12/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ
(7)
ئیدی تێبگه‌ن له شه‌ڕی گه‌مژه‌ییدا هیچ كۆیله‌یه‌ك براوه نییه!
نۆڤلێت
ناكۆكییه‌كان به‌بای خه‌یاڵیش ناپێورێن، تائه‌وسه‌ری قیامه‌ت چه‌وساندنه‌وه بووه‌ته خڕۆكه‌ی سور و له عه‌قڵی تاكتاكی چینی بۆرژوادا خۆده‌نووێنێ و لێگه‌ڕینیش له‌م ئاسته‌دا ده‌رده‌كه ده‌كاته سیل و سه‌ره‌تان و وڵاتیش دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو چیندا، چینێك له ئاسمان و ئه‌ویدیش له ناخی زه‌میندا!.
ئای خودایه سه‌فه‌رم بۆ ته‌فسیركه!؟، مانای ئه‌م له‌حزانه‌م پێبڵێ!؟، ئه‌وه‌م نیشانده كه بزانم ئاخۆ ژیان له كویادا سه‌رما ئه‌یبا و له كویادا عه‌قڵی له ورده‌ڵه ئه‌چێ!؟، له كویادا سه‌فه‌ر پێمده‌ڵێ تۆ ئیدی تاقانه‌ترین كوڕی جوانییه‌كانی منی!؟، تۆ ئیدی له‌مه‌و به‌دواوه چۆن سه‌ربه‌ستی له چاكه‌دا ئاوه‌هاش ڕه‌هایت له جوانترین تاواندا!؟، ئای خودایه سیحری سه‌حرا له چیدایه!؟، چ ئه‌وینێ له چاوی بیاباندا كراوه به‌ژێر لمه‌وه!؟، ئاخۆ گوڵی ئه‌وێ چۆنه!؟، ئێستا ژیان چه‌نێ ورده دیناری پێیه بۆ خه‌رجی به‌یانیانی منداڵه‌كانی!؟، ئاخۆ ئێستا سیاسه‌ت بایی چه‌ندی ورده‌واڵه‌ی پێماوه بۆ منداڵه‌كانی ژیان!؟، ئه‌ی من خودایه پێمبڵێ له‌كوێی ئه‌م دوكانه‌دام و بایی چه‌ندم!؟، سه‌وا له من له‌م بازاڕه شپرزه‌دا ڕۆژی چه‌ندجاره!؟، پێمبڵێ خودایه ئاخۆ ڕۆحی ئه‌م میلله‌ته له‌بازاڕێكی وادا نرخی چه‌نده و ئاخۆ ده‌رونی خاوه‌نه‌كه‌ی چه‌نده به‌چاوی دڵ ژیانی خۆش ئه‌وێ!؟، ئاخۆ ئه‌و كه‌سه چه‌نده له بازاڕی كۆیله‌دا ئازاده!؟، ئازادی بۆ ئه‌و له‌م بازرگانییه‌دا چه‌ندی له نرخی كۆیله‌یه‌ك زیاتره!؟، ئه‌وه‌شم پێ بڵێ خودایه ئه‌م جوگرافیایه‌ی منی تیام، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی منی تێدام چه‌ندی ماوه بۆ كۆتایی شه‌ڕی گه‌مژه‌یی ئه‌م دووانه و ده‌ركی من تاكوێی ئه‌م سنورانه ئه‌ڕوا و مێڵی ئه‌م خه‌ڵكه به‌سینییه بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی تێبگه‌ن له شه‌ڕی گه‌مژه‌ییدا هیچ كۆیله‌یه‌ك براوه نییه!، مامه‌ڵه‌ی ئه‌م ئیسلامیانه‌ش جگه له هه‌ڕاجكردنی دین و كڕین و فرۆشتنه‌وه‌ی هیچی دیكه نییه!، په‌یوه‌ندی عه‌قڵ و ئه‌خلاقی ئه‌م میلله‌ته كه‌ی وه‌ك خۆی یه‌كدی ئه‌ناسنه‌وه!، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت! خودایه كه‌ماڵی ئه‌و كه‌ی ئه‌ناسرێته‌وه و چه‌ندی ئه‌م ئینسانانه ئه‌یانه‌وێ!؟، ئه‌ی موعجیزه‌ی من چلۆن و كه‌ی ئه‌گاته (كام)ی خۆی و ده‌رده‌كه‌وێ و كه‌ی ده‌مگه‌یه‌نیته كه‌ماڵ و جوانی!؟.
یامه‌ولا ڕاچڵه‌كام، ئۆف! هه‌مدیس وا بازگه‌یه!، له شاری ناخوڵكانه‌ترین و دوپشكئاوای سه‌رزه‌وی تێپه‌ڕین، كابرای شۆفێر دیاربوو پۆلیسی بنكه‌كه‌ی ده‌ناسی، به‌یانی باشی لێ‌كردن و به‌ده‌م سوعبه‌ته‌وه یه‌ك دوو قسانیانكرد و ڕۆشتین و تێپه‌ڕین.