌واو نابێت ئه‌ویش ده‌ڵێت “انا لله وانا اله را‌جعون” هیمه‌ت نه‌ماوه بۆ
له كۆتایدا كه ده‌ست ده‌كات به نوسینه‌وه‌ی هه‌ردوو كتێبه‌كه
هه‌ریه‌كه‌یان به ٣ هه‌زار لاپه‌ڕه ته‌واویان ده‌كات ..
ئیمامی زەهەبی ده‌یگێڕته‌وه ده‌ڵێن ٤٠ ساڵ له ته‌مه‌نی
ئیمامی ته‌به‌ری هه‌موو ڕۆژێك ٤٠ لاپه‌ڕه‌ی نوسیوه‌ته‌وه بۆیه هیچ
كه‌سێك نه‌بووه شان بدات له شانی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه بۆ نوسینه‌وه
وبۆ نوسەری کتێب، هەر كاتێك خه‌ڵك نمونه‌یان بهێنایه‌ته‌وه له‌سه‌ر
كه‌سێك كه زۆری بنوسیایه ده‌یانگوت دەڵێت؛ طه‌به‌ریت ئەوەندە دەنوسیت..
له كتێبی مێژوەکەیدا دوو به‌ش هه‌یه به‌شی باش وبه‌شی
خراپ به‌شه باشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێستا ده‌توانێت سود له
كتێبه‌كه‌ی ببینێت بۆ نمونه باسی ساڵی ٨٢ی کۆچی ده‌كات له شاری
به‌غداددا چی ڕوویداوه و خوراسان وخه‌ورایزم و میصر‌و شام و مه‌ككه و
مه‌دینه وبه‌صره و وڵاتانی باكور ئه‌فریقاو ئه‌نده‌لوس و هه‌موو
ئه‌مانه باس ده‌كات كه له‌و ساڵه‌دا چی ڕوویداوه پاشان ساڵ به‌ساڵ
ده‌یهێنێت به‌م شێوه‌یه چی ڕوویداوه به سه‌نه‌دیشه‌وه،به‌ڵام به‌شه
خراپه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێستا به گشتی ناتوانێت لێکۆڵینەوەی
ئه‌م كتێبه بكات ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه له ساڵی ٨٢ دا چی
ڕوویداوه دوای ئه‌وه ڕووداوه‌كه ده‌پچڕووت تا ده‌چێته‌وه ساڵی ٨٣
بۆ ته‌واو كردنی ڕووداوه‌كه لێره‌دا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و وورد
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی ڕوویداوه، بۆیه گرنگه خه‌ڵكی بتوانێت ئه‌م
كتێبه شیکاری تێدا بكات، چونكه زۆر گرنگه كه زیاد له ١٠ یان ١٢
بەرگە كه تا ئێستا به كه‌می تحقیقی تیادا كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه
ته‌حقیق له هه‌موویدا بكرێت چونكه مه‌وسوعه‌یه‌كی زۆر به‌ناوبانگه، زۆر
ستی خورافی لاوازی لە خۆ گرتوە .
لێرەدا بۆ شیکردنەوەی زیاتری کتێبە نایابە مێژویەکەی دەبێت
میتۆدی تەبەری بزانین کە چۆن نوسیویەتی، لەسەروە ئاماژەم پێدا بەڵام هەست
دەکەم ئاڵۆزە، ئەگەر کەسێك بییەوێت لە روداوەکانی ووڵاتی ئەمەوی
بکۆڵێتەوە، ناتوانێت بە دوای یەکدا هەموو رودەواکان بخوێنێتەوە، چونکە
شێوە میتۆدی بەکار هێنانی ئیمامی تەبەری وەك کاری رۆژنامەکانی ئێستا وایە،
ئەو ساڵە باسی هەموو روداوەکانی جیهانی ئیسلامی کردوە بۆ ساڵی ئایندە
دەتوانیت بگەریتەوە سەر باسی دەسەڵات مێژووی ئەمەوەیەکان چی روویداوە، ئەم
زانستی مێژوویە خەڵکی ئەم سەردەمە زۆر بە کەمی دەتوانن لێی ووورد ببنەوە..
