13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام
به‌شى چواره‌م
ئیسلام و ئامانجه‌کانی
مه‌به‌ست له‌م زنجیره باسه‌ی ئێمه له‌باوی ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دامه‌وه بۆ گه‌شتنه له ڕاستێتی ئه‌و کردارانه‌ی که سه‌دام به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه که سوره‌تێکی قورئانه کردی، هه‌ربۆیه گرنگه بۆ گه‌شتن له ڕاستێتی باسه‌که ئامانجه‌کانی ئیسلام بزانین، ئایا له ئیسلامدا ئه‌و جۆره کارانه ڕێگه پێ دراوه؟ وه‌یان چ قه‌واره‌یه‌کی هه‌یه ئیسلام له‌مه‌ڕ کاره‌کانی، ئه‌ڵبه‌ت له به‌شه‌کانی تردا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌و زۆرێك له پرسیارانی تریشمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام بۆ به‌رچاوی ڕوونی ده‌بێت بزانین ئایا ئیسلام بۆچێ هاتووه؟ چونکه هۆکاری نه‌زانین و له‌بیر کردنی ئه‌و ڕاستیانه‌یه کارانێکی وه‌ك ئه‌و جینۆسایدانه‌ی که سه‌دام کردی به ئیسلامه‌وه بگلێنن، له کاتێکدا له هیچ جێگه‌یه‌کی ئاینی ئیسلامدا کاری له‌و شێوه جێگه‌ی نابێته‌وه. زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی که لای زۆرمان دروست ده‌بێت له‌سه‌ر کوشت و کوشتارو جۆره‌کانی له به‌شی داهاتوودا هه‌مووی به ووردی باس ده‌که‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌وه پێویسته له دڵماندا ئه‌وه جێگیر ببێت ئه‌م ئیسلامه به‌و هه‌موو پشتگیری و ئه‌ندامانه‌یه‌وه ده‌کرێت بێ ئامانج بێت؟ بێگومان نه‌خێر له سوره‌تی ئه‌نفال و باقی سوره‌ته‌کانی تریشدا ئه‌و ڕاستیه سه‌لماوه، که ئیسلام بۆ پاراستنی پێنج شت هاتووه، له‌سه‌ره‌نجامی گه‌شتن له ده‌قه شه‌رعیه‌کان به ڕاسته‌وخۆو نا ڕاسته‌وخۆ به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و پێنج شته بریتین له:
1-پاراستنی دین.
2-پاراستنی مرۆڤه‌کان.
3-پاراستنی وه‌چه.
4-پاراستنی ژیری.
5-پاراستنی ماڵ.
پاراستنی دین
مه‌به‌ست له پاراستنی دین چی یه؟ ا‌لدین : هو مجموع العقائد والعبادات والا‌حكام التی شرعها الله سبحانه وتعالی لتنظیم علاقه الناس بربهم وعلاقات بعضهم ببعض.
دین بریتیه له کۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕو په‌رسنێك له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك یاسادا که خوا ڕێگه‌ی پێداوه‌و به پێویستی داناوه بۆ ڕێکوپێك کردنی نێوان مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌داو له‌نێوان خۆیاندا. حیث قصد الشارع بتلك الا‌حكام إقامه ا‌لدین وتپبیته فی النفوس.. وذلك باتباع أحكام شرعها.. واجتناب أفعال أو أقوال نه‌ی عنها... حفاظا علی ا‌لدین .
مه‌به‌ست له‌م شه‌رعیه‌ت دانه به جێگیرکردنی یاسا شه‌رعیه‌کانه له دڵی که‌سه‌کاندا، ئه‌ویش به شوێنکه‌وتنی بنه‌ما شه‌رعیه‌کانه، وه دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك کردار‌و گوفتار که ڕێگری لێ کراوه، له‌به‌ر پاراستنی دین. قال أبو حامد الغزالی : " إن مقصود الشرع من الخلق خمسه : وهو أن یحفظ علیهم دینهم ونفسهم وعقلهم ونسلهم ومالهم..
