12/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك وەک سەگ پیاوێكی بە شەقامەكانی لەندەن سووڕاندەوە
لە رووداوێكی سەیرو سەمەرەدا سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، ژنێك زنجیری سەگی كردبووە ملی پیاوێك و بە شەقامەكانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەیسووڕاندەوە.
ئەو رووداوە بووە جێگای باسی خەڵكەكە و چەندین كەس وێنەی رووداوەكەی بەكامێرای تایبەتی مۆبایلەكانی گرت.
ژنەكە زنجیری كردبووە ملی پیاوەكە و پیاوەكەش، كراس و پانتۆڵێك و پێڵاوێكی رەشی لەپابوو و وەك سەگ لەسەر چوارپەل زۆر بە پابەندییەوە لەپشتیدا، لە شەقامی فرینگدۆن هەنگاوی هەڵدەهێنا.
رێبوارانی شەقامەكە پێیانوابوو ئەو رووداوە نامۆیە رێكلامە بۆ شتێكی نادیار، بەڵام ژنەكە كە زۆر پۆشتەبوو، كوپێك قاوەی بەدەستەوەبوو، شتێكی نەدەگوت.
یەكێك لەبەشدارانی گفتوگۆكانی پێگە كۆمەڵایەتییەكان نووسیبووی، "گرەو دەكەم ئەو پیاوە ئیشەكانی ماڵەوەی بەتەواوەتی نەكردووە"، هەندێكی دیكەش گوتبوویان "پیاوەكە گرەوێكی دۆڕاندووە".