له كاتێكدا كه ده‌ستی كردووه به‌نوسینه‌وه‌ی مێژوو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەڵگەنامەی هێناوه كه پێش ئه‌م هیچ كه‌سێك
بەڵگەنامەی بەکارنه‌هێناوه، بۆ نموونه ئه‌و جه‌نگه‌ی خالیدی كوڕی وه‌لید
له‌شه‌ڕی ئوبه‌لادا له به‌رامبه‌ر رۆستەمدا كردوویه‌تی ئه‌و نامەنه‌ی
ده‌ست كه‌وتۆته‌وه هه‌مووی نوسیوه‌ته‌وه به پیت وه هه‌تا ئه‌و
شیعرانه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن هەمووی پەیوەندی به‌سه‌ر زه‌مه‌نه‌كه‌وه هه‌یه..
پاشان ئەو گفتوگۆ ئاخافتانانەی كه له دیوانی خه‌لافه‌تدا
كراوه وه له‌سه‌ر قسه‌ی وه‌زیره‌كان ڕاویژکاران کاربەدەستان هه‌مووی
نوسیوه‌ته‌وه و ودوایی شیکاری بۆ كردووه، تەنانەت له‌م مێژوە نایابەدا
گرنگی لەوەدا بووه ته‌نها مێژووی ئیسلامی نه‌نوسیوه‌ته‌وه، به‌ڵكو
مێژووی گەلانی تریش بێجگە موسڵمانان نوسیوه بۆیه كافرو موسوڵمانیش سود
ده‌بیننه‌وه له‌مێژووە.
لە مێژوەکەیدا باسی عه‌ره‌ب وجاهیلیه‌تی عه‌ره‌بی و شیعری
عه‌ره‌بی كردووه، باسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و ده‌وڵه‌تی فارسی و
ئا‌ترۆبانه‌كان ودینی زه‌رده‌شتی و یەزگوردی كردووه، هه‌روه‌ها باسی
هیندستانی كردووه هه‌روه‌ها باسی ڕۆم هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی ڕۆم كه
كه‌نیسه‌ی شه‌رقی و غه‌ربییه و ڕۆماو قوصطه‌نتنیه‌ی کردوە ،پاشان
خه‌لیفه‌كانی موسوڵمانان و زاناکانیان و هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌شی کردوە
کە روویانداوە ، گرنگێكه‌شی له‌وه‌دایه كه هەمووی به‌سه‌نه‌ده‌وه
هێناوێتی بۆ ئەوەی کە ڕاستگۆ نیە لە زانستی جەرح تەعدیل دەرناچێت خەڵکی
وازی لێبنێت.
له‌سه‌ره‌تای مێژوەکەیدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی من بیستمه‌وه
نوسیومه‌ته‌وه بۆیه ئه‌كرێت ئه‌وه‌ی گوێی لێی ده‌بێت زۆری پێ ناخۆش
ببێت و له‌وه ئه‌چێت باوه‌ڕیش نه‌كات ته‌نها من ئه‌م شته‌م هێناوه
له‌سه‌ر ڕاویه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت واتا ئەو کەسی کە بۆی باس کردوە ئه‌وه‌م
هێناوەو نەقڵم كردووه ..
كه‌سێك كه لێکۆڵینەو لە مێژوەکەی ئیمامی ته‌به‌ری ده‌كات
تا ڕادەیەك دەبێت لە زانستی فەرمودە شارەزابێت، چونکە پێویستە به‌شوێن
ڕاوییه‌كه‌یدا بگه‌ڕێت كه كێیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌مێژووی طه‌به‌ری به‌و
مه‌دره‌سه‌یه‌دا ڕۆیشتووه ئه‌وه‌ی كه بیستویه‌تی هێناوێتی نوسیویه‌تی،
ئه‌گه‌ر بچیته‌وه سه‌ر مێژوو نوسه‌كانی تر سودیان له‌م پیاوه بینیوه
،ابن ئەسیری جزیری كه پیاوێكی كورده و خه‌ڵكی جزیره وبۆتانه تەنانەت
میژوونوسە موعته‌به‌رەکان له جیهانی ئیسلامی‌دا له ده‌ستپێكی
كتێبه‌كه‌یه‌و ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه نوسیومه‌ته‌وه كه ته‌به‌ری
هێناوێتی!! به‌ڵام ئه‌و به‌شی خۆی ته‌حقیقی تیادا كردووه ،هه‌روه‌ها
ابن كەسیریش كه “البدایة والنهایة”ی نوسیوه‌ته‌وه سودی له ته‌به‌ری
بینیوه، هیچ كه‌سێك نییه كه سودمەند نەبووبێت له ته‌به‌ری..