ئه‌بوی حامد غه‌زالی ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست له شه‌رعیه‌ت دانی پاراستنی ئه‌و پێنج شته بۆ ئه‌وه‌یه دین و جه‌سته‌و ژیروی وه‌چه‌و ماڵ و سامانیان پارێزراو بێت.
واته که‌س ده‌ستدرێژی نا شه‌رعی نه‌کاته سه‌ریان، چونکه خوای گه‌وره شه‌رعیه‌تی به پاراستنی داوه‌و یاسای تایبه‌تی خۆی بۆ داناوه‌و ته‌واوی ئیسلام له‌ده‌ور ئه‌و ئامانجانه ده‌سوڕێنه‌وه.
فكل ما یتچمن حفظ هذه اڵ‌صول الخمسه فهو مصلحه.
وكل مایفوت هذه اڵ‌صول فهو مفسده ودفعها مصلحه. .
هه‌رشتێك ببێته مایه‌ی پاراستی ئه‌و پێنج ئامانجه به به‌رژه‌وه‌ندی داده‌نرێت. وه هه‌رشتێك ببێته مایه‌ی له ده‌ستدانی ئه‌و ئامانجانه ئه‌وه خراپه‌یه‌و به‌رگری کردن لێی به‌رژه‌وه‌ندیه، مه‌به‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه که شه‌رعیه‌تی له دیندا پێ دراوه، چونکه کاتێك سه‌دام جینۆسایدی ده‌کرد به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌یناساند وه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و یه‌کپارچه‌یدا، وه‌هه‌تا زۆرێك له سته‌مکاران که کارێکی خراپ ده‌که‌ن حه‌تمه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندی داده‌نێن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی جیایه له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه، وه له دینیشدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه له زۆر کاردا ده‌بینین شه‌رع ته‌حامولی له ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌س ده‌کات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، بۆ نمونه جێگه‌یه‌ك ڕێگه‌ی گشتی یه وه ئه‌رزه‌که‌ش خاوه‌نی هه‌یه ئه‌وسا شه‌رع بۆ مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕێگه به‌و که‌سه نادات که ڕێگه‌که له خه‌ڵکی ببڕێت، کاره‌کانی سه‌دام زۆربه‌ی له‌به‌رخاتری مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆی بوو له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات، ئه‌و هه‌موو کوشتاره نا هه‌قانه‌ی ده‌کرد که‌چی ئامانجه‌که‌شی بۆ نه‌هێنایه دی و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری خه‌ڵکیدا هێنا هه‌مووی به‌سه‌ر خۆیدا هاته‌وه، ماڵ ڕمان، کوڕ کوشتن، ژن و ماڵ ئاواره بوون، له سێداره‌دانی خۆی، که هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقیدا ده‌هێنا، که له ڕاستیدا په‌یامێکی گرنگی تێدایه بۆ هه‌موو ده‌سته‌ڵاتداران و پێیان ده‌ڵێ په‌تی نادادگه‌ری کورته، وه هه‌موو ئه‌وانه‌شی که ده‌ستیان له‌و کارانه‌دا هه‌بوو سه‌ره‌نجامیان له سه‌دام باشتر نابێت، چونکه ئه‌و کارانه‌ی که سه‌دام له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌یکرد پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئامانجه‌کانی ئیسلامدا بوو، که