بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەت بایكۆتی یادی ئەنفال دەكەن
13/04/2014 نوسەر: bzavpress

بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەت بایكۆتی یادی ئەنفال دەكەن


ئەندامی دەستەی باڵای رێكخراوی چاودێری كوردۆساید  لەكوردستان رایدەگەیەنێت: لەكوردستان رێكخراوی چاودێر كوردۆ ساید (چاك) بۆ یادی ئەنفال كە دەكاتە 14 ی 4 بایكۆتی یادەكە دەكات و هیچ چالاكیەك ساز ناكات .
هێمن حەسیب وتی" بایكۆتكردنەكە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشدا لەماوەی رابردوودا كەمتەرخەم بووە و  نەیتوانییوە كار بۆ پرسی ئەنفال بكات".
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد:تائێستا قەرەبووی كەسووكاری ئەنفال نەكراوەو جاش و مستەشارەكانیش دەسگیر نەكراون هاوكات لە ئاستی كەركوكیشدا بەهۆكاری ئەوەی یادەكە نەكرێتە یادێكی حزبی و نەبێتە مەیدانێك بۆ كاندیدو قەوارە سیاسیییەكان بڕیاریانداوە لەكەكوكیش یادەكە نەكەنەوە.