ئیمامی زه‌هه‌بیش سودی لێ بینیوه كتێبێكی هه‌یه
به‌ناوی “تأریخ الاسلامی” ئه‌م كتێبه زیاد له ٢٨٠ بەرگە ئێستا بچوك
كراوه‌ته‌وه بووه ٥٣بەرگ كه به‌هێزترین مێژووه هه‌تا ئه‌میش
ئه‌وه‌نده برەوی داوە بە مێژوەکەی كه دیخوێنیته‌وه ده‌ڵێت لەو سەردەمدا
ژیاویت هەموویت بۆ ووێنا دەکات بۆ نمونە لە باسێكدادەڵێت؛ له به‌غدادا
كه‌سێك له دایك بوو یەك گوێی هه‌بوو،یان ابن كثیر كه بە سەرسوڕمانەوە
باسی ئەوە ده‌كات ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ كابرایه‌كی كورد هاته ناو شاری
به‌غداده‌وه شیعه بوو واتا به‌لایه‌وه سه‌یر بووه كه كەسێكی كورد
هەبێت شیعه بێت! .
ئیمام ته‌به‌ری ته‌نها له بابه‌تی مێژوودا شاره‌زا
نه‌بووه، به‌ڵكو له پزیشکی و جه‌برو فه‌له‌ك و كیمیادا لێزان بووە، ئه‌م
پیاوه نزیكه‌ی ٨٠ساڵ ژیاوه، كاتێك كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه كه‌سێك له
زانایان دێته ژووره‌وه بۆلای زاناکە دوعایه‌كی بۆ ده‌خوێننێت ئه‌ویش
ده‌ڵێت؛ ئه‌م دوعایه‌ت له‌كوێوه هێناوه ئەویش ده‌ڵێت له زانایەکەوە
هێناومه به‌ناوی “جه‌عفه‌ری كوڕی محمد”ه دەست بە جێ هەڵدەستێت
“مەحبه‌ره‌كه‌ی” واتا قەڵەمی ئەو سەردەمە دێنێت وده‌ینوسێت له
كتێبه‌كه‌یدا بۆ خه‌ڵكی تۆماری دەکات، زاناکەش پێی ده‌ڵێت تۆ به‌و نەخۆشی
ناهەمواریتەوە له‌سه‌ره مه‌رگدای من هاتوومدوعاو بۆ بكه‌م کەچی تۆ
دەینوسی.
پرۆفایل:
ناوی: محمد بن جرير بن يزيد بن كثير بن غالب: ناسراوە بە (ئیمامی تەبەری)
لە دایك بووی: تەبەرستانە لە ساڵی (٨٣٨-٩٢٣) ز واتا(٢٢٤ هـ٢٨ ی شوال٣١٠ هـ))
- کتێبەکانی: تفسير الطبري—المسمى بجامع البيان عن تأويل آي القرآ‌ن.
- تاريخ الطبري (تأريخ الأمم والملوك).
- كتاب آداب النفس الجيدة والأخلاق النفيسة.
- اختلاف علما‌ء الأمصار في أحكام شرائع الإسلام.
- صريح السنة (يوضح فيه مذهبه وعقيدته).
- الفصل بين القراءات.
- آداب القضاة.
- آداب النفوس.
- آداب المناسك.
- تهذيب الآثار
- فضائل أبي بكر وعمر رضي الله عنهما.
- ذيل المذيل.
- الجامع
بروانامە: سەلەفی
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..