ئه‌م ئامانجانه‌ی ئیسلام درێژه پێده‌ری هه‌موو ئامانجه ئاینه ئاسمانه‌کانی تریش بووه وه‌ك ئیمامی غه‌زالی ده‌فه‌رموێت (أن كافه الشرائع والملل قد أگبقت علی حفڤ الچروریات الخمس) بێ دینی له‌که‌س قبوڵ ناکرێت له دینی ئیسلامداو خوای گه‌وره داوای مسوڵمانێتی له گشت ئاده‌مێزاد ده‌کات وه‌ك ده‌فه‌رموێت { وَمَنْ ێبْتَغِ غَیْرَ الْإِسْڵامِ دِینًا فَڵنْ یُقْبَڵ مِنْهُ وَهُوَ فِی الْا‌َخِرَه‌ِ مِنَ الْخَاسِڕینَ } *ێ‌ل عمران الایه 85 ئه‌م خاڵه گرنگه مێژوو گه‌واهی ده‌دات که گه‌لی کورد به‌بێ گرفت و به دڵێکی فراوانه‌وه ئیسلامی وه‌رگرتووه‌و هه‌نوکه په‌یڕه‌وی ده‌کات. جگه له جۆرێتی کوشتنه‌که‌ی له دیندا زۆر به توندی دژی وه‌ستراوه. خویه‌کی پیس له‌ناو عه‌ره‌بدا پێش ئیسلام زینده به‌چاڵکردنی کچه‌کان بوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 1400 ساڵ به‌سه‌ر په‌یامی ئیسلامی‌دا که‌سێك ئه‌و کاره بکات چ شه‌رعیه‌تیه‌کی هه‌یه، له کاتێکدا زینده به‌چاڵکردنه‌که‌ی سه‌دام زۆر له‌وه‌ی پێش ئیسلام خراپتر بوو، به کۆمه‌ڵ و به گشت ڕه‌گه‌زه‌کانه‌وه‌و به جیاوازی ته‌مه‌ن، که به‌هه‌زره‌ها منداڵی نا باڵغ و ئافره‌تی حامیله‌ی تیدا بووه.
پاراستی جه‌سته
گه‌رچی هه‌ندێك ئاماژه‌مان به‌م خاڵه کرد له سه‌ره‌وه‌و له به‌شی داهاتووشدا به ڕوونی باسی کوشت و ڕای ئیسلام له‌سه‌رئه‌و جۆره کارانه ده‌که‌ین، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه گرنگه بزانین پاراستنی مرۆڤه‌کان له ئیسلامدا یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی و دوای دین دێت، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین یاسایه‌کی زۆرتوندو بنبڕ دانراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌تا که تاوانباریشن، به تاوانی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی کوشتنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندن و دڵنیای بێت نه‌وه‌ك وه‌هم و خه‌یاڵ و حه‌زو ترسی به‌رانبه‌ر، ده‌بینین مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده به‌لای خوای گه‌وره‌وه گرنگن کوشتنی یه‌کێك وه‌ك کوشتی هه‌موو سه‌ر زه‌وی ده‌شوبهێنێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت{من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی الارض فکأنما قتل الناس جمیعا}مائده 32
ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت. ته‌نها کوشتنی که‌سێك ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت لای خوای گه‌وره ئه‌ی میلله‌تێك ده‌بێت چۆن بێت؟ خۆ گه‌ر پاساوی نا ڕه‌واش بۆ کاره‌کانی دابنرێت به تاوانبار کردنی هه‌ندێك له که‌سه‌کان که شه‌رعیه‌تیشی ئه‌گه‌ر هه‌بوو بێت که پێچه‌وانه‌ش بووه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو منداڵ و ئافره‌ته چ پاساوێکی بۆ هه‌یه!.
پاراستنی وه‌چه
له‌به‌ر پاراستنی وه‌چه‌یه ده‌بینی له‌ئیسلامدا یاسا‌و ڕێسا‌و تۆڵه‌ی زۆر توند دانراوه، زینا کرد حه‌رام کراوه له‌به‌ر پاراستنی وه‌چه‌کان، ئافره‌تێك که مێرده‌که‌ی ده‌مرێت وه‌یان ته‌ڵاق ده‌درێت ماوه‌یه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه به‌بێ شوو تا دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی حامیله نی یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌کان تێکه‌ڵ نه‌بن، کاتێك که‌سێك زینای کرد ئه‌گه‌ر ژنی نه‌بوو ده‌بێت دارکاری باش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جورئه‌تی ئه‌و کاره جارێکی تر نه‌کاته‌وه، وه‌گه‌ر ژن وه‌یان شووی هه‌بوو ده‌بێت به به‌رد سه‌روگوێی بشکێنرێت تا ده‌مرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه پیس نه‌بێت و وه‌چه‌کان به ته‌ندروست بێنه دونیایه‌وه، منداڵ چ تاوانی هه‌یه ببێته قوربانی خۆشیه‌کی کاتی پیاو یان ئافره‌ت به‌هۆی زیناوه. هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی که که جینۆساید کران کاری به‌د ڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵدا کراوه له کاتێکدا به‌د ڕه‌وشی ئه‌و تۆڵه توندانه‌ی بۆهه‌یه له کاتێکیشدا ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووی هه‌ردوولاش بێت چ جای ئه‌وه‌ی به گیراوی و به زۆریش بوو بێت، ئافره‌تی وا هه‌یه ئه‌وکات فرۆشراون به ووڵاتانی دره‌وه‌و له هه‌ندێك گه‌ڕانه‌کاندا له‌و ئافره‌تانه دۆزراونه‌ته‌وه، له دوا سیمینارماندا له‌سه‌ر ئه‌نفال له به‌ریتانیا که‌سێك هه‌ندێك له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی گێڕایه‌وه که باوکی له‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی له کوه‌یت بینووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی که به زۆر پێی کراوه ئیتر ناچار بووه وه‌ك که‌سێکی ئه‌و ووڵاته بژی و بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌موو که‌س و کاری و ووڵات و گشت حه‌زه‌کانی به قوربانی هزری ئیلحادی سه‌دام بکات.
پاراستنی ژیری
له‌به‌ر پاراستنی ژیریه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت له ئیسلامدا حه‌رام کراوه، وه‌ك مه‌شروباتی سه‌رخۆشکه‌ر، ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، به ده‌یان و بگره سه‌دان به‌هۆی توندی سته‌م و نا دادگه‌ری سه‌دامه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی قومێك مه‌شروب بخۆنه‌وه ژیریان له ده‌ستداوه‌و به‌رده‌وام به‌و ئازارانه‌وه تلاونه‌ته‌وه.
پاراستنی ماڵ
له‌به‌ر پاراستنی ماڵه کۆمه‌ڵه یاسایانێکی وا دانراوه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا که وورده‌کاری و چۆنێتی و جۆرێتی پاراستنی ماڵ و به‌ده‌سهێنانی و له‌ده‌ستدانی کراوه، هه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ماڵه ده‌بینین دزی حه‌رام کراوه‌و ئه‌گه‌ر که‌سێك دزی کرد شایه‌نی ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و ده‌سته که کۆمه‌ڵگه پیس ده‌کات ببڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێکی تر جورئه‌تی درێژ کردنی نه‌بێت بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵکی، هه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ماڵه ڕیباو هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌کانیش به حه‌رام کراوه، ته‌نها شتێکیشه له قیامه‌تدا دووجار پرسیاری لێ ده‌کرێت له‌باره‌وه که ئه‌وانیش له کوێوه به‌ده‌ستت هێناوه‌و وه چۆن سه‌رفت کردووه، که فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی له‌باره‌وه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌بێ تاوان جینۆسایدیش ده‌کرا ماڵه‌که‌شی به فیڕۆ یان ده‌برا وه‌یان ده‌فه‌وتا. ئه‌گه‌ر واقعیانه بۆ ئامانجه‌کانی ئیسلام بڕوانین و به‌راوردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ کاره‌کانی سه‌دامدا له مه‌ڕ جینۆسایده‌کاندا ئه‌وا ده‌بینین پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئامانجه گرنگه‌کانی ئیسلامه‌و، هیچ ئامانجێکی ئه‌و نه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامدا یه‌ك بگرێت، میلله‌تێکی مسوڵمان و دیندار که خاوه‌نی دین بووه به ناحه‌ق کوشتوونی، به‌د ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ کردوون، ژیری تێکداون ماڵه‌که‌شیانی به فیڕۆ داوه، له چ جێگه‌یه‌کی ئیسلامدا ئه‌م کارانه جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟، سه‌رم سوڕ ده‌منێت له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و کارانه به ئیسلامه‌وه ده‌نوسێنن، که ئاشکرایه ئه‌و که‌سانه پێویستیان به دیراسه‌کردنی ئیسلامه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق له ناحه‌ق جیا بکه‌نه‌وه.